|
|
|
|
روونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به هه‌والێکی هه‌ڵبه‌ستراو له‌مه‌ڕ کۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا مه‌حه‌ممه‌دی شه‌ریعه‌تیی
ره‌شید بانه‌یی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له چه‌ند ماڵپه‌ڕێکدا هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا مه‌حه‌ممه‌دی شه‌ریعه‌تیی، ئیمام و پێشنوێژی مزگه‌تی یه‌کێک له گونده‌کانی سه‌ر به شاری بانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بڵاوکرایه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه تا بڵێی ناخۆش و به‌داخ بوو و دڵی زۆرێک له ناسیاوانی مامۆستای خه‌مبار کرد و فرمێسکی له چاوی زۆران هێنا. من خۆم، وه‌ک دۆستێکی مامۆستا مه‌حه‌ممه‌د، به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه ته‌زوو به له‌شمدا هات و، یاد و وته و بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه، وه‌ک شریتێکی تۆمارکراو، به مێشکمدا زۆر به‌خێرایی گوزه‌ریان کرد. هه‌ربۆیه بۆ دڵنیابوون له‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه و بۆ سووکناییش به دڵی به‌ئێش و داخم، په‌یوه‌ندییم کرد به یه‌کێک له نزیکه‌کانی مامۆستا. به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه ده‌رکه‌وت که ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و ته‌نها درۆیه‌کی هه‌ڵبه‌ستراوه. هه‌ربۆیه وا پێده‌چێت مه‌به‌ستێکی خراپ له‌پشت بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه خۆی مه‌ڵاس دابێت. من لێره‌وه به هه‌موو دۆستان و هاوڕێیانی کۆن و نوێی مامۆستا مه‌لا مه‌حه‌ممه‌د راده‌گه‌یه‌نم که شکوور بۆ خوای گه‌وره مامۆستا به ته‌ندروستییه‌کی باشه‌وه له ژیاندایه و له راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه پیرۆزه‌کانی خۆی به‌رده‌وامه. هیوای له‌شساغیی و ته‌مه‌ندرێژیی بۆ مامۆستا ده‌خوازم.
١٨-ی ره‌شه‌مه‌ی-١٣٨٦ |
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008