|
|
|
|
خه‌بات،ی شۆرشگێڕ و ئاسۆیه‌کی ڕوون
مسته‌فای مه‌لا عه‌لی
ئه‌گه‌ر وردبینانه و ژیرانه مێژوو و سه‌رگوزشته‌ی گه‌لانی بنده‌ست و مافزه‌وتکراوی جیهان وه‌خوێنین، ده‌بینین له ته‌واوی مێژووی ئه‌و گه‌له سته‌مدیدانه‌دا کۆمه‌ڵێک هه‌بوون که ئاماده بوون بمرن تا گه‌له‌که‌یان سه‌ربه‌ست و ئازاد بژی و خه‌مێک بۆ نیشتمانه‌که‌یان بخۆن و له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌یان گه‌وره بن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیشیان سۆز و هه‌ستیشیان به‌رامبه‌ر به خاک و دین و نیشتیمانیان باڵا بکه‌ن و له ژیانی خۆ بگووزه‌رێن تا مافی ژیان بۆ خه‌ڵکێکی خاوه‌ن مافی مافزه‌وتکراو بگێڕنه‌وه.
کوردستان، نیشتمانی له‌توپه‌ت و دابه‌شکراوی ئێمه‌ش وه‌ک هه‌میشه لانکه‌ی شۆڕش و شۆڕشگێڕان بووه و به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی کۆمه‌ڵ و که‌سانێکی په‌روه‌رده کردوون که مێژوو به شانازییه‌وه له‌ناو سینگی خۆیدا هه‌ڵیگرتوون و بۆ هه‌میشه پاراستوونی. به سه‌دان داستانی قاره‌مانانه و به هه‌زاران شۆڕشگێڕی حه‌ماسه‌خوڵقێن هه‌ڵقوڵاوی ناخی نیشتمانێکی بێنازن که ده‌ورێکه له ئاسۆیه‌کی ڕوون ده‌ڕوانێ ئومێدێکی لێ به‌دی بێ. له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان لاشه‌ی گیانێکی زامدار و زامی گیانێکی ماندوو و شه‌که‌ت به‌دی ده‌کرێ. له‌م به‌شه‌ی نیشتماندا ده ملیۆن مرۆڤی خاوه‌ن حه‌ق له‌ژێر زوڵم و سته‌می دژمن ناڵه‌یان دێ و که‌سیش نییه ده‌نگی ناڵه‌یان ببیسێ و له‌ژێر چنگ و که‌ڵپی دژم ڕزگاریان کا. به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵه به ئه‌مه‌گ و خه‌مخۆره‌کانیدایه تا له به‌ندی دیلیی ئازادی کا و چیتر له ماڵی خۆی به بێگانه نه‌ناسرێت و بۆ هه‌میشه به مافه‌کانی خۆت بگا.
دوابه‌دوای تێکڕووخانی دام و ده‌زگای شاهه‌نشاهیی له ئێران و تێکه‌وه‌پێچانی کورسی ده‌سه‌ڵاتی، خه‌ڵکی ئێران به گشتیی و خه‌ڵکی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تیی به هیوای چه‌ندین ساله‌یان گه‌یشتن و ئاهێکیان هاته‌وه‌به‌ر و به تامه‌زرۆییه‌وه له داهاتووی وڵاتیان ده‌ڕوانیی. له سیمادا شۆڕشی چه‌ند ساڵه‌ی کوردستان به ئامانجه پیرۆزه‌کانی، که رزگاربوون له ژێرده‌ستیی بوو، گه‌یشتن به‌ڵام که‌یف و سه‌مای خه‌ڵکی ئێران و کوردستان بیر و فکری خه‌ڵکی بۆ لای خۆی راکێشابوو به‌جۆرێک که‌م که‌س هه‌بوون گۆڕانکارییه‌کانی داهاتووی وڵات وه‌خوێنن. پاش داڕمانی به‌ته‌واویی ته‌ختی شا و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه‌که‌ی، تاقمێکی دی به شکڵێک و نێوێکی دی و به به‌ڵێن و گفی شیرین، زۆر به سانایی و زۆرزانانه، له‌سه‌ر ته‌ختی حوکم دانیشتن و