|
|
|
|
شه‌پۆلی له‌سێداره‌دان، له ئێرانی نائیسلامیی به‌رده‌وامه
فاڕووق عه‌بباسی faroq88@hotmail.com
دیسامبری-٢٠٠٧ (راحله زه‌مانیی) ئه‌و ژنه ئێرانییه ته‌مه‌ن-٢٧-ساڵه خاوه‌ن منداڵه‌یه که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به تاوانی کوشتنی مێرده‌که‌ی، بڕیاری له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێرانه‌وه درا و، رۆژی چوارشه‌ممه-١٩-ی دیسامبری-٢٠٠٧، که رۆژی له‌سێداره‌دانی بوو، جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره بۆ دوو هه‌فته‌ی دیکه دواخرا. هۆی دواخستنی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که که‌سوکاری مێردی راحله پێیان باشه مۆڵه‌تی زیاتر به راحله بده‌ن تا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌یدا (پاره‌ی خوێن) بدا. چالاکی بواری مافی مرۆڤ مه‌حموود ئه‌میری- موقه‌دده‌م ده‌ڵێ که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌رامبه‌ر خوێنی کوژراوه‌که له راحله داوا ده‌کرێ گه‌لێک زۆره و، که‌سێکی ئاسایی، به‌م ماوه کورته، توانای وه‌ده‌ستخستنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نییه. وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ده‌ره‌وه‌ڕا یارمه‌تی نه‌دا، ئه‌و ناتوانێ ئه‌و کاره بکا. مه‌حموود ئه‌میری هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که ئه‌و ناتوانێ چاو له‌وه بپۆشێ که ئه‌و گرنگیه‌ی به‌و دراوه بووه هۆی ئه‌و وه‌دواخستنه، به‌ڵام ده‌شڵێ که ئه‌گه‌ر فشاره‌که به‌رده‌وام بێ، ده‌توانرێ رزگار بکرێ. ئه‌میری هیواخوازه که فشاره‌کان بۆ سه‌ر ئێران زیاد بکرێن تا ئێران ناچار بکه‌ن سزای له‌سێداره‌دان رابگرێ. ناوبراو، که هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری پێگه‌ی ئینتێرنێتیی "مافی مرۆڤی ئێران"ه، ده‌ڵێ: له ئێران خه‌ڵکێکی زۆر رۆژانه له‌سێداره ده‌درێن، هه‌ربۆیه پێویسته نۆروێژ یه‌کده‌ست له‌ته‌ک یه‌کێتیی ئوروپا فشاره‌کانیان بۆسه‌ر ئێران زیاد بکه‌ن. ئێمه ده‌بێ سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم بکه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران ببه‌ینه نێو ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. بێگومان بۆ راگرتنی به‌ڕێوه‌بردنی سزای له‌سێداره‌دان، پێوسیت به مه‌حکوومکردن و سزای تووند هه‌یه.
چوار که‌س له سێداره دران له راگه‌یاندنه‌کاندا هاتووه که وا بڕیار بوو رۆژی چوارشه‌ممه (١٩-ی دیسامبر) ٨-که‌س له ئێران له سێداره بدرێن. یه‌ک له‌وان به‌هۆی تێوه‌گلانی له کێشه‌یه‌کی دیکه، که هێشتا یه‌کلا نه‌بۆته‌وه، جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌ی راگیراوه. دوو که‌سی دیکه، که به تاوانی ئه‌تککردنی که‌سێک تاوانبار کرابوون، له‌لایه‌ن که‌سوکاری ئه‌تککراوه‌که‌وه بڕیاری لێبوردیان درا. یه‌کێکی دیکه‌ش له‌و هه‌شت که‌سه راحله بوو که پێشتر ئاماژه‌مان پێدا. به‌وپێیه چوار له‌و هه‌شت که‌سه رۆژی چوارشه‌ممه له سێداره دران. ئافره‌تێک به‌ناوی زه‌هرا نازمیان رۆژی چوارشه‌ممه (١٩-ی دیسامبر)، بێ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی بڕیاری له سێداره‌دانی دوابخرێ، له سێداره درا. له هه‌مان رۆژدا له زیندانی به‌سامی (ئه‌وین) له تاران-٣ -که‌سی دیکه به ناوه‌کانی (قاسم-٢٨ -ساڵ)، (ره‌زا-٢٨ -ساڵ) و (عیرفان-٢٩ -ساڵ). به‌پێی وته‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (ISCAnews) ی ده‌وڵه‌تیی، ئه‌و سێ که‌سه به تاوانی "کوشتن" حوکم درابوون.
