|
|
|
|
یادێک له شاسواری زانست و خه‌بات
کاروان ع. هه‌ر سه‌ره‌تایه‌ک کۆتاییه‌کی هه‌یه، کۆتایی ژیانیش مه‌رگه. گرینگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌ماوه‌ی ژیانییدا چی بۆ گه‌له‌که‌ی و مرۆڤایه‌تیی کردووه. شانازیی بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که دوای خۆیان ناوی چاک به‌جێ دێڵن و له‌ناو دڵی خه‌ڵکا جێ ده‌گرن. پایزی ساڵی-٢٠٠٧-ی زاینیی پایزێکی یه‌کجار ره‌ش و سامناک بوو. ئه‌وه‌نده ره‌ش و تاریک بوو که ره‌نگی زه‌ردی سروشتی شاردبۆوه. زریانی به‌ته‌وژمی مه‌رگ هه‌ر به داماڵینی گه‌ڵای داران و راماڵینی گوڵ و گیا رانه‌ده‌وه‌ستا، ده‌یویست خۆشه‌ویسترین که‌سمان لێ بستێنێ. ئه‌و که‌سه‌ی که وه‌ک داره به‌ن ده‌یان ساڵ بوو له‌سه‌ر دوندی چیا له‌به‌رامبه‌ر تۆفان و گه‌رده‌لوول و رنوو و ره‌گبار و بۆمبدا سه‌ربه‌رزانه راوه‌ستابوو. یادی سه‌رکرده‌ی شه‌هید مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسی شتێک نییه که به نووسراوه‌یه‌ک یان گرتنی رێوڕه‌سمێک ته‌واو بێ، به‌ڵکوو یادی ئه‌و نه‌مره هه‌موو چرکه‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه و یادکردنه‌وه‌ی ده‌بێته هانده‌ری قوتابیانی ڕێبازی ئه‌و تێکۆشه‌ره فیداکاره. خوالێخۆشبوو مامۆستا هه‌ر له‌وکاته‌دا که به‌رنامه و پڕۆگرامی ”خه‌بات“ی به قه‌ڵه‌می به‌توانای هێنایه سه‌ر کا‌غه‌ز، شه‌و و ڕۆژ بۆ ئه‌و ئامانجه خه‌باتی ده‌کرد، به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ستت ده‌کرد به‌ڕاستی بیستوچوار سه‌عاتی شه‌و و ڕۆژ به‌شی تێکۆشانی به‌رده‌وامی مامۆستا نا‌کا. کاتێک ده‌یفه‌رموو ئێمه ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وایه‌تیی - ئیسلامیین، له قوڵایی دڵیه‌وه باوه‌ڕی پێ بوو، ئیسلامی به‌ته‌نیا ڕێگای ڕزگاریی ده‌زانی و شانازیی به‌باوه‌ڕی خۆی ده‌کرد. نه‌ک وه‌ک هێندێک که‌س که دین وه‌ک دێوجامه‌یه‌ک به‌کاردێنن بۆ ڕاوی خۆیان و مه‌به‌ستیان ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌ندیی و ژیانی دنیایه، یان پۆلێک ده‌روێشی بێ ئاگا له هه‌موو شتێک له ده‌وری خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و بۆ مه‌به‌ستی پیسی خۆیان به‌کاری بێنن. مامۆستا که باسی کوردایه‌تی ده‌کرد، به‌ته‌واوی توانا بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد تێ ده‌کۆشا، ته‌نانه‌ت له به‌شه‌کانی تری کوردستانیش هه‌ڵوێستی ده‌گرت و له یارمه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی کورد درێغیی نه‌ده‌کرد. ڕاگه‌یاندراوی ڕێکخراوی خه‌بات له تاوانبارکردنی ڕژێمی به‌عس له‌مه‌ڕ بۆمبارانکردنی زیندانی (دۆڵه‌توێ)ی ”حدکا“ که بوو به‌هۆی کوژرانی سه‌دان دیلی ئێرانی و تاوانێکی گه‌وره بوو، به قه‌ڵه‌می مامۆستا نووسراوه که به‌ته‌وایی ئه‌و کاره‌ساته سامناکه‌ی له‌قاو داوه. یان شێعری به‌ناوبانگی زۆزگ و سپیرێز که باسی هاوده‌ردیی