|
|
|
|
په‌یامی ماڵپه‌ڕی بێستان سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه و هێرشی داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ سه‌ر خاک و زێدی کوردان
به‌ناوی خودای ده‌هنده و دلۆڤان هاونیشتیمانیانی به‌ڕێز! حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان، جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری کوردستان و کوردستانیانی به‌هه‌ڵوێست!
لای هه‌مووان ئاشکرایه ماوه‌یه‌که داگیرکه‌رانی کوردستان و دوژمنانی خاک و زێدی کوردان، به‌تایبه‌تییش هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران و کۆماری که‌مالیستیی تورکیه، له هه‌وڵی بێ‌وچان دان تا چه‌ندی پێیان بکرێ ژیان له کوردان تێکده‌ن و لێنه‌گه‌ڕێن له وه‌ڵاتی خۆیان و له‌سه‌ر خاکی خۆیان ژیانێکی ئازادانه به‌رنه‌سه‌ر. کۆماری نائیسلامیی ئێران له هه‌ردێ و تۆقی فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ئه‌تۆمیی، له گه‌ردنی توندتر ده‌بێ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له گرتن و کوشتنی هاووه‌ڵاتیان و مامۆستایانی ئاینیی و رۆژنامه‌نووس و چالاکوانانی مه‌ده‌نیی و هتد... و بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و تۆپبارانی ناوچه‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانهوه به‌رده‌وامه. له‌ولاشه‌وه "له باکووری کوردستان" هێزه‌کانی سوپای تورک، به‌سه‌ر خاکی کوردان‌دا و بۆ هێرش بۆسه‌ر کوردان له ئاماده‌باشیی دایه و به به‌هانه‌ی بێجێ و گورگانه مرخی له کان و خاک و ئاوی وڵاتمان خۆشکردووه و ته‌مایه‌تی، وه‌ک چۆن له باکووری وه‌ڵات کردوێتی و ده‌یکا، هه‌ر واش له باشوور خاکمان داگیر و ماڵمان تاڵان بکا.
ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی "بێستان" به‌توندیی ئه‌و تاوان و هه‌ڕه‌شه و هێرشانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان ریسوا ده‌که‌ین و هاوکات داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان ده‌که‌ین زۆر وریایانه و لێزانانه له به‌رامبه‌ر هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی دوژمنکارانه‌ی داگیرکه‌راندا هه‌ڵوێست وه‌رگرن و رێ نه‌ده‌ن داگیرکه‌ران به مه‌رامی چه‌ندساڵه‌یان بگه‌ن. هه‌ر له سه‌کۆی به‌رزی "بێستان"ه‌وه داوا له حیزب و رێکخراو و لایه‌نه سیاسیی و کلتووریی و ڕۆشنبیریی و...ه‌کان به‌تایبه‌تیی ده‌که‌ین که له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌راندا هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان وه‌رگرن و، با هه‌موومان به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ و به هه‌ر شێوه‌یه‌کی گونجاو له به‌رامبه‌ر دوژمنانی کوردستاندا راوه‌ستین.
سه‌رکه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورد، هه‌ر شه‌کاوه بێ ئاڵای یه‌کڕیزیی و ته‌بایی، بمرن داگیرکه‌رانی کوردستان.
بـه خـهبـاتی خوێنـاوییمـان رێگـه‌ی ئــازادیی تـهخت ئهکـهین بۆ مافی چاره‌نووسی کورد خوێن و سه‌ر و ماڵ به‌خت ئه‌که‌ین هـهتــا کـــوردستـــانـی رهنـگـین لــه دوژمن پـــاک نـهکــــهینـهوه بـ‌یـ‌ر لـــه خـــۆمــــان نــــاکـــهیـنـهوه ئـــاوڕ بــۆ دوا نــــادهیـنــهوه لـــه‌ڕووی داگـیـرکـــهری وڵات شـێـری شــه‌ڕ و پڵنگــی جـهنـگـیـن تـۆڵای پـۆڵا و شـووره‌ی سـهنگین لـه ده‌ریـای خوێندا نهههنگین (هه‌ژار)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بێستان
١٨−١٠−٢٠٠٧
|
| |||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007