|
|
|
|
په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به‌بۆنه‌ی جێژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه به ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان سوپاس و ستایشی بێ‌سنوور بۆ خودای خاوه‌نی ژیان و بوون. سه‌لام و ئارامیی خودا له‌سه‌ر په‌یامهێنه‌ری ئاشتیی، حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د، و هه‌موو هاواڵ و رێبوارانی رێگا پیرۆزه‌که‌ی. سڵاوی خودا و خۆشه‌ویستانی له گشت ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له پێناو ره‌زای خودا و ئامانجه پیرۆزه‌کانیدا له هیچ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و له‌مپه‌رێک ناپرینگێنه‌وه و هیچ سه‌ختیی و دژواریی و ره‌نج و ئازارێک کار له وره‌ی باوه‌ڕدارانه و باوه‌ڕی موسڵمانانه و و بڕیاری خه‌باتکارانه‌یان ناکا. سڵاوی خودا و خه‌ڵک بۆ گیانی به‌رز و پیرۆزی شه‌هیدانی رێگای راستیی و دادپه‌روه‌ریی، ئه‌و مرۆڤه مه‌زنانه‌ی، تا بوون، مه‌ردانه ژیان و دواتر خوێنیان کرده خه‌ڵاتی خه‌رمانی خه‌بات. سڵاوی ئێمه له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ژیان و خه‌باتیان پێکه‌وه ئاوێته کردووه و زاد و ساتی خۆیان بۆ خۆشبه‌ختیی کۆمه‌ڵی مرۆڤ ته‌رخان کردووه. سڵاو له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی به به‌خشینی رۆڵه‌کانیان سه‌ری خۆیان و وره‌ی گه‌لیان به‌رزکرده‌وه و نه‌یانهێشت نه‌خشه نگریس و پیسه‌کانی داگیرکه‌رانی وار و وڵاتی ئێمه، سه‌ربگرن. سڵاو له‌و مرۆڤه مێرخاس و خۆڕاگرانه‌ی له زیندانه‌کانی دوژمن‌دا وه‌ک چیای سه‌رکه‌ش له به‌ر‌ده‌م ئه‌شکه‌نجه و ئازاردا، راوه‌ستاون. سڵاو له‌و ئاواره و په‌ڕیوه و تاراوانه‌ی له تاراوگه‌ش هه‌ر به هیوای هه‌ڵاتنی هه‌تاوی رزگاریین. خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان! خوشک و برایانی موسڵمان! ئه‌وا جارێکی تر مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، مانگی پیت و به‌ره‌که‌ت، مانگی به‌ندایه‌تیی و تاعه‌ت، ماڵاوایی لێ‌کردین و جێژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان بوو به میوانی دڵه پڕ له ئیمان و باوه‌ڕه‌کان. خۆشیی بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی به رێزه‌وه به‌ره‌وپیری ئه‌و میوانه به‌وه‌جه‌وه چوون و به حورمه‌ت و رووسووریی و سه‌ربه‌رزییشه‌وه به‌ڕێیان کرد. ئه‌وانه‌ی له‌و تێکۆشانه گه‌وره‌دا سه‌رکه‌وتوون و به رۆژووگرتن و عیباده‌ت و خێر و چاکه مانگی ره‌مه‌زانیان به‌خێرهێناوه و ئێستاش به کۆڵێک شانازیی و رێزه‌وه ماڵاوایی لێ ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی له خه‌باتی دژ به سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌رکێشیی نه‌فس و هه‌وه‌سدا ته‌سلیمی ئاره‌زووی ئاژه‌ڵیی نه‌بوون و خۆیان نه‌کرده به‌نده‌ی نه‌وسی نه‌وسن و چڵێس، ئه‌وانه‌ی له کووره‌ی برسییه‌تیی و تینوێتیی و سه‌رما و گه‌رما و سه‌ختیی و دژوارییه‌کاندا قاڵ بوون و له کڵ ده‌رهاتوون، ئه‌وانه جارێکی تر به کرده‌وه دامه‌زراویی، خوڕاگریی، پته‌ویی و باوه‌ڕداریی خۆیان سه‌لمانده‌وه و له‌لای خودای گه‌وره به‌ڕێز و پێزانینه‌وه پاداشت و ئه‌جری تایبه‌تییان بۆ دیارییکراوه. مانگی ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مانگی تاقیکردنه‌وه و راهێنانی نه‌فس و هه‌وه‌س و ئاره‌زووه ماددیی و مه‌عنه‌وییه‌کانه، هاوکات مانگێکی پیرۆز و جێگه‌ی قه‌در و رێزه. شه‌وی قه‌در ئه‌و شه‌وه پیرۆزه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه