|
|
ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی پشتیوانیی
له په‌نابه‌رانی سیاسیی کورد له تورکیه
کۆڕ و کۆمه‌ڵه
به‌شه‌ردۆسته‌کان!
شووڕای مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان!
ئازادییخوازان و لایه‌نگرانی مافی مرۆف!
حیزب و رێکخراوه سیاسییه کوردستانییه‌کان!
هه‌روه‌ک ئاگادارن ماوه‌ی نزیک به شه‌ش ساڵه کۆمه‌ڵێک
خه‌باتگێڕی سیاسیی کورد که له‌به‌ر بارودۆخی ناله‌باری
ئه‌منیی ناچار بوون خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتی تورکیه و له
ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی
سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ناونووسیی بکه‌ن
و پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێک سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن ئه‌م
رێکخراوه‌وه بۆ جاری دووهه‌م وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسیی قبووڵ
کرانه‌وه و له‌و رێکه‌و‌ته‌وه تا ئێستا هیچ کارێکی جیددی
له‌لایه‌ن رێکخراوی ناوبراوه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م
کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره بۆ وڵاتانی وه‌رگری په‌نابه‌ر
نه‌کراوه.
رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی-٢٧-ی
ره‌زبه‌ری-١٣٨٦-ی
هه‌تاویی به‌رامبه‌ر به-١٩-ی
ئۆکتۆبری-٢٠٠٧-ی
زایینی کاک ئه‌یووب په‌رنیانی ناسراو به ئه‌یووب قه‌ره‌گوێزی
په‌نابه‌ری سیاسیی کوردی نیشته‌جێ له شاری "وان"ی تورکیه
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌ڵده‌کوترێته سه‌ر ماڵه‌که‌ی و
بۆخۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی و مناڵه‌که‌یان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن
و به‌ره‌و سنووری ئێران راپێچیان ده‌که‌ن.
ئه‌مه له‌کاتێک دایه که له شاری ئاماسیا که چه‌ند که‌س
له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که به شیمالی عێراق ناسراون، تێدا
نیشته‌جێ کراوه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاگادار کراون که
به‌مزووانه هه‌موویان بۆ ئێران سنوورداش ده‌کرێنه‌وه.
داوا له هه‌موو رێکخراوه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ،
شووڕای مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، حیزب
و رێکخراوه سیاسییه کوردستانییه‌کان، ئینسانه
به‌شه‌ردۆسته‌کان و سه‌رجه‌م ئازادییخوازانی جیهان ده‌که‌ین
که له‌م هه‌لومه‌رجه دژوار و سه‌خته‌دا بۆ رزگاربوونی
ئه‌م کۆمه‌ڵه ئینسانه تێکۆشه‌ره سیاسییه کورده،
به‌هانایانه‌وه بچین و به ئاگادارکردنه‌وه‌ی شوێنه
پێوه‌ندیداره‌کان پێش به کاره‌ساتێکی تراژێدیی بگرین و
ئیجازه نه‌ده‌ین سات و سه‌ودا به رۆڵه‌کانی
گه‌له‌که‌مانه‌وه بکه‌ن و گیانیان بکه‌نه ئامڕازی
مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانیان.
با هه‌موومان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک که له‌ده‌ستمان دێ بۆ
ره‌واندنه‌وه‌ی ترس و خۆفی سنوورداشکردنه‌وه و پاشان
زیندان و له‌سێداره‌دانی تێکۆشه‌رانی کورد له‌لایه‌ن
جمهووری ئیسلامییه‌وه هه‌وڵ بده‌ین و بۆ ده‌ربازکردنیان
له‌م چاره‌نووسه نادیاره ئه‌وه‌ی له توانا‌مان دایه به‌کاری
بێنین.
کۆمیته‌ی پشتیوانیی له
په‌نابه‌رانی سیاسیی کورد له تورکیه
٢٠-ی
ئۆکۆبری-٢٠٠٧-ی
زاینیی
|
|