به نێوی
خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی رێژوان !
سڵاوێکی گه‌رم! رێز و حورمه‌ت بۆ ئێوه‌ی خاوه‌ن هه‌ست!
جوڵاندنی بابه‌ته گرینگه‌کانی که پێوه‌ندییان به چاره‌نووسی
گه‌له‌که‌مانه‌وه هه‌یه به‌که‌ڵکه و خێری تێدایه. ده‌ستتان خۆش بێ.
ئێمه‌ش هه‌ر بۆ گرینگیی پێدان به بابه‌تی به‌ره و به هێند گرتنی
هه‌وڵی ئێوه به‌شداریی ده‌که‌ین و به کورتی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانتان
ده‌ده‌ینه‌وه. به‌و هیوایه‌ی جێی په‌سنی ئێوه‌ی به‌ڕێز بێ.
له‌گه‌ڵ رێز دا!
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وایه‌تی و
ئیسلامیی کوردستانی ئێران
پ–
زه‌رووره‌تی پێکهێنانی به‌ره له چی دا ده‌بینن؟
و – یه‌کخستن و رێکخستنی هێزه گه‌وره و چوک و پرژ و بڵاوه‌کان و
وه‌گه‌ڕخستن و ئاڕاسته‌کردنیان به‌ره‌و ئامانجێکی دیاری کراو، وه‌ڵام
دانه‌وه‌یه به حه‌زێکی پیرۆزی په‌نگخواردووی گه‌له‌که‌مان له‌و به‌شه‌ی
کوردستان و کردنی کارێکه له ئێستادا که له داهاتوو دا هه‌ر ده‌بێ
بکرێ.
پ – به بڕوای ئێوه ده‌بێ به‌ره چۆن پێک بێ و ئه‌رک و ئامانجه‌کانی چی
بن؟
و- پێکهێنانی به‌ره زۆر شکڵ و شێوه و رێگای هه‌ن وه‌ک ئه‌وه که
نوێنه‌ری هه‌ر کام له لایه‌نه سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌بات
پێکه‌وه کۆ ببنه‌وه و پلانی بۆ دانێن و ئامانجه‌کان و ئامرازه‌کانی
دیاری بکه‌ن، یان ئه‌وه که لایه‌نێک ( گه‌وره یا بچووک) ببێته
ته‌وه‌ره و لایه‌نه‌کانی تر لێی هاڵێن به‌ڵام ئه‌وه به‌و مه‌به‌سته
نییه که لایه‌نی سه‌ره‌کیی هه‌موو شتێکه وئه‌وانی تریش هیچ. به بڕوای
ئێمه له سه‌رده‌می ئێستای خه‌باتی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان و وه‌ک قۆناغی
یه‌که‌م ئه‌مه شتێکی گونجاوه. له قۆناغی دووه‌م دا هه‌وڵ بدرێ بۆ نزیک
کردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کانی له‌و چه‌شنه به مه‌به‌ستی پێکهێنانی
به‌ره‌یه‌کی سه‌رانسه‌ریی. بۆ ئه‌رک و ئامانجه‌کانی به‌ره‌ش جگه له‌وه‌ی
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، پاڵنان به رژیمی
کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێرانه‌وه که بکشێته‌وه یا بسڕێته‌وه و له
ئه‌نجامیش دا دابین کردنی ئازادیی.
پ- پێتان وایه حیزبی ئێوه له‌م باره‌یه‌وه که‌مته‌رخه‌میی نه‌کردبێ؟
به‌ڵگه‌تان بۆ که‌مته‌رخه‌می نه‌کردن چی یه؟
و- پێمان وایه هه‌موو رێکخراو و حیزب و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تی یه‌کانیش
له‌م بواره دا که‌مته‌رخه‌مییان کردووه که بێگومان رێکخراوی خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕی کوردستانیش به‌شێک له‌و که‌مته‌رخه‌می یه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.
پ- ئایا ئێوه بۆ
پێکهێنانی به‌ره هیچ ده‌ستپێشخه‌رییتان کردووه؟ تکایه ئه‌گه‌ر
کردووتانه ئاماژه‌ی پێ بکه‌ن؟
و- ده‌ستپیشخه‌ریی له‌م بواره‌دا شێوه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه، ئێمه ته‌نیا
له ئاستی به‌یانیه ده‌رکردن و باس کردن و هاندان بۆ پێکهێنانی به‌ره
ده‌ستپێشخه‌رییمان کردووه که وه‌ک نموونه ده‌توانین ئاماژه به
سه‌روتاری گۆڤاری تێکۆشان ( ئۆرگانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی
کوردستانی ئێران) ژماره 36 ی ساڵی 1372ی ک.ه بکه‌ین.
پ- باوه‌ڕتان به‌وه هه‌یه که له به‌ره دا به‌شی برا گه‌وره و برا
چکۆله ( ده‌توانرێ به راده‌ی جه‌ماوه‌ریی بوونی حیزبه‌کان
بخوێندرێته‌وه) فه‌رقیان هه‌بێ؟
و- گه‌رچی پێمان وایه دیاریکردنی " راده‌ی جه‌ماوه‌ریی بوونی حیزبه‌کان"
له قۆناغی ئێستای خه‌باتی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان دا شتێکی گران و
نه‌گونجاوه به‌ڵام بێگومان ئێمه باوه‌ڕمان به جیاوازیی له رێژه‌ی
ئه‌رک و ماف دا هه‌یه.
