|
|
|
|
په‌یڤێک له یادی-١١-ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی دا
سه‌لاحه‌ددین عه‌بباسیی
خومه‌ینی و داروده‌سته‌که‌ی و دواتریش کۆماره تۆمارڕه‌شه‌که‌یان ( کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران) هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌رکاریان و قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان، هه‌موو هێز و وزه و توانایان بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوتکردنی هه‌ر ره‌وتێکی ناڕازیی و کپکردنی ده‌نگی ئازادییخوازیی و راونان و گرتن و ئاواره‌کردن و کوشتنی شۆڕشگێڕانی ئێران به گشتیی و مافخوازان و شۆڕشگێڕانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به تایبه‌تیی، رانه‌وه‌ستاون. ساڵ و مانگ و رۆژ و ته‌نانه‌ت چرکه و ساته‌کانی مێژووی ته‌مه‌نی کۆماری خومه‌ینی پڕیه‌تی له بڕگه و دیمه‌نی خوێناویی که تێیدا نامرۆڤانه‌ترین و دڕندانه‌ترین تاوان دژ به مرۆڤایه‌تیی و ئازادییخوازان ئه‌نجامدراوه. شه‌پۆلی ئیعدامه‌کانی ساڵی-١٣٦٧-ی هه‌تاویی و شه‌پۆلی کوشتار و زنجیره تیرۆره‌کانی سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانی هه‌تاویی، دوو له‌و بڕگه پڕ سته‌م و تاوانانه‌ی تۆماری کاری رژیمی سته‌مکار و دژه‌ئینسانیی ئێرانن. له درێژه‌ی تیرۆره زنجیره‌ییه‌کانی ئیتتیلاعات و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی دیکه‌ی ئه‌و رژیمه، رۆژی-١٣-ی سه‌رماوه‌زی-١٣٧٥-ی کۆچیی - هه‌تاویی (٤⁄١٢⁄١٩٩٦) له پیلانێکی شه‌یتانیی و ترسنۆکانه‌ی ده‌زگای ئیتتیلاعاتی شاری کرماشان دا، زانای ناودار و که‌سایه‌تیی گه‌وره و مامۆستای نیشتمانپه‌روه‌ر، مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی، زۆر دڕندانه و نامرۆڤانه شه‌هید کرا. مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی یه‌کێک له که‌سایه‌تییه گه‌وره و خزمه‌تگوزاره‌کانی کوردستان به گشتیی و ناوچه‌ی کرماشان به تایبه‌تیی بوو، پێشه‌وا و زانایه‌کی دڵسۆز و به‌ئیمان و مامۆستایه‌کی نه‌به‌ز و به وره و خوڕاگری کوردستان بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه و په‌ڵه و تاوان و سته‌مه جۆراوجۆره‌کانی رژیمی نائیسلامیی ئێرانی له‌قاودا و به باوه‌ڕی پته‌و و زانستی پڕ پیت و به‌ره‌که‌تی له دژی بیر و ئاکار و کرداری رژیم و سه‌رانی چه‌واشه‌کار و مشه‌خۆر و بێده‌ربه‌ستی ئه‌و سیستمه ئازایانه راوه‌ستا و به روونکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ئاگادارکردنه‌وه‌ی لاوان و گه‌نجان و رۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان په‌رده‌ی له‌سه‌ر روخساری دزێوی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی و به‌رنامه و نه‌خشه گڵاو و پیلانه شاردراوه‌کانی ئه‌و ده‌سته په‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتیان قۆرغ کردبوو، هه‌ڵدایه‌وه. مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی رۆشنبیرێکی شاره‌زا و نووسه‌ر و شاعیرێکی پڕ به‌هره و وتاربێژ و پێشه‌وایه‌کی ئایینیی گه‌وره بوو. به‌رهه‌م و نووسراوه و وته و ئامۆژگاریی و وتاره به‌نرخ و که‌موێنه‌کانی مامۆستا ( به تایبه‌تیی به‌رنامه ئایینیی و ئامۆژگارییه ئیسلامییه‌کانی که له رادوێی کوردیی تاران و دواتریش له رادوێی کوردیی کرماشان‌دا بڵاوده‌کرانه‌وه) له رۆشنبیرکردنی