که تێیدا قوڕئانی پیرۆز وه‌ک به‌رنامه‌ی کار و یاسای بنه‌ڕه‌تیی کۆمه‌ڵی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تیی له خودای خاوه‌نی مرۆڤ و ژیان و بوونه‌وه‌ره‌وه به خه‌ڵات بۆ په‌یامهێنه‌ری خودا و له وێشه‌وه بۆ تێکڕای مرۆڤایه‌تیی هاتۆته خوار. ئه‌و قوڕئانه‌ی بوو به چاوگه‌ی شۆڕشێکی مه‌زن و، ئاڵوگۆڕێکی قووڵ و بنه‌ڕه‌تیی به‌سه‌ر ژیان و ژیاردا هێنا و دیمه‌نی تابلۆی کۆمه‌ڵی به‌ره‌ی مرۆی به ته‌واویی گۆڕی و دڕی به شه‌وه‌زه‌نگی تاریکیی دا و به هه‌تاوی زانست و رامان دواکه‌وتوویی و نه‌زانیی راماڵی و به شنه‌بای داد و یه‌کسانیی ته‌م و مژی سته‌م و نابه‌رابه‌ریی و فه‌سادی ره‌وانده‌وه. جێژنی ره‌مه‌زان جێژنی سه‌رکه‌وتنی پاکیی و رووناکیی به‌سه‌ر ناپاکیی و تاریکیی دایه، جێژنی سه‌رکه‌وتنی گیان و هه‌ستی ئینسانیی به‌سه‌ر ئاره‌زووه ئاژه‌ڵییه‌کاندایه، جێژنی پاڵاوته‌بوونی گیانی مرۆڤایه‌تیی له چڵک و چه‌په‌ڵی ئاژه‌ڵیانه‌یه، جێژنی سه‌رکه‌وتنی باوه‌ڕ و ئیمان و وره به سه‌ر بیباوه‌ڕیی و سستییی و لاوازییدایه، هه‌ر بۆیه به حه‌ق شایانی ئه‌وه‌یه ناوی جێژنی لێ‌بندرێ. برا و خوشکانی باوه‌ڕدار! رێوشوێنی به‌ڕێوه‌بردنی جێژنی ره‌مه‌زان هه‌ر به‌وه‌نده ته‌واو نابێ که خۆمان و سه‌ر و سیمامان وه‌ڕازێنین و جێگه‌مان جوان و خاوێن راگرین و سفره و خوانمان پڕخۆراک که‌ین و ئاهه‌نگ و خۆشیی بگێڕین، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا و بگره زیاتریش، ده‌بێ له ئه‌زموونه زۆره‌کانی مانگی ره‌مه‌زان و په‌نده‌کانی ئه‌و ماوه تایبه‌تییه ده‌رس وه‌رگرین و وانه فێربین. ئێمه‌ی ئیماندار ده‌بێ له‌و ئه‌زموونانه‌ی له برسییه‌تیی و تینوێتیی و سه‌ختیی و دژوارییه‌کانی مانگی ره‌مه‌زاندا دیومانن و هه‌ستمان پێکردوون، که‌ڵک وه‌رگرین و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ بجوڵێینه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندا هه‌یه بۆ لابردنی، یا لانیکه‌م که‌مکردنه‌وه‌ی، که‌موکوڕییه‌کانی ژیانی ئه‌وان هه‌وڵ بده‌ین. ده‌بێ ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌و هۆیانه که ئه‌و جیاوازییانه‌یان پێکهێناوه وشک بکه‌ین و ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کیی و سته‌م و جیاوازیی لابه‌ین و خۆشه‌ویستیی و برایه‌تیی و یه‌کسانیی بکه‌ینه سه‌رمه‌شقی ژیان. به تایبه‌تیی له کوردستانی ژێر ده‌ستی سته‌مکاراندا که ده‌رد و ره‌نج و ئازار و ئاواره‌یی و ویشوومه‌ی وێرانیی باڵی ره‌شی به‌سه‌رداکێشاوه، له‌سه‌ر خوشکان و برایانی موسڵمانی کورد پێویسته هاوده‌ردیی و یه‌کیه‌تیی و ته‌بایی و هه‌ستکردن به ئێش و ئازاره‌کانی یه‌کتر بکه‌نه هه‌وێنی کار و خه‌بات و تێکۆشان. خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان! جێژنی ئه‌مساڵ له کاتێکدا ده‌گرین که ته‌می ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و نه‌گبه‌تی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران هه‌روا سه‌رانسه‌ریی ئێران و نیشتمانی ئێمه، واته کوردستان،ی داگرتووه و سێبه‌ری گرانی رژیمی کۆنه‌په‌رستی ئاخوندیی قورسایی خستۆته سه‌ر شانی یه‌که‌ی یه‌که‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران. کۆمه‌ڵانی هه‌راوی ئێران و کوردستان تا ئه‌مڕۆش له‌ژێر باری گرانی بێکاریی، هه‌ژاریی، نابه‌رابه‌ریی و نه‌بوونی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیاندا هه‌روا ده‌ناڵێنن. بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ری