|
|
|
|
سیخوڕێکی پێشووی (سی ئای ئه‌ی) مووی سه‌ری ”چی گوڤارا“ ده‌فرۆشێ و. موحیه‌ددین حوسێنی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که له کوشتنی ”چی گوڤارا“دا له (بولیڤی) ده‌ستی هه‌بوو، ده‌یهه‌وێ چنگێکی پڕ له تاڵی قژی ئه‌و شۆڕشگێڕه (گوڤارا)، رۆژی پێنج شه‌ممه-٢٥⁄١٠⁄٢٠٠٧-بخاته موزایه‌ده‌وه. ئه‌و هه‌واڵه‌ش بۆته هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن بێوه‌ژنی گوڤارا و لایه‌نگرانی ئه‌و له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. نرخی سه‌ره‌تا بۆ تاڵه‌مووه‌کان هێندێ شتی دیکه، که له‌ناویاندا وێنه‌ی کوژراوی گوڤارا و په‌نجه‌مۆری ئه‌و که دوای کوژرانی هه‌ڵگیرابوون، به سه‌د هه‌زار (١٠٠٠٠٠) دۆلار داندراوه.
ئه‌و شتومه‌کانه ه‌ی (گۆستاڤۆ ڤیلۆڵدۆ)ن که ئاڵقه‌ی پێوه‌ندیی بووه له‌نێوان سی ئای ئه‌ی و کۆمه‌ڵێک سه‌ربازی هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیدا که-٤٠-ساڵ به‌ر له ئێستا، بۆ گرتنی شۆڕشوانی کوبایی، که‌وتبوونه دارستانه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی بولیڤیا. ڤیلۆڵدۆ، که له کوبا له‌دایک بووه، هێندێک له‌و شتوومه‌کانه‌ی بۆیه لای خۆی هێشتۆته‌وه تا بیسه‌لمێنێ که (چێ گوڤارا) مردووه، دواتریش وه‌ک یادگارییه‌ک لای خۆی پاراستوونی، ئه‌وه‌ش یه‌که‌مجاره که بیهه‌وێ ئه‌و شتانه بفرۆشێ. ڤیلۆڵدۆ رێگه نادا چاوپێکه‌وتنی ده‌گه‌ڵ بکرێ، به‌ڵام دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ر نایه‌ته به‌رچاو به‌وه‌ی که گوڤارا، دوای کوژرانی، وه‌ک شۆڕشگێڕێکی نێودار پله و پایه‌یه‌کی به‌رزی لای خه‌ڵکێکی زۆر به‌ده‌ستهێناوه. (تۆم ساڵته‌ر)، که له مه‌زادخانه‌ی شاری داڵاسه له ویلایه‌تی تێکساس بۆ فرۆشتنی شتوومه‌که‌کانی گوڤارا، پێی وایه که گوڤارا مرۆڤێکی قاتڵ و رێگر بووه و جێی خۆی بوو که ده‌ستگیر بکرێ.
نزیکه‌ی-١٢٠-هه‌زار دۆلار بۆ مووی سه‌ری چی گوڤارا! چنگێک له مووه‌کانی سه‌ری چی گوڤارا، که له بۆلیڤی کوژرا، به تێکڕای نرخی-١١٩٥٠٠-دۆلار له مه‌زادێک له تێکساس فرۆشرا. کڕیاری مووه‌کان و هێندێک شتی دیکه که ده‌گه‌ڵ مووه‌کان فرۆشراوه (بیڵ بوڵتر)ه که خاوه‌نی دوکانی شتوومه‌کی کۆنه له تێکساس. پێشتریش هه‌ر ئه‌و که‌سه پاشماوه‌ی شتوومه‌که‌کانی (بیتلس) و (جیمی هێندریکس) و کڕیون. فرۆشیاره‌که، وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا، ڤیلۆڵدۆ بوو که له ساڵی-١٩٦٧-دا به‌شدار بوو له ده‌ستگیرکردنی چێ گوڤارا له بولیڤی، هه‌روه‌ها ئاماده بوو له کوشتن و ناشتنیدا. ڤیلۆڵدۆ، پێش ناشتنی گوڤارا، به‌شێک له قژی سه‌ری گوڤارای بڕی و، له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌ک و په‌نجه‌مۆری گوڤارا، وه‌ک یادگارییه‌ک لای خۆی هێشتنیه‌وه. سه‌ره‌تا وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا که (هۆگۆ چاوێز)، سه‌رۆکی ئێستای ڤێنزوێللا، نرخی موو و شتوومه‌که‌کانی گوڤارا بدا و بیانکڕێ به‌ڵام که‌س شتێکی لێ نه‌بیست!. ڤیلۆڵدۆ که گوڤارا به پیاوکوژ و رێگر داده‌نێ گوتی که ئه‌و سه‌ری سووڕما که دیتی کڕیارێک به نرخێکی زۆر و به تامه‌زرۆییه‌وه شتوومه‌که‌کانی ئه‌و ”رێگر“ه‌ی کڕی، له کاتێکدا خۆم ئاماده نیم-١٠-سه‌نتیشی پێ بده‌م. چی گوڤارا، که هاوخه‌باتی (فیدڵ کاسترۆ) بوو له شۆڕشی کوبا و له ئۆکتۆبری ساڵی-١٩٦٧-له‌کاتێکدا هه‌وڵی هه‌ڵایساندنی شۆڕشێکی هاوشێوه‌ی کوبای له بولیڤی ده‌دا، کوژرا.
چه‌ند ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر پاشماوه‌ی ته‌رمێک، که ده‌گوترێ ته‌رمی (چی گوڤارا)یه، له‌ژێر خاک ده‌رهێندرا و به‌ره‌و (کوبا) به‌ڕێ کرا و له شاری (سانتا کلارا) له گۆڕێکی تایبه‌تدا نێژرایه‌وه. (کێڵی نۆروین)، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشی مه‌زادخانه‌ی شاری دالاس که مووه‌کانی گوڤارای فرۆشتووه، ده‌ڵێ: ته‌نیا به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئێسکوپروسک و شتوومه‌کانه‌ی براونه کوبا ه‌ی گوڤاران، دی ئێن ئه‌ی (DNA) مووه‌کانی چی گوڤاران.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007