ده‌سه‌ڵاتیان بۆخۆیان زه‌وت کرد. له‌گه‌ڵ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتیش له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه‌وه بڕیاری دامه‌زراندنی کۆمارێکی ئیسلامی‌یان دا که زۆری نه‌خایاند بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕوون بۆوه که چه‌نده کۆمارێکی ئیسلامیی به‌ڕاستیی بوو!. کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران هه‌ر زۆر زوو له به‌ڵێنه شیرنه‌کانی به خه‌ڵکی کوردستانی دابوو پاشگه‌زبۆوه و له‌جێی جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی به دڕندانه‌ترین شێوه وه‌ڵامی داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی دایه‌وه. له یه‌که‌م کاری ئیسلامییانه‌ی خۆیدا ده‌رکردنی "فتوای جیهاد" بوو دژ به خه‌ڵکی مسوڵمانی کوردستان. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له ناخییدا ئیسلامی هه‌ڵگرتووه و پاراستوویه‌تی و هه‌ر به‌و ئیسلامه‌ش پارێزگاریی له خاک و نیشتمانی خۆی کردووه و ده‌کا. به ده‌رکردنی به‌ناو فتوای جیهادی خومه‌ینی دژ به خه‌ڵکی کوردستان، خه‌باتگێڕانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به یه‌کده‌نگ و بۆ به‌رگریی له خاکی کوردستان له دژی سوپای خوێنڕێژی خومه‌ینی راوه‌ستان. به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک له ده‌وری حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان کۆبوونه‌وه و سه‌نگه‌ری خه‌باتیان له‌نێو حیزبی دڵخوازی خۆیاندا دیته‌وه. له‌و ده‌مه‌دا که‌لێنێکی گه‌وره له شۆڕشدا به‌دی ده‌کرا که به کۆمه‌ڵێک پڕده‌کراوه که هه‌ڵگری هه‌ردوو بیری "نه‌ته‌وایه‌تی" و "ئیسلامیی" بێ که بیری هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی کوردستانه. پاش چاوڕوانییه‌که‌ی زۆری خه‌ڵک و وتووێژ و راگۆڕینه‌وه‌یه‌کی درێژخایه‌نی چه‌ند مامۆستا و ڕۆشنبیرێکی خاوه‌ن ئه‌زموون و رابردووپاك خۆشبه‌ختانه له سه‌ره‌تای خه‌رمانانی-1359-و به راگه‌یاندنی مه‌وجوودیه‌تی "رێکخراوی خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستانی ئێران" ئه‌و که‌لێنه‌ش پڕکرایه‌وه و هیوا و ئومێدی خه‌ڵکێکی زۆر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاته‌دی. "ڕێکخراوی خه‌بات" له هه‌لومه‌رجێکدا دامه‌زرا که کوردستان له‌ژێر په‌لاماری سوپای کۆماری نائیسلامییدا بوو، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له هه‌موو چین و توێژه‌کان به دڵخۆشییه‌وه به‌ره‌وپیری راگه‌یاندراوه‌که‌ی "خه‌بات"ه‌وه هاتن و له ده‌وری کۆبوونه‌وه و "ڕێکخراوی خه‌بات"یان کرده یه‌که‌م سه‌نگه‌ری به‌رگرییکردن له کوردستان و دژ به ده‌سه‌ڵاتی خوێنڕێژی خومه‌ینی.
