|
|
|
|
شاخه‌وانی لاوی ناوداری کورد (موقبل هونه‌رپه‌ژوو) کۆچی دوایی كرد
بێستـان.نێت: ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانیی-15/11/2007-"موقبیل هونه‌رپه‌ژوو"، شاخه‌وانی ناوداری کوردستان و ئێران و، له‌دایکبووی شاری بۆکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد. هونه‌رپه‌ژوو، ئه‌ندامی تیمی نێونه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانانی ئێران، رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه له چیایه‌ک به‌نێوی "به‌رده‌زه‌رد" له شاری بۆکان هه‌ڵدێرا و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ کۆچی دوایی کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردوو رایگه‌یاند که رۆژی-16-ی نۆڤه‌مبر ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی موقبیل هونه‌رپه‌ژوو له چیای به‌رده‌زه‌رد، ئه‌و شوێنه‌ی ناوبراو له کاتی شاخه‌وانییدا لێی هه‌ڵدێرابوو، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێ هه‌زاران که‌س له شارۆمه‌ندانی بۆکان تێیدا به‌شدار بن. سه‌رچاوه‌که گوتیشی: ڕێوڕه‌سمه‌که له‌لایه‌ن کۆڕوکۆمه‌ڵه ژینگه‌پارێزه‌کانی شاری بۆکان، گرووپی شاخه‌وانانی شار و بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی موقبیله‌وه ڕێک ده‌خرێ. موقبل هونه‌رپه‌ژووی ته‌مه‌ن-24-ساڵ، له ساڵی-1977-ه‌وه ده‌ستی داوه‌ته کاری شاخه‌وانیی و ساڵی-1980 بوو به ئه‌ندامی تیمی نێونه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانانی ئێران. ناوبراو ساڵی-1381-ی هه‌تاویی لوتکه‌ی (لوتسه)ی، هه‌ڵکه‌وتوو له وه‌ڵاتی نیپاڵ، به‌به‌رزیی-8516- میتر ده‌بڕێ و وه‌ک ته‌نیا شاخه‌وانی لاوی ئێران ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی بۆخۆی تۆمار کرد. هونه‌رپه‌ژوو له ساڵی-1382-له قاڵبی تیمێكی دوو كه‌سیی و به سه‌رپه‌رشتیی (ئیقبال ئیفلاكی) كێوی (كاشربروم) ده‌بڕێ و ئه‌م كاره‌ش له‌گه‌ڵ (محه‌ممه‌د هه‌وراز)ی شاخه‌وانی ناسراو به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007