|
|
|
|
سه‌ڵتبوون
عه‌بدوڵڵا عومه‌رنه‌ژاد abdulla1359@yahoo.com
سه‌ڵتبوون بۆ هه‌رکام له ئێمه واتا و چه‌مکی جیاواز به‌خۆی هه‌یه. بۆ هه‌ندێک له مرۆڤه‌کان سه‌ڵتبوون شێوازی ژیانیانه. به‌ڵام بۆ زۆرینه‌ی ئێمه سه‌ڵتبوون شه‌ڕێکی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ گه‌شبینییدا. ده‌ڵێن هیوا له ناخی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ. ئێمه به شێوازێک نه‌خولقاوین که ژیانی خۆمان به‌ته‌نیایی به‌سه‌ربه‌رین. بۆ زاهید یان سۆفی، که له جیهان و کۆمه‌ڵگه دووره‌په‌رێزیی ده‌کات، ئه‌م شێوه ژیانه ده‌توانێت جۆره عیباده‌تێک به حسێب بێت به‌ڵام بۆ ئێمه به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ مه‌رگ و نه‌ماندا. سه‌ڵتبوون ئه‌وه‌نده‌ش ساده و ئاسان نییه. پێش له هه‌موو شتێک ئه‌وه‌یه که ئه‌رکی هه‌موو بڕیاره‌کانمان له ژیاندا له ئه‌ستۆی خۆماندایه. ناتوانین بۆ بڕیاردان له‌گه‌ڵ هیچ که‌س راوێژ بکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک ئه‌وه‌نده له ئێمه نزیک نییه که پشتی پێ ببه‌ستین. له‌وانه‌یه که متمانه‌مان به هاوڕێیه‌کان و براده‌رانمان هه‌بێت به‌ڵام ته‌نانه‌ت نێزیکترین هاورێیه‌کانیشمان ناتوانن جێگای بۆشایی هاوسه‌ره‌کانمان له‌بۆ پڕ بکه‌نه‌وه. به‌وهۆیه‌وه ته‌نیا پێوه‌ندیی به خۆمانه‌وه هه‌یه که هه‌ر رۆژه و چ کارێک جێبه‌جێ بکه‌ین. بچینه سه‌ر کار یا نه، چ چێشتێک لێبنێین، رۆژانی پشوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیان بچینه ده‌ره‌وه بۆ پیاسه‌کردن یا نه، یا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چ که‌سانێک دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین. کاتێک ئێواران له‌سه‌ر کار ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵه‌وه، که‌سێک نییه که چاوه‌ڕێمان بێت و به‌خێرهاتن و ماندوونه‌بوونییمان لێ بکات. ناچارین بۆخۆمان چێشت لێبنێین، ئاو گه‌رم بکه‌ین و حه‌مامێک بکه‌ین و ژیانمان له بێده‌نگیی و ساردوسڕییدا بێت و هه‌ندێک جاریش له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و دۆستان پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین. یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کۆسپه‌کانی سه‌ڵتبوون ئه‌وه‌یه که ناتوانین هزر و بۆچوونه‌کانمان ئه‌و کاته‌ی که پێویستمانه له‌گه‌ڵ که‌سێک باسیان لێوه بکه‌ین. له‌وانه‌یه بتوانین ئه‌و کاره له کۆڕی دۆستان و هاوڕێیاندا تا ڕاده‌یه‌ک ده‌رببڕین، به‌ڵام ئه‌وه که‌متر له‌و ده‌رک و دڵسۆزییه که هاوسه‌ر ده‌توانێت له‌مه‌ڕ ئێمه‌دا هه‌یبێت. هه‌موومان پێمان خۆشه تا بتوانین له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانمان وتووێژ و قسه و باس بکه‌ین. له‌گه‌ڵیدا ده‌ردی دڵ بکه‌ین و بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکه‌ین و بۆ داهاتوو