"ڕێکخراوی خه‌بات" بۆ به‌رگرییکردن له کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هێزی پیشمه‌رگه‌ی له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان دامه‌زراند. هێزی پیشمه‌رگه‌ی "خه‌بات" یه‌کێک له هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رگرییکردن له کوردستان بوو که دژمن حیسابی تایبه‌تی بۆ ده‌کرد. هێزی پێشمه‌رگه‌ی "خه‌بات" شان به‌شانی هێزه شۆڕشگێره‌کانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ک قه‌ڵایه‌کی پته‌و به‌ڕووی دژمندا راوه‌ستا. له‌زۆر جێ‌دا پێشمه‌رگه‌کانی "خه‌بات" داستانی بێوێنه‌ی وایان خوڵقاندووه که دژمنی تاساندووه، به‌جۆرێک له‌هه‌رجێ ناوی پێشمه‌رگه‌کانی "خه‌بات" ده‌هات ترس ده‌که‌وته دڵیانه‌وه و چۆکیان ده‌له‌رزی. که‌م جێ هه‌یه له کوردستان، به‌تایبه‌ت شاره‌کانی پیرانشار، مه‌ریوان، بانه، سه‌قز، مه‌هاباد، سه‌رده‌شت، بۆکان و .... به خوێنی شه‌هیدانی "خه‌بات" نه‌نه‌خشابێ یان که‌م گوند هه‌یه ناوی فه‌رمانده‌کانی "خه‌بات"ی نه‌بیستبێ. "ڕێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ"، وه‌ک زۆر له حیزب و رێکخراوی دیکه‌ی، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ده‌ره‌کیی و نێوخۆیی به‌ره‌وڕوو بوو. نه‌یارانی ده‌ره‌کیی ئه‌وانه‌بوون که له‌به‌ر خۆپێزلیی چاویان به‌رایی نه‌ده‌هات "خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ" به‌و ته‌مه‌نه کورته‌وه و به‌و ئه‌زموونه که‌مه‌وه که هه‌یه‌تی بتوانێ خه‌ڵکێکی به‌رچاو له ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه، هه‌ربۆیه له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕان تا ئه‌و ره‌وته لاواز که‌ن و رێبوارانی ئه‌و رێگه پیرۆزه ساردکه‌نه‌وه. نه‌یارانی نێوخۆییش به هه‌مان شێوه له هه‌وڵی بێوچاندابوون تا "خه‌بات" له راسته رێی شۆڕش هه‌تڵه‌که‌ن و به لاڕێیدا به‌رن. هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی له‌سه‌ر رێی "خه‌بات" دروستده‌کران له ده‌ره‌وه‌ی "خه‌بات" و به ده‌ستی دژمن به‌ڵام به هاوکاریی که‌سانی نزیک له "خه‌بات" دروست ده‌کران، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک زۆر لێزانانه ڕێبه‌رایه‌تیی "خه‌بات" توانیی به‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌شدا زاڵ بێ و "خه‌بات" له‌سه‌ر رێی نغرۆبوون رزگار بکا. "رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ" له ته‌مه‌نی پیرۆزی زیاد له بیست و حه‌وت ساڵه‌ی خۆیدا چاکترین و پاکترین قوربانیی پێشکه‌شی باره‌گای شۆڕش کردوون. "خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ" به شه‌هیدبوونی مامۆستا سه‌ید خه‌لیل شه‌ریفیان، مامۆستا وریا، خه‌لیل خۆشکه‌لام، مسته‌فا پیریوونسی، ته‌ها سوور و سه‌دان شه‌هیدی دیکه تاپۆی ڕه‌سه‌نایه‌تیی له مێژووی پڕ له شانازیی کورددا تۆمارکرد. "رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ" هه‌ڵقوڵاوی نێو کۆمه‌ڵی کورده‌وارین و په‌یڕه‌وانیان نه‌وه‌ی ئه‌م خاکه پیرۆزه‌ن بۆیه وا زیاد له بیست و حه‌وت ساڵه بێ ماندووبوون، بێ ئه‌مبه‌راوبه‌رۆکێنه و به تین و گوڕێکی تازه‌وه ڕێگای شۆڕش ده‌پێون. "رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ" هه‌ڵگری ئاڵای به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامییه هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستی نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه و خه‌ڵکیش به ئومێدێکی زۆره‌وه ده‌ڕواننه ئاسۆی ڕوونی "خه‌بات".
|
|||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007