پ- ئه‌و فه‌رقه ده‌بێ تا چ راده‌یه‌ک و چۆن و له چی دابێ؟
و- ئه‌و جیاوازی یه ده‌بێ تا ئه‌و جێگه‌یه بێ که به‌رژه‌وه‌ندیی
کێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌مان رێگه ده‌دا و نابێ بگاته ئاستی خۆ سه‌پاندن
یا به‌که‌مگرتن و رێده‌ستگرتنی هێز و لایه‌نه‌کانی دیکه له ئه‌رکی شۆڕش
دا. جیاوازییه‌که‌ش ده‌کرێ له راده‌ی ده‌نگ و بڕیار دا بێ.
پ- ڕۆڵ و کاریگه‌ریی حیزبه بچووکه‌کان چۆن ده‌بینن؟
و- هه‌ر که‌س و لایه‌نه به قه‌د قورسایی و کاریگه‌ریی له بواری شۆڕش
دا و به له‌به‌رچاو گرتنی پێشینه و جه‌ماوه‌ر و چالاکی یه‌کانیان رۆڵ و
کاریگه‌رییان هه‌یه. له پڕۆسه‌ی سیاسی به گشتی و دروستکردنی به‌ره دا
به تایبه‌تی زۆر جار رۆڵ و کاریگه‌ریی هێزه‌کان په‌یوه‌ندیی به
گه‌وره‌یی و بچوکیی ئه‌وانه‌وه نییه.
پ- حیزبی ئێوه تا ئێستا بۆ پێکهێنانی به‌ره چ هه‌نگاوێکی ناوه؟
و- به کورتی: لێبڕاوانه کاری بۆ نه‌کردووه.
پ- ئه‌گه‌ر هیچتان نه‌کردووه ، بۆ چی؟
و- پێمان وایه پێکهێنانی به‌ره که‌شی له‌باری بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
پ- ئایا پێکهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه به پێویست نازانن یان پێتان وایه
ده‌بێ به‌ره پێک بێ و ئێوه بچنه ناوی؟
و- بێگومان دروستکردنی به‌ره به پێویست ده‌زانین به‌ڵام به لای
ئێمه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگتره بوونه‌که‌یه‌تی. هه‌وڵ ده‌ده‌ین له پێکهێنانی
به‌ره دا ده‌ستمان هه‌بێ، ئه‌گه‌ر بوومان چاکتر، ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌م
ده‌ست نه‌بوونه نابێته رێگرمان له چوونه ناو به‌ره‌وه.
پ- رۆڵی که‌سایه‌تی یه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆن ده‌بینن له
راستای دروستکردنی به‌ره دا؟
و- ئه‌وانیش وه‌ک رێکخراو و لایه‌نه سیاسی یه‌کان لاوازن و بگره له
ئاستی خۆیان دا لاوازتریشن.
پ- چاوه‌ڕوانیی ئێوه له‌وان چی یه؟
و- پاڵ وێک و وه رێکخراوه‌کان ده‌ن، رێکخراوه‌کانیش کراوه‌تر بن.
پ- هه‌ڵوێستی ئێوه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی رۆشنبیرانی نێوخۆی وه‌ڵات
( رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) چی یه؟
و- هه‌ر کارێکی باش له جێی خۆی دا له لای ئێمه جێی رێز و پێزانینه،
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان له ره‌نگیان
گه‌وره‌تره که‌ڵکی خراپ له ده‌نگدانه‌وه‌یان وه‌رده‌گیرێ یان
وه‌رده‌گرن.
پ- چالاکی یه‌کانی ئه‌وان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن به تایبه‌تی که له‌م
دواییانه دا به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد راگه‌یه‌ندرا؟
و- با چاوه‌ڕێ بین و بزانین ب.ی.ک چ ده‌نووسێ، چۆن و بۆ کێ ده‌نووسێ.
پ- ئاڵ و گۆڕه خێراکانی ئێران و ناوچه ئاماژه‌ن به گۆڕانکاریی له
ئێران دا، پێتان وایه حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا چ راده‌یه‌ک
ئاماده‌ی ئه‌م بار و دۆخه‌ی ئێستان؟
و- به کورتیی ئاماده‌ی وه‌ڵامی پڕ به پێست و پێویستی ئه‌و کاته نین.
پ- پێتان وایه کێشه‌کانی نێوان حیزبه‌کان کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر
خۆ ئاماده‌کردن بۆ بارودۆخی نوێ و له لایه‌کی دیکه‌وه پێکهێنانی به‌ره
ده‌بێ؟
و- به‌ڵێ کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ و نه‌خوازراوی هه‌بووه و بێگومان
ده‌شیبێ. ناڵێین کێشه‌کان به‌ڵام شته‌کان به قه‌واره‌ی خۆیان نابیندرێن.
پ- به بڕوای ئێوه هۆکاره‌کانی پێک نه‌هاتنی به‌ره‌ی کوردستانیی تا
ئێستا، چین؟ به بڕوای ئێوه کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگای پێکهێنانی ئه‌م
به‌ره‌یه چین؟ راشکاوانه باسیان بکه‌ن.
و- زۆر هۆ له‌به‌رده‌م دروستکردنی به‌ره دا هه‌بوون و هه‌ن، له‌وانه:
نه‌ڕه‌خسانی که‌شی له‌با‌ر بۆی، باش نه‌بینینی قه‌واره و هێزی هێزه‌کان،
ناله‌باریی و ناسه‌قامگیریی که‌شی سیاسی ناوچه و باشووری کوردستان.