|
|
|
|
په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی-5-ی خه‌رمانان، بیست و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕه‌وه
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
حه‌مد بۆ خودا له‌سه‌ر هه‌موو به‌خششه‌کانی.
دروودی خودا بۆ رێبه‌ی به‌شه‌ریه‌ت و په‌یامهێنه‌ری خودا
حه‌زره‌تی محمد. سڵاو له خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌کی کوردستان! یادی بیست و حه‌وت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که‌مان "رێکخرای خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان" یادی بڕگه‌یه‌کی زێڕین و مێژوویه‌کی خوێنکفتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازی گه‌لی کورده که به خوێنی باشترین و پاکترین ڕۆڵه فیداکاره‌کانی ئه‌و گه‌له نه‌خشاوه. ئێمه له‌م ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی، په‌یمانی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێبازی شۆڕش به‌گه‌ل و وه‌ڵات ده‌ده‌ین و بۆ به‌رده‌وامبوون له‌م خه‌باته‌ش هێز له ئیمان وه‌رده‌گرین و به خوێندنه‌وه‌ی واقیعبینانه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی کوردستان و گه‌لی کوردی تێدایه، به ڕه‌چاوکردنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که هه‌ڕه‌شه له گه‌ل و وڵاتی ئێمه ده‌که‌ن، بۆ به‌رده‌وامبوون له سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدان هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵامان پتر ده‌که‌ین و به ئاماده‌یی ته‌واوه‌وه به‌رامبه‌ر کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگا ده‌وه‌ستین و هه‌موو تواناکانمان ته‌رخان ده‌که‌ین .
ڕژێمی زاڵ به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا به درێژایی ته‌مه‌نی، له‌دژی گه‌لی کورد له‌شه‌ڕدا بووه و به‌هه‌رشێوه‌یه‌کی مومکین خه‌ریکی پیلانگێڕان بووه. کوردستانی نوقمه ئاگر و ئاسن کرد، کردیه ده‌سته‌چیله‌ی شه‌ڕی عێراق، کوردستان بوو به مه‌یدانی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه چه‌کێکی قورس و قه‌ده‌غه‌کراو. ئه‌و رژیمه به گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی و پێناسه‌ی مه‌زهه‌بی کورد، ده‌ستی بۆ هه‌موو پیلانێکی قێزه‌ون بردووه و هه‌وڵی به‌دناوکردن، لاوازکردن و ره‌گه‌بڕکردنی ئه‌و گه‌له‌ی داوه.
به فیتی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران، به مه‌به‌ستی زه‌بروه‌شاندن له ره‌گ و ریشه‌ی کورد، ئێستا کوردستان بۆته دوورگه‌ی ئارامیی بۆ قاچاخچییه‌کانی به‌نگ و تریاک و هیرۆئین و مۆرفین و ئاره‌ق و ویسکیی و هه‌موو مادده هۆشبه‌ر و سڕکه‌ره‌کان و بره‌ودان به بێ‌ئابڕوویی و بێڕه‌وشتیی و فه‌ساد به هه‌موو شێوه‌کانی له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به ده‌زگا به‌ناو ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیم.
ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم به‌رامبه‌ر وێرانیی و بێکاریی و هه‌ژاریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ر هه‌ست به به‌رپرسیاریی ناکه‌ن، بگره به‌تایبه‌تیی و به‌پێی به‌رنامه هه‌وڵ ده‌ده‌ن کان و سامانه سرووشتییه‌کان له زێڕ و به‌رد و نه‌وت و.... تاڵان بکه‌ن و خه‌ڵک له هه‌ژارییدا رابگرن.
مین و بۆمبه ژێرخاکه‌کان وه‌ک سه‌ربازانی نادیار و نه‌ناسراوی ئیمامی زه‌مان، رۆژ نییه گیان نه‌ستێنن و چاو کوێر نه‌که‌ن و ده‌ست و پێی خه‌ڵکی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی ناوچه به سنوورکراوه‌کان به دیاریی بۆ تاران نه‌نێرن.
زیندان و ئیعدام و ره‌جم و شه‌للاق و تۆمه‌ت له‌و چه‌که ئاساییانه‌ن که به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی فارس له دژی گه‌لانی ئێران له بلوچ، تورکمه‌ن، ئازه‌ریی، عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تیی کورد، به‌کارده‌هێندرێن. هه‌موو ئه‌مانه له کاتێکدان که ناوه‌نده جیهانییه‌کان بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و دێموکڕاسیی و ئازادیی و ده‌یان دروشمی بریقه‌داری له‌م چه‌شنه ده‌که‌ن، به‌ڵام بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانی وڵاتانی مامه‌ڵه‌چی، له حاند پێشێلکارییه‌کانی ئێران سه‌ر کز ده‌که‌ن و چاو داده‌خه‌ن.
له کاتێکدا رژیم شاڵاوه‌کانی له هه‌موو به‌ره‌کان و له هه‌موو بواره‌کانه‌وه بۆ سه‌ر گه‌لی کورد توند و توندتر ده‌کا و وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان پێوه‌ندییه‌کانیان بۆ کزکردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد قایموقۆڵتر ده‌که‌ن، به‌داخه‌وه باڵه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی له کوردستانی بنده‌ستی ئێران، به زمان بانگه‌شه‌ی یه‌کگرتنی لایه‌نه‌کانی به‌شدار له بزووتنه‌وه‌دا ده‌که‌ن و به کرده‌وه خه‌ریکی پارچه‌پارچه بوونن. کار گه‌یوه‌ته ئاستێک که‌سوکاری پله یه‌ک و دوو وێکهه‌ڵناکه‌ن و لێک ده‌ڕاسێن. ئێمه له رۆژی پیرۆزی پێنجی خه‌رماناندا و له‌م بۆنه مێژووییه‌دا که یادی بیست و حه‌وته‌مین ساڵی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که‌مانه، داوای برایانه له هه‌موو که‌س و لایه‌نه ناکۆکه‌کانی ناو بزووتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ین به‌و جۆره ئه‌توارانه ئاوی زیاتر وه‌سه‌ر ئاشی دوژمن نه‌گێڕن و ئاگر له خه‌رمانی ده‌سکه‌وته مه‌عنه‌وییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کوردستان، به‌رنه‌ده‌ن.
ئێمه له سه‌رکردایه‌تی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانه‌وه، له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا، سڵاو ده‌نێرین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا به‌شدارن، له پێشدا بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به نه‌یاری ئێمه یا ئێمه به نه‌یاری خۆیان ده‌زانن. هاوکات ده‌ستی هاوکاریی و هاوخه‌باتیی درێژ ده‌که‌ین بۆ هه‌موو هێز و که‌سایه‌تیی و لایه‌نه‌کانی ناو بزووتنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که ئێمه به که‌م سه‌یر ده‌که‌ن یا وه‌ک دژی خۆیان لێمان ده‌ڕوانن.
پیرۆز بێ پێنجی خه‌رمانانی -1359-، رۆژی دامه‌زراندنی ریکخراوه‌که‌مان له گه‌لی کورد و شۆڕشگێڕانی کوردستان و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خه‌بات.
کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران 5 ی خه‌رمانانی -1386ی هه‌تاویی، به‌رامبه‌ر به -27/8/2007-ی زایینیی
|
|||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007