|
|
|
|
ته‌رمی "موقبیل هونه‌رپه‌ژوو" به‌خاک سپێردرا
ماڵپه‌ڕی بێستـان: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی-16-11-رێوڕه‌سمێکی جه‌ماوه‌ریی فراوان به به‌شداریی هه‌زاران که‌س، پێکهاتوو له که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ی لاوی کۆچکردوو، شارۆمه‌ندانی کورد و ئێرانی، ژینگه‌پارێزان و دانشتووانی شاری بۆکان و ده‌وروبه‌ری، به‌مه‌به‌ستی به‌خاکسپاردنی ته‌رمی شاخه‌وانی جوانه‌مه‌رگ "موقبیل هونه‌رپه‌ژوو" له چیای به‌رده‌زه‌ردی شاری بۆکان، به‌ڕێوه‌چوو. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵنێران له شوێنی ڕێوڕه‌سمه‌که، به هه‌زاران که‌س له هاووڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که زۆربه‌یان لاو بوون، هه‌ر له کاتژمێره‌کانی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه چووبوونه شوێنی ڕێوڕه‌سمه‌که و دڵسۆزیی و وه‌فاداریی خۆیان بۆ لاوی کۆچکردوو "موقبیل هونه‌رپه‌ژوو" ده‌ربڕی. هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا که له چیای به‌رده‌زه‌ردی بۆکان، ئه‌و چیایه‌ی که "هونه‌رپه‌ژوو"ی تێدا هه‌ڵدێرا، چه‌ندین په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی خوێندرانه‌وه و په‌یامی تیمی نێونه‌ته‌وه‌یی شاخه‌و‌انیی ئێرانیش یه‌كێك له په‌یامه‌كان بوو.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007