مادده هۆشبه‌ره‌کان، ته‌شه‌نه‌کردنی فه‌سادیی ئیداریی، فه‌سادیی ئه‌خلاقیی، به‌دڕه‌وشتیی، دزیی، کوشت و کوشتار، فڕاندنی منداڵان و ژنان و کچان، بازرگانیکردن به جه‌سته و ئه‌ندامی مردوو و زیندووان، به‌رتیل و ڕیشوه، دابه‌زینی ئاستی ژیان، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاران، هه‌موو ئه‌وانه و سه‌دان و هه‌زاران ده‌رد و به‌ڵای کۆمه‌ڵایه‌تیی بوونه تابلۆی دزێو و رژدی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و کوردستان له‌ژێر سێبه‌ری کۆماری خومه‌ینی دا. ئه‌وانه بێجگه له پێشیلکردنی ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ، پێڕێخستنی که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تیی، سه‌رکوتی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌کان، کپکردنی هه‌ر جۆره ده‌نگێکی ناڕه‌زایه‌تیی، گرتنی لاوان و چالاکانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی، داخستنی رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوکراوه و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن، راوه‌دونانی ئازادییخوازان و گرتن و بێسه‌روشوێنکردنی هه‌ر که‌سێکی ناڕازیی و ئه‌شکه‌نجه و ئازاردان و کوشتنی هه‌رکه‌س که وه‌ک ئه‌و تاقمه په‌ست و نامرۆڤه بیرناکه‌نه‌وه. له کاتێکدا جێژنی ره‌مه‌زان ده‌بێته میوانمان که کوردستانی نیشتمانی داگیرکراوی ئێمه هه‌ر وا له چه‌کدار و سیخوڕ و خۆفرۆشانی هێز‌ی داگیرکه‌ر ئاخنراوه و رژیم سه‌دان هه‌زار چه‌کداری ته‌یار به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک خزاندۆته کوردستان و هه‌زاران مۆڵگه و پێگه‌ی وه‌ک مشه‌خۆر له‌سه‌ر خاکی پاکی کوردستان چاندوون و کردوونیه ناوه‌ندی هه‌زاران ده‌رد و به‌ڵا و نه‌خۆشیی کوشنده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و سیاسیی و... سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو چاووڕاو په‌یمان و به‌ڵێنانه‌ی که سه‌رانی رژیمی نائیسلامیی له ماوه‌ی - ٢۷- ساڵ ته‌مه‌نی خۆیاندا به خه‌ڵکی کوردستان و ئێرانیان داون، باری ئابووریی رۆژ به رۆژ شپرزه‌تر ده‌بێ، که‌ش و هه‌وای سیاسیی و چوارچێوه‌ی ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان هه‌ر دێن و ته‌نگبه‌رتر ده‌بنه‌وه و قه‌یرانی هه‌مه‌جۆر هه‌ر دێن و زیاتر ده‌بن. گۆڕینی کاتیی سیمای دزێوی ده‌سه‌ڵاتیش به هێنانی خاته‌میی و " چاکسازان" و دواتریش ئه‌حمه‌دینه‌ژاد و هاوکوفه‌کانیان دادی ده‌رده‌کانی ئه‌و رژیمه‌ی نه‌دا و نه‌یتوانی بۆ ساتێکیش رووی ره‌شیان سپی بکاته‌وه. ئه‌و شانۆیانه‌ی رژیم و مۆره هاومه‌به‌ست و چه‌ندڕووه‌کانی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له ناڕه‌زایه‌تیی و تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان له ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم، دابه‌زێنێ. هه‌روه‌ک ده‌بینین رۆژانه خوێندکاران و لاوان و خه‌ڵکی کوردستان به گشتی، له خرۆشان و راپه‌ڕین دان و لافاوی رق و بێزاریی خۆیان به رووی کاربه‌ده‌سته په‌ست و بێده‌ربه‌ست و بێباوه‌ڕه‌کانی رژیمی دژی ئیسلامییدا ده‌ته‌قێننه‌وه. زۆر ده‌مێکه خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران به گشتیی و کوردستان به‌تایبه‌تیی رووی راسته‌قینه‌ی کاربه‌ده‌ستان و مه‌به‌سته گڵاوه‌کانی ئه‌و ده‌سته‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه و تازه به درۆ و فیشاڵ و دروشمه‌کانی ئه‌وان نه‌ک هه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌ن، بگره