|
|
|
|
راگه‌یه‌ندراو ده‌رباره‌ی حوکمی ئیعدامی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و عه‌بدولواحید بوتیمار
به ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
هاونیشتمانییانی شۆڕشگێڕ! رێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ! رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانی به‌هه‌ڵوێست!
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی سه‌ره‌ڕۆ و دژه‌ئازادیی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌کانی هاتنه سه‌رکاریانه‌وه له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان، راوه‌دوونان و گرتنی ئازادییخوازان، کپکردنی هه‌ر ده‌نگێکی ناڕازیی له ده‌سه‌ڵاته زۆرداره‌که‌یان و، شکاندن و سووتاندنی هه‌ر په‌نجه و پێنووسێکی راستیینووس، نه‌پرینگاونه‌وه. ئه‌مڕۆش که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ڕا و له هه‌موو لایه‌که‌وه که‌وتۆته ژێر فشار و، له راستییدا له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نی پڕ له‌نه‌گبه‌تیی خۆی نزیک ده‌بێته‌وه، له سه‌ر سیاسه‌تی داپڵۆسێنه‌رانه و زۆردارانه‌ی خۆی و ئازاردانی خه‌ڵک و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و بێسه‌روشوێن کردن و ئیعدامکردنی لاوان، ژنان، ئازادییخوازان، رۆشنبیران و خه‌باتگێڕانی بواری مافی مرۆڤ، هه‌ر به‌رده‌وامه. هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بوو که، وه‌ک له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوکرایه‌وه، به‌ناو دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری "سنه" حوکمی ئیعدامی بۆ دوو لاوی شاری مه‌ریوان به ناوه‌کانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌فته‌نامه‌ی داخراوی (ئاسۆ)، و عه‌بدولواحید بوتیمار ناسراو به هیوا، چالاکی بواری رۆشنبیریی و مه‌ده‌نیی، ده‌رکرد. ئه‌و حوکمانه کاتێک ده‌رده‌کرێن که چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش و له دوو کرده‌وه‌ی جیاجیادا هێزه سه‌رکوتکه‌ر و به‌ناو ئاسایشییه‌کانی رژیم هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵه‌کانی ناوبراوان و ده‌ستگیریان کردن و پاشان راپێچی زیندانه‌کانی شاره‌کانی "مه‌ریوان" و "سنه"یان کردن. له‌و ماوه‌شدا که له زینداندا بوون له‌گه‌ڵ ئه‌شکه‌نجه و ئه‌زیه‌تی ده‌روونیی و جه‌سته‌یی جه‌للادانی ده‌زگای "ئیتتلاعات"ی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی دابوون. ئێمه له گه‌ڵ مه‌حکوومکردنی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌کردن و حوکمی ئیعدامی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و عه‌بدولواحید بوتیمار دا، داوا له ئازادییخوازان، داکۆکیکه‌رانی مافی مرۆڤ و رێکخراو و که‌سایه‌تییه مرۆڤدۆسته‌کان ده‌که‌ین ئه‌و کرده‌وه و هه‌موو کرده‌وه دژه‌ئینسانییه‌کانی رژیمی دیکتاتۆری به‌ناو ئیسلامیی ئێران مه‌حکووم و ریسوا بکه‌ن و هه‌وڵی به‌رده‌وامی خۆیان بۆ رزگارکردنی گیانی ئه‌و دوو چالاکه‌ی بواری مافی مرۆڤ بده‌ن و فشاری خۆیان بۆ سه‌ر ئه‌و رژیمه زیاتر بکه‌ن تا چیدیکه یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان نه‌که‌ن و له‌وه زیاتر مافه‌کانی مرۆڤ نه‌که‌نه که‌ره‌سته‌ی سیاسه‌ته شوومه‌کانیان. هاوکاتیش رووی بانگه‌وازمان له هه‌موو چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکی خه‌باتگێڕ و شۆڕشوانی کوردستان ده‌که‌ین که هه‌رچه‌ند ده‌کرێ ریزه‌کانیان بۆ خه‌بات و به‌رخودان پته‌وتر بکه‌ن و به خۆپیشاندان و مانگرتن، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له دژی کرده‌وه نامرۆڤانه‌کانی رژیم به‌گشتیی و حوکمی ناڕه‌وای به‌ناو دادگای شۆڕش به‌تایبه‌تیی، نیشان بده‌ن. هه‌روه‌ها له لاوانی به‌هه‌ست، نووسه‌رانی خودان قه‌ڵه‌م و رۆشنبیرانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست داوا ده‌که‌ین له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی رژیمی نائیسلامیی ئێران قه‌ڵائاسا رابوه‌ستن و، فشار و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ئه‌و رژیمه گه‌نده‌ڵه له‌قاوبده‌ن.
ئازادیی بۆ خه‌ڵکی کوردستان! ریسوایی و رووخان بۆ دوژمنانی ئازادیی و مافه‌کانی مرۆڤ!
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران به‌شی راگه‌یاندن -29ی پووشپه‌ڕی -1386ی ک- هـ به‌رامبه‌ر به -20/7/2007
|
|||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007