نه‌خشه و پلان بکێشین. به‌ڵام کاتێک که سه‌ڵتبین له‌و شتانه هه‌موو بێبه‌ش ده‌بین. له‌وانه‌یه ژوانگه‌کان و پێوه‌ندییه عاشقانه‌کان تاڕاده‌یه‌ک ئه‌و بۆشاییانه پڕ بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه کاتین و ئێمه هێشتا به‌ته‌نیا ده‌مێنینه‌وه. سه‌باره‌ت به پڕۆگرامێکی ته‌له‌فزیۆنیی پێمان خۆشه له‌گه‌ڵ که‌سێکدا قسه بکه‌ین به‌ڵام ته‌نیا ده‌توانین به‌یانییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانمان له شوێنی کار باسی لێوه بکه‌ین. گرفت یان نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تمه‌ندمان هه‌یه که ده‌مانهه‌وێت که‌سێک لێی به‌ئاگا بێت، به‌ڵام به چ که‌سێک ده‌توانین ئه‌وه بڵێین؟ هاوڕێیان و خانه‌واده هه‌ریه‌ک رۆڵێکیان له ژیانی ێمه‌دا ده‌بێت، به‌ڵام هیچکام توانای پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی ته‌نیایی سه‌ڵتبوونیان نییه. چێشتلێنان بۆ یه‌ک که‌س گیروگرفتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و ئه‌زموونێکی ترسناکه. لێنانی چێشتێکی به‌تام و به‌له‌زه‌ت کاتێک که‌سێک نابێت که له‌گه‌ڵیدا بیخۆی چ له‌زه‌تێکی هه‌یه؟ خانووه‌که‌تان پێویستی به که‌لوپه‌لی نوێ هه‌یه به‌ڵام که‌سێک نییه که سه‌باره‌ت به‌و پێداویستییانه له‌گه‌ڵیدا راوێژ بکه‌یت و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت. له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که باسمان لێوه کردن مه‌سه‌له‌ی خۆشه‌ویستیی یا سێکسییه که زۆر گرینگه و ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیردرێت. پێوه‌ندییه نێزیکه‌کان پێویستییان به هاوڕێیه‌تیی، ده‌رکی به‌رامبه‌ر، هاودڵیی، خۆشه‌ویستیی و عیشقه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ ئه‌و بۆشاییه ده‌روونییه به ته‌نیایی پڕ بکه‌ینه‌وه. کاتێک که گه‌نجترین سه‌رقاڵی چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی جۆراوجۆرین که له گرینگیی ئه‌م گرفته که‌مده‌کاته‌وه، به‌ڵام هه‌رچی ته‌مه‌نمان ده‌چێته سه‌ره‌وه تێده‌گه‌ین که دیتنی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی جیهان به‌ته‌نیایی به‌ڕاستیی هیچ تام و چێژێکی ئه‌وتۆی نییه. به‌سه‌ڵتییمانه‌وه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که هه‌موو که‌س هانمان ده‌ده‌ن بۆ ژنهێنان و ماڵ و منداڵ پێکه‌وه‌نان و سه‌ر و سامان گرتن سه‌رنجڕاکێش و جێ تێڕامانه. بۆچی ده‌بێ ناچاربین له هۆتێل یان له شوقه‌یێکدا پاره‌ی دوو قه‌ره‌وێڵه بده‌ین له کاتێکدا یه‌کێك له و قه‌ره‌وێڵانه خاڵییه و هیچ که‌ڵکێکی لێ وه‌رناگرین؟ کاتێکیش له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانمان که ژنیان هێناوه ده‌چینه ده‌ره‌وه زۆرتر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌که‌ین. زۆرجاریش که بۆ میوانیی شه‌وانه بانگهێشت ده‌کرێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکمان نییه که له‌وێدا هاوڕێیه‌تییمان بکات و هه‌ندێک جاریش ناچار ده‌بین له‌گه‌ڵ که‌سێکدا که براده‌رانمان ویستوویانه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دابێ و ببین به هاوڕێ، هیچ پێوه‌ندییه‌کمان پێیه‌وه نییه هاوڕێیه‌تیی بکه‌ین. کۆمه‌ڵگای گه‌وره‌ساڵانی ئێران نێزیکه‌ی-٣٣٪-ی سه‌ڵته و ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی ناوچه پیشه‌ییه‌کاندا، که‌سانی سه‌ڵت بازارێکی کاری نوێ به حسێب دێن. کاتێک ئێمه رۆژانی پشوو ده‌چینه ده‌ره‌وه، به‌مه‌به‌ستی پیاسه‌کردن، ژن و پیاوێکی زۆر ده‌بینین و سه‌رمان سووڕده‌مێنێ که چ شتێک ئه‌وانی بۆلای یه‌کتر راده‌کێشێ له‌حاڵێکدا ئێمه سه‌ره‌تای جه‌واهیراتێکین که تاکوو ئێستا که‌سێک نه‌یتوانیوه بیدۆزێته‌وه. له‌م ڕووه‌وه سه‌ڵتبوون به‌مانای گه‌شبینییه. یانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گیروگرفته‌کاندا و هه‌روه‌ها نه‌هامه‌تییه‌کانی ژیاندا گه‌شبینانه بیر بکه‌ینه‌وه. ئه‌و که‌ند و کۆسپ و نه‌هامه‌تییانه خۆیان له بیرۆکه‌گه‌لێکدا نیشان ده‌ده‌ن که له‌ودیوی هزری ئێوه‌دا ده‌چرپێنن، "چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر.." چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌یانیی له‌گه‌ڵ که‌سێکدا به‌ره‌وڕوو ده‌بووم، چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ژیانمان به‌ته‌نیایی و به‌سه‌ڵتیی تێده‌په‌ڕاند و ئه‌دی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س به‌ره‌وڕوو نه‌ده‌بووم، چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر هیچ کات عاشق نه‌ده‌بووم، چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر هیچ کات که‌س له‌گه‌ڵمدا عاشق نه‌ده‌بوو، چ ده‌بوو ئه‌گه‌ر بڕیاربایه تا کۆتایی ته‌مه‌ن به سه‌ڵتیی بمێنین و... ئه‌و ورته‌ورتانه که هه‌وڵ ده‌ده‌ین کپیان بکه‌ینه‌وه و گه‌شبین بمێنینه‌وه. گه‌شبینیی له‌و زانسته گشتییه سه‌رچاوه ده‌گرێت که زۆربه‌ی ئێمه به‌هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ که‌سێکدا به‌ره‌وڕوو ده‌بین، مێرد یا ژنی دڵخوازی خۆمان ده‌دۆزینه‌وه. به‌ڵام هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نمان ده‌چێته سه‌ره‌وه نیگه‌رانیی و دڵه‌ڕاوکێیه‌کانمان زۆرتر ده‌بن و وورده‌ورده ده‌ترسین. ئه‌گه‌ر بڕیاره که له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دڵخوازی خۆمان به‌ره‌وڕوو ببینه‌وه، ئه‌و کاره ده‌بێ پێشتر له‌وه‌ی که زۆر له ته‌مه‌نمان تێپه‌ڕ بێت جێبه‌جێ بکرێت. پێمانخۆشه ئه‌و ڕووداوه کاتێك بێته‌جێ که ئێمه له سه‌ره‌تای لاویه‌تیداین. هه‌ر چه‌نده چرچولۆچیی ده‌وری چاوه‌کانمان زۆرتر ده‌بێت، ده‌زانین که خه‌ریکه پیر ده‌بین، به‌ڵام هێشتا به سڵتیی ماوینه‌وه. به‌سه‌ڵتییمانه‌وه تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک سه‌رکه‌وتنێک وایه، به‌و مانایه که ئێمه له گیروگرفته‌کان که له‌ئاست به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ڵبژاردنه نادروسته‌کان و ته‌نیایی له پێوه‌ندییه‌کی خراپ خۆمان پاراستووه. ئه‌وه یانی ئێمه هێشتا ده‌توانین خۆمان هه‌ڵبژێرین و لایه‌نه‌کانی خۆمان بپارێزین. هه‌ڵبژاردنی چاره‌نووس به‌ده‌ستی خۆمانه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و قسانه‌دا ئێمه کڵۆڵ ده‌کات. قه‌بووڵکردنی سه‌خت و دژواره به‌ڵام زۆربه‌ی ئێمه پێمان خۆش نییه به‌سه‌ڵتیی بمێنینه‌وه. یانی له‌ڕاستییدا بێزارین له‌وه‌ی که به‌سه‌ڵتیی بمێنینه‌وه. ئێمه بێزارین له‌وه‌ی که به‌سه‌ڵتیی بمێنینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانین له شتێکدا له‌گه‌ڵ که‌سێک شه‌ریک بین، ناتوانین دیمه‌نێکی جوان له ژیانێکی خۆشبه‌خت له‌گه‌ڵ هاوسه‌رێکی دڵخواز له هزر و بیرماندا بسڕینه‌وه. پێمانخۆشه که بۆ که‌سێک کات ته‌رخان بکه‌ین و که‌سێک خۆشحاڵ بکه‌ین. پێمانخۆشه خۆشه‌ویستمان هه‌بێت و ده‌مانهه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ئێمه بڕه‌خسێت که عاشق بین. ئێمه ئاماده‌ین به‌ڵام ئه‌و مۆڵه‌ته‌مان پێ ناده‌ن. به‌سه‌ڵتییمانه‌وه هه‌ستی پێویستیی ده‌روونی ئێمه‌ی به به‌خشین و فیداکردن زۆرتر کردووه و ناهومێدیی ئێمه‌ش زۆرتر پیشان ده‌دات. سه‌ڵتبوون هه‌میشه به‌مانای هه‌ر شه‌و میوانی رۆیشتن و پێوه‌ندییگرتنی بێ‌سنوور، نه‌بوونی ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی، و ژیانی که‌مته‌رخه‌می ته‌مه‌نی-٢٥-ساڵیی نییه. به‌سه‌ڵتییمانه‌وه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن نییه، مه‌سه‌له ژینگه و کۆمه‌ڵگایه. هه‌میشه بیرده‌که‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر لێره نه‌بوونایه و ئه‌و جۆره ژیانه‌مان نه‌بوایه به‌دڵنیاییه‌وه به‌سه‌ڵتیی نه‌ده‌ماینه‌وه. به ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سانی نوێ تێده‌کۆشین ئه‌و هیوایه له ناخماندا ببووژێنینه‌وه. ده‌زانین که ترووسکایی رووناکییه‌ک له کۆتایی ئه‌و تونێله ده‌دره‌وشێته‌وه و هیوابه‌خشه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دوایین خوازبێنییمان ئه‌وه نییه که ئێمه ده‌مانهه‌وێت، که‌واته ئه‌وه یانی رێگایه‌کمان به دروستیی هه‌ڵبژاردووه. ئه‌وه رێگایه‌که که زۆربه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ڵتیی خۆماندا راهاتووین. ئێمه هه‌ر کارێک ده‌که‌ین تا هیواکانمان و حه‌زه‌کانمان به زیندوویی بهێڵێنه‌وه. خۆمان وا لێده‌که‌ین که سه‌ڵتمانه‌وه‌مان به‌ده‌ست خۆمان بووه و چاوه‌ڕوانین تا له‌گه‌ڵ که‌سی دڵخوازی خۆمان به‌ره‌وڕوو ببین. ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌که‌یه‌تیی، بست به‌بست هه‌مان کاره‌که جێبه‌جێ ده‌که‌ین. به‌ڵام ورته‌ورته‌کان درێژه‌یان هه‌یه، کاتژمێری جه‌سته‌که‌مان خێراتر تێک و تاک ده‌کات،، تووکی سه‌رمان ده‌ڕزێت، به‌ڵام ده‌زانین که له کۆتاییدا به ئامانجی خۆمان ده‌گه‌ین. هێشتا به‌و هیوایه زیندووین که رۆژێک له‌ڕۆژان پێده‌گه‌ین. سه‌ڵتبوون یانی ژیانبه‌سه‌ربردن به هه‌ستێکی ناکامیی و ناهومێدییه‌وه ئه‌وه یانی که‌سانێکی که‌م ده‌توانن ببن به هاوسه‌ری ئێمه. ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی که بۆچی به‌ته‌نیا ماوینه‌ته‌وه نازانین. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار له خۆمان ده‌پرسین که بۆچی من؟ بۆچی من ده‌بێ به‌ته‌نیا بمێنمه‌وه؟ ئه‌مه ئه‌و شته نه‌بوو که ئێمه بۆ داهاتوومان له‌به‌رچاو گرتبوو. به‌ڵام بۆچی ئه‌و رووداوه قه‌وماوه؟ کوێی کاره‌که‌مان هه‌ڵه‌ی تێدا بووه؟ ئه‌و کچه شۆخ و جوانانه یا ئه‌و کوڕانه بۆ کوێ رۆیشتوون؟ له‌وانه‌یه ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا وجوودیان نه‌بووه و هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه ئێمه خۆمان فریوداوه. به‌ڵام دوایی هه‌ندێک له هاوڕێیانمان بیرده‌که‌وێته‌وه که پێوه‌ندییه‌کی زۆر باشمان پێکه‌وه هه‌بووه، و به‌م شێوه‌یه زۆرتر خۆمان ده‌خه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه و به‌خۆمان ده‌ڵێین که له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تگه‌لێکی باشمان بۆ هه‌ڵکه‌وتبێت بۆ پێوه‌ندییگرتنێکی شیاو و دڵخواز، به‌ڵام له‌کیسمان دابێت. له‌وانه‌یه زۆر وه‌سواسییمان کردبێت! یا ئه‌وه‌ی که هه‌موو تاوانه‌کان له ئه‌ستۆی خۆمان بووه. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئاوه‌ها نییه. کاتی پشووه‌کان و بۆنه‌کانی ساڵانه، کاتی ێژن و ولنتاین و کریسمه‌س و... دێنه پێشه‌وه تازه تێده‌گه‌ین که سه‌ڵتبوون چه‌نده تاڵ و ناخۆشه، به‌ڵام هه‌رساڵ هێشتا ئه‌و هیوایه‌مان هه‌یه که تا کۆتایی ئه‌وساڵ له سه‌ڵتیی رزگارمان ده‌بێت و ژن دێنین و سه‌ر و سامان ده‌گرین. ئه‌و که‌سانه‌ی که ژن و منداڵیان هه‌یه وا ده‌زانن که مریشکی جیرانه‌که‌یان قه‌له. که‌سانێک که پێوه‌ندیی هاوسه‌رییه‌تیی باشیان نییه، هه‌میشه له حه‌سره‌تی ئازادیی سه‌رده‌مانی سه‌ڵتیی دان. ئه‌وانه له گیروگرفته‌کان و سه‌رلێشێواویی ژیانی سه‌ڵتبوون به‌ئاگا نین، وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر سه‌ڵتبوونایه بارودۆخیان چاکتر ده‌بوو. له‌وانه‌یه حه‌ق به‌وان بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرینگه ئه‌وه‌یه که له هه‌ڵبژاردنی خۆماندا نابێ په‌له بکه‌ین و هه‌روه‌ها نابێ دوایشی بکه‌وین. ئه‌گه‌ر بزانین که له ژیان چیمان ده‌وێت و بۆ ژنهێنان به بیر و مێشکێکی کراوه و مه‌نتقێکی گونجاو و باش بڕیار بده‌ین هیچ کات له کاری خۆمان په‌شیمان نابینه‌وه.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008