|
|
|
|
یادێک له شه‌هیدانی راپه‌ڕینی ساڵی-1991-ی باشووری کوردستان
نووسینی: یه‌کشه‌وه
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی پڕ له حه‌ماسه و فیداکاریی خه‌ڵکی باشووری کوردستان له به‌ره‌به‌ری به‌هاری ساڵی-1991-ی زایینیی(1370)دا یه‌کێك له گه‌وره‌ترین و دیارترین راپه‌ڕینه‌کان و به‌رچاوترین شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌کانی مێژووی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بوو. ئه‌و راپه‌ڕینه سه‌رتاسه‌ریی و جه‌ماوه‌رییه ده‌ره‌نجامی په‌نگخواردنه‌وه‌ی که‌شی پڕ له تاوان و زۆرداریی چه‌ندین ده‌یه‌ی یه‌کێك له دیکتاتۆرترین سیسته‌مه زاڵ و سته‌مکاره‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیی، واته رژیمی حیزبی به‌عسی عێراق، بوو. زۆرداریی و ملهوڕیی ئه‌و رژیمه به راده‌یه‌ك بوو که به خه‌یاڵی که‌سدا نه‌ده‌هات رژیمێکی ئاوا دیکتاتۆر و تۆتالیتا‌ر، به سانایی و به ده‌ستی خه‌ڵك تێکبڕمێ، به‌ڵام راستیان فه‌رمووه که زوڵم له ئه‌ستوورییدا ده‌پسێ. وه‌ك دیتمان، سته‌م و زۆردارییه‌که چه‌نده بوو وزه و تینی کاردانه‌وه و خرۆشان و راپه‌ڕینه‌که سه‌د ئه‌وه‌نده، به راده‌یه‌ك که ژن و پیاو و لاو وگه‌نج و بگره مێرمنداڵانیش له هه‌ڵگیرساندن و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی راپه‌ڕیندا رۆڵ و کاریگه‌ریی بنه‌ڕه‌تیی و به‌رچاویان هه‌بوو. ئه‌و رۆژانه که‌م که‌س هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش که تا ئه‌و کات کاربه‌ده‌ست و چه‌کدار و پیاوی رژیمی ”به‌عس“ بوو، به کرده‌وه له راپه‌ڕیندا به‌شی نه‌بێ. ئه‌و رۆژانه جیاوازییه ناوچه‌یی و جوگرافیی و سیاسییه‌کان نه‌مابوون و سنووره ده‌ستکرده‌کانی کوردستان له بیر و هزر و کرده‌وه‌ی خه‌ڵکدا هه‌ڵگیرابوونه‌وه و هه‌ر که‌س کوردبا و عه‌وداڵی ئازادیی و دوژمنی دوژمنان و نه‌یارانی کوردستان با، هه‌ر چۆنێك بۆی لوابا و به هه‌رچی لهدهستیدابا، له هه‌مووانیش گرنگتر به به‌خشینی گیانیان، گڕی بورکانی راپه‌ڕینیان خۆش ده‌کرد و ده‌بوونه ده‌سته‌چیله‌ی ئاگری پێشوازییکردن له به‌هار و نوێبوونه‌وه و ئازادیی یه‌کجاریی.