شه‌پۆلی له‌سێداره‌دان سه‌ره‌تای مانگی دیسامبری ئه‌مساڵ، رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند که ساڵی-٢٠٠٧-شه‌پۆلێک بوو له ئیعدامکردن له ئێران. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ساڵی-٢٠٠٧ -دا له‌سێداره دراون به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه. هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌م کاره‌ش، به وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، زیاتربوونی هه‌وڵه‌کانیانه بۆ "به‌ره‌نگاربوونه‌ی چه‌ته و رێگران) و باشترکردنی (ئاساییشی کۆمه‌ڵایه‌تیی) له وڵات‌دا. له نێوان مانگه‌کانی (یه‌ک) و (نۆ)ی ئه‌مساڵ، واتا له‌ماوه‌ی ته‌نیا نۆ مانگدا-٢١٠ -سزای له‌سێداره‌دان له ئێران جێبه‌جێکراون. له‌کاتێکدا ساڵی پار و له هه‌مان ماوه‌دا-١٧٧ -که‌س له‌سێداره دراون. (جۆن پێدر ئێگه‌نێس) له رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرێ که ئه‌و رێژه‌یه که‌مترین رێژه‌یه و، له‌و بڕوایه‌دان خه‌ڵکێکی زۆرتر له‌سێداره درابن. مه‌حموود ئه‌میری به وردیی چاوه‌دێریی ئه‌و هه‌واڵانه ده‌کا که له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی ده‌وڵه‌تیی ئێرانه‌وه دێن و، ئه‌و پێیوایه، به‌ده‌ر له‌و هه‌واڵانه، نزیک به-٣٠٠-که‌س له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌سێداره دراون. ٣٦-که‌س له مانگی سێبته‌مبردا،-٣٨- که‌س له ئۆکتۆبردا،-٢٦-که‌س له نۆڤه‌مبردا و هه‌تا ئێستاش له مانگی دیسامبردا-٢٤-که‌س له‌سێداره دراون. ئێستا که چه‌ند رۆژێک له مانگی دیسامبر ماوه بێگومان رێژه‌ی له‌سێداره‌دراوان له‌وه زیاتر ده‌بێ.
دوای ماوه‌یه‌کی زۆر گفتوگۆکردن له‌مه‌ڕ لابردنی سزای له‌سێداره‌دان، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رۆژی سێ شه‌ممه-١٨-ی دیسامبر، به زۆرینه‌ی ده‌نگ (١٠٤-ده‌نگ له به‌رامبه‌ر-٥٤-ده‌نگ) و به‌فه‌رمیی بڕیاری لابردنی سزای له‌سێداره‌دانی په‌سه‌ندکرد. (ڕایمووند یوهانسن)، یاریده‌ده‌ری وه‌زیر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ، به‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆشحاڵه و به هه‌نگاوێکی گه‌وره و پێشکه‌وتوو‌ی وه‌سف کرد. وه‌ک خۆی دڵێ، نۆروێژ یه‌ک له وه‌ڵاته چالاکه‌کانی دژ به سزای له‌سێداره‌دانه و ئه‌و کێشه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وڵاته‌کانی ئێران، چین، ئامریکا و رووسیه باسکردووه. یوهانسن ده‌ڵێ که ده‌وڵه‌تی نۆروێژ دووباره له هه‌وڵی پێوه‌ندییگرتن به باڵوێزی ئێرانه‌وه ده‌بێ و له رێگه‌ی باڵوێزی نۆروێژه‌وه له تاران ئه‌و کێشه‌یه (سزای له‌سێداره‌دان) له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران باس ده‌کا.
شایانی باسه که له ساڵی-٢٠٠٦-دا لانیکه‌م-١٥٩١-که‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌سێداره دراون.
سه‌رچاوه: ئینتێرنێت
|
| |||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007