زیاتر رقی پیرۆزیان هه‌ڵده‌چێ و به‌ره‌ی تێکۆشان و به‌رخودانیان بۆ رووخاندنی ئه‌و سیستمه ناپه‌سه‌ند و نامرۆڤانه‌یه قایم و به‌هێزتر ده‌بێ. هه‌ڵگرتنی دروشمی ئیسلامه‌تیی و به‌رد له سینگیخۆدان بۆ موسڵمانان و ئاینی ئیسلام، ئه‌گه‌ر له رابردووی دووردا زه‌ینی هێندێک خه‌ڵکی ناشاره‌زا و ساویلکه‌ی تێکدابێ، ئێستا ئه‌و قسه و دروشم و هات و هاوارانه که‌سیان پی هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ. رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهـ له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا به کرده‌وه بۆ هه‌موو لایه‌کی سه‌لماند که چه‌نده دڵسۆزی ئیسلام و موسڵمانانه و نیشانی‌دا بیر و تێڕوانین و کرده‌وه‌کانیان چه‌نده له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاییترین بنه‌ماکانیی ئیسلام پێک ده‌خۆن. هه‌ر له‌ژێر تیشکی ئه‌و راستییانه‌دایه که له پێش هه‌موو که‌س دا ئه‌رکی سه‌ره‌کیی سه‌ر شانی موسڵمانانی جیهان و ئێران و کوردستانه، هه‌رچی زووتر هه‌موو توانا و وزه و هێزیان بۆ روخاندن و له‌ناوبردنی ئه‌و رژیمه دووڕوو و چاوبه‌ست و دژه ئیسلامییه بخه‌نه‌گه‌ڕ و به حه‌وت ئاوان ئه‌و په‌ڵه شووره‌ییه له داوێنی پاکی ئه‌و ئایینه بشۆنه‌وه. خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان ئه‌و راستییه باش ده‌زانن که تا ئه‌و رژیمه ملهوڕ و دیکتاتۆر و سته‌مکاره له‌سه‌ر کار بێ، جێژن و خۆشیی و ئازادیی و ئارامیی و به‌خته‌وه‌ریی نابنه میوانی گه‌ل و کۆمه‌ڵگه‌که‌مان، هه‌ر بۆیه کاتێک تامی شادیی و جێژن و خۆشیی راسته‌قینه ده‌چێژین که سێبه‌ر و ته‌می ئه‌و سیستمه له‌سه‌ر سه‌رمان نه‌مێنی و ته‌خت و تاراجی رژیمی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی تێکوپێکدرێ و کۆشکی کۆنه‌په‌رستیی و ملهوڕیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کۆنه په‌رسته تێکبڕووخێ. ئێمه له کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانه‌وه به بۆنه‌ی هاتنی جیژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان پێشکه‌ش به هه‌موو موسڵمانانی جیهان، خه‌ڵکی خه‌باتگێڕ و موسڵمانی کوردستان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز و سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسیی و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ره‌کانی خه‌ڵکی کورد ده‌که‌ین و له خودای دلۆڤان داوا ده‌که‌ین ئه‌م رۆژه گه‌وره بکاته سه‌ره‌تای کۆتایی یه‌کجاریی کۆماریی به‌ناو ئیسلامی ئێران تا ئازادیی و خۆشیی و به‌ختیاریی راسته‌قینه ببێته نسیبی خاک و خه‌ڵکی کوردستان. هه‌ر له‌م رۆژه گه‌وره‌دا په‌یمان له‌گه‌ڵ خودا و خه‌ڵکی موسڵمانی کورد تازه ده‌که‌ینه‌وه که له‌پێناو ئه‌نجامدانی ئه‌رکه ئایینیی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانمان له هیچ فیداکاریی و قوربانییدانێک کۆتایی نه‌که‌ین و هه‌تا گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ئاواتی پیرۆزیی خۆی که رزگاریی یه‌کجارییه له ده‌ست سته‌م و نابه‌رابه‌ریی، رانه‌وه‌ستین. پیرۆزبێ جێژنی گه‌وره و پیرۆزی ره‌مه‌زان. سه‌رکه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازانه‌ی کوردستان. بڕووخێ کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران.
کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان -21/7/1386 ی کۆچیی- هه‌تاویی به‌رامبه‌ر به -12/10/2007 ی زایینیی
|
| |||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007