ئه‌ندام و پێشمه‌رگه و کادره‌کانی رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، که له زانکۆی باوه‌ڕ و ئیمانی (خه‌بات)دا گۆشکرابوون و په‌روه‌رده و ئاماده‌کرابوون، هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕیندا به هاندان و رێنوێنییکردن و له‌وه‌ش زیاتر به به‌شداریی به‌کرده‌وه‌ی خۆیان، چالاکانه و به گیانی کوردانه و هه‌ست و باوه‌ڕی باوه‌ڕدارانه‌وه له راپه‌ڕیندا به‌شداریی به‌رچاوییان هه‌بوو. له رزگارکردنی شاره‌کانی وه‌ك قه‌ڵادزێ، سۆران، رانیه، سلێمانیی، هه‌ولێر و که‌رکووك و زۆر شار و شارۆچکه‌ی باشووری کوردستاندا، ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات قاره‌مانه‌تیی و جوانمێریی و ئازایه‌تییان تۆمارکرد و به خوێنی ئاڵی جه‌سته‌یان نه‌مامی راپه‌ڕینیان ئاودا و به گڕی باوه‌ڕ و ئیمانیان ئاگری به‌هاری ئازادییان داگیرساند. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له بوێریی و ئازایه‌تیی ئه‌ندامانی خه‌بات، شۆڕشگێڕ له‌و رۆژانه‌دا و یادکردنهوهیهك له چه‌ند شه‌هیدێکی رێکخراوه‌که‌مان له‌و راپه‌رینه به‌شکۆیه‌دا، هه‌م ئه‌رکێکی پیرۆزی شۆڕش و خه‌باتی کوردایه‌تییه و هه‌م ده‌رس و وانه‌یه‌کی پێویستی خه‌باتگێڕییه و هه‌میش وه‌فاداریی به‌رانبه‌ر له‌خۆبوردوویی و ئازایه‌تیی وه‌فادارترین رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه. هێشتا یه‌که‌م رۆژی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی شاری سلێمانیی بوو، که کادری لێهاتووی خه‌بات، کاك موحه‌ممه‌د مسته‌فایی ناسراو به هه‌ژار، له گرتنی ” ئه‌منه سووره‌که‌ی سلێمانیی“دا گیانی به‌خشی و تێکه‌ڵ به کاروانی سووری سه‌ربه‌ره‌وژووری شه‌هیدانی به‌باوه‌ڕی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ بوو. کاك ”هه‌ژار“ کوڕی کاك ده‌روێش، خه‌ڵکی بانه بوو. ساڵی-1364-به باوه‌ڕێکی قووڵه‌وه هاته نێو ریزه‌کانی رێکخراوه‌که‌مان و بوو به پێشمه‌رگه. ئه‌و مرۆڤێکی رووخۆش، ماندوویی نه‌ناس، فیداکار و تیژبین بوو. له‌به‌ر لێهاتوویی و دڵسۆزیی پاش که‌متر له دوو ساڵ بوو به کادری ”ده‌نگی شۆڕشی کوردستان“ و تا شه‌هیدبوونی له‌و پله‌دا مایه‌وه.
وه‌ك گوترا ئه‌ندام و لایه‌نگر و پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێری کوردستان هه‌ر له‌گه‌ڵ لێدانی چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین، له هه‌ر جێگهیك لێی بوون و لێی ده‌ژیان، وه‌پێش جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو ده‌که‌وتن و هه‌ڵمه‌تیان ده‌برده سه‌ر داموده‌زگاکانی سته‌م و بێدادیی. که‌رکووك یه‌کێك له‌و شارانه بوو که شاهیدی داستانی ئازایه‌تیی و قوربانییدانی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی خه‌بات بوو. رۆژی-7-ی خاکه‌لێوه‌ی-1370 (27/3/1991) کۆمه‌ڵێك له پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوه‌که‌مان به سواریی ئۆتۆمبێلێك له شاریی سلێمانییه‌وه به‌ره‌و شاری که‌رکووك ده‌که‌ونه‌ڕێ. که‌رکووك هه‌فته‌یه‌ك پێشتر له‌لایه‌ن خه‌ڵکی راپه‌ڕیو و هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئازاد کرابوو، به‌ڵام سوپا و هێزه تایبه‌تییه‌کانی رژیمی عێراق به پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی و چه‌ك و چۆڵێکی زۆر، هه‌میشه له هه‌وڵی داگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره دابوو. سوپای به‌عس هه‌ندێك له گه‌ڕه‌که‌کانی شار و ده‌وروبه‌ری گرتبۆوه و خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ش به‌رگریی ئازایانه‌یان ده‌کرد و هێزی تریش له شوێنه‌کانی تره‌وه به هانایانه‌وه ده‌چوون ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌ی (خه‌بات) که به‌ره‌و که‌رکووك ده‌چوون، بێئاگابوون له‌وه‌ی چه‌ند ساتێک پێشتر هێزه‌کانی به‌عس ده‌روازه‌ی شاریان له‌سه‌ر جاده‌ی سلێمانیی و خاڵی پشکنینه‌که‌یان گرتۆته‌وه. کاتێك پێشمه‌رگه‌کان ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه، چه‌کداره‌کانی هێزی تایبه‌تی رژیمی به‌عس به هه‌موو چه‌کێك لێیان وه‌ده‌ست دێن و ته‌قه‌یان لێده‌که‌ن. به داخێکی زۆره‌وه له یه‌که‌م ده‌ستڕێژدا دوو پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و قاره‌مانی خه‌بات، به ناوه‌کانی کاك په‌رویز ئه‌حمه‌دیی ناسراو به وریا کرماشانیی و کاك ره‌حیم ئه‌مینیی ناسراو به ره‌حیم زاواکێویی شه‌هید ده‌بن و سێ که‌سی تریش له هاواڵانیان بریندارده‌بن. هه‌ڵکه‌وته‌یی شوێنی ته‌قه‌که و بارودۆخی هێزه‌کانی رژیمی به‌عس به‌جۆرێك بوو که پێشمه‌رگه‌کان زۆر به دژواریی ده‌توانن خۆیان و برینداره‌کان له شوێنی که‌مینه‌که رزگار بکه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه ته‌رمی پیرۆزی کاکه وریا و کاکه ره‌حیم ده‌که‌وێته ده‌ست به‌عسییه‌کان. سڵاو له گیانی پاکیان. شه‌هید په‌رویز ئه‌حمه‌دیی که له‌ناو هاوبیرانیدا به وریا کرماشانیی ناسرابوو، کوڕی دایه ئامین و کاك موحه‌ممه‌د، ساڵی-1344-ی هه‌تاویی (1965-ی زایینیی) له کرماشان له‌دایك بووه. ساڵی-1364-به باوه‌ڕێکی زۆره‌وه هاته ناو ریزی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌کانی (خه‌بات)و چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی کرده‌شان. ماوه‌یه‌ك خه‌ریکی ژیانی ئاسایی خۆی بوو، به‌ڵام خۆشه‌ویستیی نیشتمان و باوه‌ڕ به رێبازی پیرۆزی خه‌بات مه‌ودای نه‌دا و ساڵی-1368-به گوڕ و تینێکی زیاتر و ئیمانێکی قایمتره‌وه هاته‌وه ناو ریزه‌کانی رێکخراوه‌که‌مانه‌وه. کاکه وریا کوڕێکی رووخۆش، رووحسووك، ماندوویی نه‌ناس، زۆر ئازا و به‌ئیمانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ بوو. چالاکیی و شه‌ڕه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی تێیدا پێشمه‌رگه‌بوو، شاهیدی قاره‌مانه‌تیی و باوه‌ڕداریی ئه‌و پێشمه‌رگه هه‌ڵکه‌وته‌ی خه‌بات بوون. کاك ره‌حیم ئه‌مینیی که له‌ناو ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا به ره‌حیم زاواکێویی ناسرابوو، ساڵی-1344-له گوندی ”زاواکێو“ی ناوچه‌ی بۆکان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و جوتیاری کوردستان له‌دایك بووه. هه‌ژاریی و بارودۆخی سه‌ختی ژیان وایانکرد له نیعمه‌تی خوێندن بێبه‌ش بێ. کاك ره‌حیم ساڵی-1368-به باوه‌ڕێکی پاکه‌وه و به ئاواتی رزگاریی کوردستان ماڵ و خێزانی جیهێشت و په‌یوه‌ندیی کرد به ریزی پێشمه‌رگه به‌باوه‌ڕه‌کانی خه‌بات، شۆڕشگێڕ و بوو به پێشمه‌رگه. کاك ره‌حیم رۆڵه‌یه‌کی زۆر ئازا و خۆڕاگر و پێسمه‌رگه‌یه‌کی به‌ئیمانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ و کوردستان و خۆشه‌ویستی ناو کۆڕی هاوبیران و دۆستانی بوو.
سڵاو له‌و دایكانه‌ی ئه‌و کۆرپانه له داوێنی پاکیان به‌ربوونه‌وه. سڵاو له بانه و کرماشان و زاواکێو که رۆڵه‌ی به‌ئیمان و ئازای وه‌ك کاکه هه‌ژار و کاکه وریا و کاکه ره‌حیمیان تیدا له‌دایك بوو. سڵاو له رێبازیی پیرۆزی خه‌بات، شۆڕشگێڕ که پێشمه‌رگه‌ی ئاوا گیانفیدا و به‌باوه‌ڕی په‌روه‌رده‌کردن. سڵاو له سلێمانیی و که‌رکووك که ئه‌و لاوه جوانمێرانه‌ی له باوه‌شی گه‌رمی خۆیان گرت. سڵاوی نه‌پساوه‌ی ئێمه پێشکه‌ش به گیانی شه‌هیدان کاك هه‌ژار، کاك وریا و کاك ره‌حیم! به‌هه‌شتی به‌رینی خودا و سۆز و میهره‌بانیی ئه‌به‌دییان پیرۆز بێ!
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008