کوردی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ باشوور ده‌کا و هه‌ردووک رژێمی ئێران و عێڕاق تاوانبار ده‌کا، یه‌کێک له شاکاره‌کانی ئه‌و سه‌رداره‌یه. ئه‌و دوو بابه‌ته گرینگه که به‌ئاشکرا دژی رژێمی به‌عس بوون له‌دوای-٣-ی جۆزه‌ردانی-١٣٦٦-له‌لایه‌ن ئه‌و گورگانه‌ی که له که‌وڵی مه‌ڕ دابوون کرابوون به عه‌ره‌بیی و وه‌ک راپۆرت درابوون به ده‌زگای موخابه‌رات تا مامۆستا و هاوڕێیانی پێ بخه‌نه ژێر فشار، به‌ڵام بلیمه‌تیی و نه‌به‌زیی مامۆستا نه‌خشه‌کانی لێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. مامۆستای نه‌مر هه‌موو کات له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ”خه‌بات“ پێی داده‌گرت، رێگه‌ی به هیچ ده‌وڵه‌ت و سازمانێک نه‌ده‌دا ده‌ست له کاروباری خه‌بات وه‌ربده‌ن. حه‌ماسه و خۆڕاگریی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، به‌تایبه‌تیی له بناری قه‌ندیل، بۆ دۆست و دوژمن روونه که چۆن سه‌رکرده و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ سه‌ریان به برسێتیی و نه‌داریی شۆڕکرد به‌جۆرێک که حیزب و رێکخراوه‌کانی دیکه فیداکاریی و به‌باوه‌ڕیی خه‌باتییه‌کانیان به نموونه ده‌هێنایه‌وه و له کۆڕه‌کانی خۆیاندا باسیان ده‌کرد. ئه‌وه کاتێک بوو که به‌ناوشۆڕشگێڕه‌کان به سه‌رمایه‌ی شۆڕش خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کرد و ته‌نیا شتێک که بۆیان گرینگ بوو خواردن و گوزه‌ران بوو. مامۆستا و رێبه‌ری شه‌هید له باری سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئایدۆلۆژییه‌وه خاوه‌نی رێبازێکی راست و ڕوون بوو. ئه‌و ئیسلامی وه‌ک مه‌کته‌بێک ده‌بینی که کێشه‌کانی مرۆڤ له هه‌موو بوارێک‌دا چاره‌سه‌ر ده‌کا و ده‌یفه‌رموو: ئینسانه‌کان مافی یه‌کسانیان هه‌یه و ته‌نیا کرده‌وه‌ی چاکه که ئینسان له‌لای خه‌ڵک و خودا رێزدار ده‌کا. مامۆستا وه‌ک نووسه‌ر و شاعیر و سیاسه‌توانێکی به‌توانا له رێگای ئازادیی کوردستان لێبڕاوانه تێده‌کۆشا. گۆڤاره‌کانی ”تێکۆشان“، “بێستان“ و زنجیره وتاره مێژووییه‌کانی یادگاریی ئه‌و قه‌ڵه‌مه ره‌نگینه‌ن. له یادی-١٠-ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستای شه‌هید له خودای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه که مامۆستا و گشت شه‌هیدانی خه‌بات و کوردستان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکا و رووحیان شاد بێ. به‌خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ نه‌وه‌یه‌کی نوێی “خه‌بات“ پێگه‌یشتووه که سه‌رکه‌وتنی شۆڕش مسۆگه‌ر ده‌کا، ئه‌وه‌ش ئه‌و ئاوات و هیوایه‌ی مامۆستا بوو که ده‌یفه‌رموو:
ئــه‌و لاوه ژیـره‌ی بــه خـوێــن پـێـگـــه‌یی هـــاکـــا گـــــوڕانــدی دنــیـــــا تـێـگـــه‌یـی ئــه‌وســا بـه دژمــن سـه‌ر نــه‌وی ده‌کــه‌م ئاڵای سه‌ربـه‌ستیی بۆ گــه‌ل هه‌ڵ ده‌که‌م
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007