|
|
|
|
سه‌ره‌تایه‌ک له‌مه‌ڕ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق نووسینی: ئهنواریی وه‌رگێڕانی: عبدالرحیم مه‌عریفه‌تیی
ئێمه له ژیانی خۆماندا له‌گه‌ڵ بابه‌تگه‌لی ئه‌خلاقیی ئاشنایه‌تییمان هه‌یه و به‌پێی پێوه‌ره‌کانی ئه‌و ئاشنایه‌تییه ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی خۆمان و که‌سانی دیکه، به ئه‌خلاقیی و به‌دئه‌خلاقیی، پۆلێن ده‌که‌ین. بۆ نموونه، له‌وانه‌یه سه‌باره‌ت به پیاوه‌تیی و به‌خشنده‌یی و رژدیی و ئێره‌یی یار و هاورێیانمان، ڕای خۆمان ده‌ربڕیبێ یان کردارێکی پێشووی خۆمان به هه‌ڵه دانابێ. ئێمه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تێڕوانین و بڕیار و بۆچونانه، کرده‌وه‌ی نموونه‌یی و سه‌رمه‌شقی ژیانی خۆمان ده‌ستنیشانکردوون، بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر شه‌به‌قی تیشکی روناکیدهری ئه‌و تێڕوانین و را و بۆچونانه ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی دروستمان هه‌بێت. له زانستی ئه‌خلاقدا لیستێك له کاری ڕاست و چه‌وت خراوه‌ته به‌ر ده‌ستمان و بۆمان دیاریکراوه که ده‌بێ چ بکه‌ین و خۆمان له چ کارێك دووره‌په‌رێز بگرین بۆ ئه‌وه‌ی به که‌سێکی ڕه‌وشتبه‌رز له قه‌ڵه‌م بدرێین، به‌ڵام به‌ر له چوونه‌ناو باسی زانستی ئه‌خلاق ده‌شێ له خۆمان بپرسین: بۆ ده‌بێ ره‌فتاره‌کانمان ئه‌خلاقیی بن و ئامانجی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌خلاق چییه؟ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌خلاقیی چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی بۆ ئێمه تێدایه و به گوێره‌ی کام پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندن کارێك به ئه‌خلاقیی و ره‌فتارێکی تر به به‌دئه‌خلاقیی پێوانه ده‌که‌ین؟ ئایا به‌ند و بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌کان کۆمه‌ڵه یاسایه‌کی جێگیر و نه‌گۆڕن، یان به گوێره‌ی بارودۆخ و شوێنکات ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا دێت؟ ئه‌حکام و یاسا ئه‌خلاقییه‌کان هه‌ڵقوڵاوی کام سه‌رچاوه‌ن و ئه‌و یاسایانه چلۆن وه‌دیهاتوون؟ باشیی و ره‌وایی کارێك له رووی ئه‌خلاقییه‌وه چ واتایه‌کی هه‌یه؟ بۆ نموونه کاتێك ده‌ڵێن ” ئه‌م کاره له رووی ئابووری یه‌وه باشه“واته: ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره قازانجێکی زیاتری بۆ ئێوه تێدایه. جا ئه‌گه‌ر به ئه‌نجامدانی کاره‌که قازانجی زیاترمان ده‌سته‌به‌ر کرد، ئه‌وه ئه‌و وته‌یه به ڕاست ده‌زانین و ئه‌گه‌ریش له ئاکامی ئه‌و کاره زیانمان پێگه‌یشت، وته‌که به چه‌وت و درۆ داده‌نێین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین ” ئه‌م کاره له رووی ئه‌خلاقییه‌وه باشه“ چ واتایه‌کی هه‌یه؟ چلۆن ده‌توانین راستیی و ره‌وایی ئه‌و په‌یڤ و رستانه بسه‌لمێنین که چاو‌دێر و پێوه‌ری کار و ره‌فتاره ئه‌خلاقییه‌کانن؟ چۆن ده‌توانین تێبگه‌ین کام کار و ئاکار له رووی ئه‌خلاقییه‌وه په‌سند و باشه و چ ره‌فتارێك چه‌وت و خراپه؟ ئه‌م پرسیاره و پرسیارگه‌لی دیکه‌ی له‌م جۆره که پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کردن، پێوه‌ندییان به بازنه و جوغزی ”فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق“ه‌وه هه‌یه، به دهربڕیکێکی تر پرسیاری فه‌لسه‌فین که له مه‌ڕ زانستی ئه‌خلاق هاتوونه گۆڕێ. زانستی ئه‌خلاق به‌و پێشگریمانه ده‌ستپێده‌کا که ئێمه له مانای چاکه و خراپه تێده‌گه‌ین و بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و زانسته بۆ ئێمه روون و ئاشکران، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقدا باس له ڕێسا سه‌ره‌کییه‌کانی زانستی ئه‌خلاق ده‌کرێ. واته زانستی ئه‌خلاق ده‌که‌ینه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کیی باسه‌که‌مان و پرسیاری فه‌لسه‌فیی دێنینه گۆڕێ، له وێنه‌ی ئه‌و نموونانه‌ی باسمان کردن. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵمان داوه هێندێك له‌و ڕوانگه و پرسیارانه باس بکه‌ین که له بازنه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا هاتوونه ئاراوه. بێگومان له‌م کورته وتاره‌دا نه ده‌رفه‌تی باسکردنی هه‌موو تێڕامان و روانگه‌کان هه‌یه و نه عه‌وداڵی وه‌ڵامی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ین که له بازنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقدا هاتوونه گۆڕێ، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێ خوێنه‌ران به کورتیی له گه‌ڵ ئه‌م ره‌هه‌نده‌ی فه‌لسه‌فه ئاشنا بن تا ئه‌وانه‌ی پرسیار و گرفته‌کانیان له‌م بواره‌دا ده‌بیننه‌وه و ده‌مێکه له ناخیاندا په‌نگیان خواردۆته‌وه، زیاتر خه‌ریکی خوێندنه‌وه بن. باسه‌که‌مان به پرسیارێك ده‌ستپێده‌که‌ین که پێوه‌ندیی به ئه‌خلاقه‌وه هه‌یه. ” ئایا رسته و په‌یڤه ئه‌خلاقییه‌کان رسته‌ی خهبهریین یان له جۆری رسته‌ی ئینشایین؟“ ئه‌م پرسیاره به رواڵه‌ت ساکاره، ده‌شێ بکرێته بنه‌مای پۆلێن‌کردنی گشتیی مه‌کته‌به ئه‌خلاقییه‌کان. کاتێك ده‌گوترێ ” درۆکردن خراپه“ ئایا ده‌تانه‌وێ که‌سی به‌رامبه‌رتان له راسته‌قینه‌یه‌ك حاڵی بکه‌ن که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی زه‌ینی ئێوه دایه، یان ته‌نیا هه‌ست و تێگه‌یشتنی خۆتان ده‌ربڕیوه و مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه که رقتان له درۆیه؟ گومانی تێدا نییه ته‌نیا ئه‌و رسته و وتانه شیاوی ئه‌وه‌ن به راست یان درۆ له قه‌ڵه‌م بدرێن که رسته‌ی خه‌به‌ری بن، که‌وابوو زانینی جۆری رسته‌کان و پۆلێنکردنیان له خانه‌کانی ”خه‌به‌ریی“ و ”ئینشایی“دا، گرینگییه‌کی زۆری هه‌یه. له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقدا ئه‌و گروپه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه‌یه که ده‌بێ وته ئه‌خلاقییه‌کان رسته‌ی خه‌به‌ریی بن، پێیان ده‌گوترێ ”واقع گرا“ ئه‌وانه‌ش که پێیان وایه ده‌بێ رسته ئه‌خلاقییه‌کان رسته‌ی ئینشایی بن، به ”نا واقع گرا“ ناوزه‌د ده‌کرێن. ئه‌م بابه‌ته گرینگ‌ترین پرسی جێی باسی قوتابخانه ئه‌خلاقییه‌کانه. ”ناواقع گرا“کان پێیانوایه تێکڕای رێسا ئه‌خلاقییه‌کان به کۆمه‌ڵه مه‌رجێکه‌وه په‌یوه‌ستن و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌دا به راست داده‌نرێن، له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر ”واقع گرا“نه‌بین له ئه‌خلاقدا، ئیتر هیچ یاسایه‌کی گشتیی و نه‌گۆڕی ئه‌خلاقیی له گۆڕێ نابێ و تووشی پێوانه‌ی رێژه‌یی ده‌بین له بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌کاندا.
به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنی باشتر له‌م پرسه و ناسینی جیاوازییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو گرووپه، سه‌رنج بده‌نه ئه‌م نموونه‌یه. هه‌موومان ده‌زانین که ئاراسته‌ی هاتوچۆ له شه‌قامه‌کانی ئێران‌دا پێچه‌وانه‌ی شه‌قامه‌کانی ئینگلستانه. ئه‌گه‌ر له ئێران له‌سه‌ر شه‌قامێکی دوولایی بین به ئاراسته‌ی ئه‌ستوونیدا، ره‌وتی رۆیشتنی ئوتومبیله‌کان ده‌که‌وێته لای راستی ئێمه و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌که‌وێته لای چه‌پمان، به‌ڵام ئاراسته‌ی هاتوچۆی ئوتومبیله‌کان له ئینگلستان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه. ئێستا له‌م رسته وردبنه‌وه که که‌سێك له ئێران ده‌ڵێ: ” دروست نییه لای راستی شه‌قامه‌که تایبه‌ت بکه‌ین به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئوتومبیله‌کان“. ئه‌م وته‌یه له ئێران راست و به جێیه، به‌ڵام ئایا رسته‌که باسی راستییه‌کی نه‌گۆڕ ده‌کات؟ بێگومان هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌م رسته‌یه ته‌نیا له روانگه و بڕیارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رچاوه‌ی گرتووه که له‌پێناو ژیانێکی ئاسووده و رێگرتن له پێکدادان ئه‌م یاسایه هاتۆته کایه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م رسته‌یه له نێو ئێرانییه‌کاندا که ئه‌م بڕیاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یان په‌سند کردووه، به قسه‌یه‌کی راست و ره‌وا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و له نێو خه‌ڵکی ئینگلستان، که یاسا‌و بڕیارگه‌لی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه، به هه‌ڵه و ناڕاست دێته‌ژمار. ئێستا ئه‌م پرسیاره له گۆڕێیه که ئایا رسته و وته ئه‌خلاقییه‌کانیش هه‌ڵقوڵاوی نه‌ریت و بڕیاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن؟ ئایا کاتێك ده‌ڵێین“ دزییکردن کارێکی چه‌وت و نه‌شیاوه“ واتای ئه‌وه‌یه که له پێناوی ژیانێکی ئاسووده و پێکهوهههڵکردندا ده‌بێ په‌یمان به یه‌کتر بده‌ین که نه من ده‌ستدرێژیی بکه‌مه سه‌ر دارایی تۆ و تۆش چاوی ته‌ماع نهبڕیته سامانی من؟ یان به‌م جۆره نییه و رسته ئه‌خلاقییه‌کان کۆمه‌ڵه راستییه‌ك له‌م جیهانه‌دا ده‌رده‌بڕن و هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ریت و بڕیاره کۆمهڵایهتهکانن؟ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه و په‌یڤه ئه‌خلاقییه‌کان له بڕیار و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان سه‌رچاوه‌یان گرتبێ، ده‌بێ ره‌فتار و کاروباره ئه‌خلاقییه‌کان کۆمه‌ڵه ره‌فتار و یاسایه‌کی رێژه‌یی بن، ئایا ده‌شێ به‌م کاره رازیی بین؟ بۆ نموونه ئایا ده‌شێ بڵێین رۆژێك له رۆژان کوشتنی مرۆڤ به کارێکی ئه‌خلاقیی هه‌ژمار ده‌کرێ؟ یان ده‌شێ بڵێین نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌م کاره به ره‌فتارێکی ئه‌خلاقیی ناوزه‌د ده‌که‌ن؟ له سه‌ره‌تای تێڕامان و وردبوونه‌وه له وه‌ها پرسیارێك وا ده‌زانین که هه‌رگیز شتی وا نابێ و کوشتنی مرۆڤ له هه‌موو کات و شوێنێکدا به کارێکی قێزه‌ون و دوور له ئه‌خلاق داده‌نرێ. ئێستا بیر له‌و حاڵه‌ته بکه‌نه‌وه که مرۆڤێکی جینایه‌تکار و دڕنده‌خوو له سێداره ده‌درێ. ئایا له‌و کاته‌شدا باوه‌ڕتان وایه که کوشتنی مرۆڤ کارێکی دوور له ئه‌خلاقه؟ بێگومان کوشتنی ئه‌و مرۆڤه تاوانباره به به‌دئه‌خلاقیی نازانن، که وابوو پێویسته به بڕیاره‌که‌ی پێشووماندا بچینه‌وه، واته ناشێ بڵێین مرۆڤکوشتن “ هه‌میشه و له هه‌موو بار و دۆخێک‌دا“ کرده‌وه‌یه‌کی دوور له ئه‌خلاقه. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تیشك بخه‌ینه سه‌ر بابه‌ته‌که، په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر نموونه‌یه‌کی تر. ده‌شێ ئێوه به درۆیه‌ك گیانی ملوێنان مرۆڤی بێ‌تاوان رزگار بکه‌ن. ئایا له‌م حاڵه‌شدا ده‌بێ درۆکردن به کارێکی په‌ست و دوور له ئه‌خلاق بزانن و له پێناوی سووربوون له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌تان، به مه‌رگی ئه‌و مرۆڤگه‌له بێتاوانه رازی بن؟ ئه‌م چه‌شنه پرسیار و نموونانه بوونه هۆی ئه‌وه گروپێك بێنه‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه که ئه‌خلاق ئاکارێکی رێژه‌ییه، واته وا تێده‌گه‌ن که کارێك، وه‌ك درۆکردن، خودی خۆی باش یان خراپ نییه، به‌ڵکو به پێی بارودۆخی جیاواز، به چاك یان خراپ داده‌نرێ. ئه‌گه‌ر به‌م ئاکامه رازی بین، ئیتر هیچ ره‌فتارێك نابێ که له رووی ئه‌خلاقییه‌وه باش یان خراپ بێت و هه‌موو شتێك په‌یوه‌ست ده‌بێ به بارودۆخی کار و ههڵسوکهوتهکانمانهوه. ئایا ده‌توانین به جۆرێك له‌م حاڵه‌ته رێژه‌ییه رزگار بین؟ ئه‌و که‌سانه‌ی له ئه‌خلاقدا بڕوایان به ره‌وشت و بایه‌خی نه‌گۆڕ هه‌یه، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه ناچارین له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پرسیارانه‌ی هاتنه کایه‌وه، په‌نا به‌رینه به‌ر جوغزی رێژه‌یی. بۆ نموونه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و گریمانه‌ی که گوتمان به درۆیه‌ك ده‌توانین گیانی ملوێنان مرۆڤ رزگاربکه‌ین. ده‌بێ بڵێین ئه‌م جۆره ئاکام وه‌رگرتنه له‌و نموونه‌یه، پێچه‌وانه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌و باره ناله‌باره‌شدا ناشێ درۆکردن به ره‌فتارێکی ئه‌خلاقیی هه‌ژمار بکرێ. له‌و حاڵه‌دا هه‌ردوو کاره‌که ( درۆکردن و رزگارنه‌کردنی گیانی مرۆڤه‌کان) له رووی ئه‌خلاقییه‌وه خراپ و نه‌شیاون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه‌دا ده‌بێته هۆی ره‌وایی درۆکردن، ئه‌وه‌یه که به گوێره‌ی پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌کان، رزگارنه‌کردنی گیانی ملوێنان که‌س، له درۆکردن خراپتره. بۆیه ناچارین له نێوان خراپ و خراپتردا یه‌کیان هه‌ڵبژێرین و سه‌ره‌نجام به هۆی ئه‌وه که درۆکردن رێژه‌ی خراپییه‌که‌ی که‌متره، هه‌ڵیده‌بژێرین و گیانی مرۆڤه‌کان ده‌رباز ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌م ره‌فتاره نابێته هۆی ئه‌وه که درۆکردن به کارێکی ئه‌خلاقیی بزانین. ئه‌م راڤه و هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆمان روون ده‌کاته‌وه که نموونه‌کانی سه‌ره‌وه ناگونجێن بۆ سه‌لماندنی رێژه‌یی بوونی ئه‌خلاق.
کۆتایی به‌شی یه‌که‌م
تێبینیی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره (٩٧)ی گۆڤاری تێکۆشان دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008