خه‌ڵک و رێنوێنییکردنی لاوان و راستکردنه‌وه‌ی چه‌وتییه‌کانی کۆمه‌ڵگه و پته‌وکردنی خو و ره‌وشتی ئیسلامیی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاراستن و به‌هێزکردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و زیندووکردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریی، رۆڵی کاریگه‌ر و شوێنه‌واری به‌رچاویان هه‌بوو. باوه‌ڕی به‌هێز و خۆشه‌ویستیی مامۆستا ره‌بیعیی بۆ خه‌ڵک و نیشتمانه‌که‌ی، لایه‌نێکی گه‌وره و به‌رچاوی له ژیان و وته و ره‌فتاری ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه پێکهێنابوو. هه‌ر له سه‌رده‌می لاوه‌تییه‌وه تا رۆژی شه‌هیدبوونی به بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری ئیسلامیی و به‌هێزکردنی گیان و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو کیژان و کوڕانی گه‌نج و لاوی کوردستان و به ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌ی رادوێیی و نووسینی کتێب و وتار و شێعر و هۆنراوه‌ی ئایینیی و نیشتمانیی، خزمه‌تی به زمان و ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی کورد و له‌و رێگه‌شه‌وه به بیری نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیی کردووه. ئاوێته‌کردنی بیری ئیسلامیی و گیانی نه‌ته‌وه‌یی له خاڵه دیاره‌کانی مامۆستا بوو. له یه‌کێک له فه‌رمووده‌کانیدا ده‌فه‌رمووێ: ” ئێمه وه‌کو ئه‌رکێکی شه‌رعیی له‌سه‌رمان پێویسته خوێندنه‌وه‌ی کوردیی فێربین و فه‌رهه‌نگی خۆمان بناسین“.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی خه‌ڵکی ئێران له دژی رژیمی شا و پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشیش، مامۆستا ره‌بیعیی به گوڕ و هێزێکی زۆره‌وه له شۆڕش و سه‌رخستنیدا به‌شداریی به‌رچاوی کرد. مامۆستا ئه‌وکات له ره‌وتی سیاسیی و بۆ ستاندنه‌وه‌ی مافه زه‌وتکراوه ئایینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به کرده‌وه به‌شداریی کرد و له‌گه‌ڵ مامۆستا و رابه‌رانی دیکه‌ی کوردستاندا له دانیشتن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه سیاسییه‌کان و له وتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتوو دا، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو. مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی هه‌ر له لانکه‌وه تا گڵکۆ هه‌موو بڕگه‌کانی ته‌مه‌نی پڕ پیت و پیرۆزی له خزمه‌ت به ئایین و نیشتمانه‌که‌یدا کرده قوربانیی و هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شدا گیانی به‌رزی به‌خشی. به کورتیی، مامۆستا ره‌بیعیی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مزگه‌وتی کرده شووره‌ی شۆڕش و قوڕئانی کرده مه‌تاڵ و مێزه‌ری کرده خود و جبه‌ی کرده زرێ و پانتایی په‌ڕاو و په‌ڕگه‌ی کردنه شه‌ڕگه‌ی خه‌بات و، له سه‌نگه‌ری مینبه‌ره‌وه به چه‌کی پێنووس و زمان گولله‌ی وشه و وته‌ی گرتنه ناحه‌زانیی بیری ئیسلامیی و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان و به‌رگریی له بوون و مانه‌وه و مافه ره‌واکانی کورد کرد. شه‌هیدکردنی مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی و شێوه و کاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و تاوانه له‌نێو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کورستان و به تایبه‌تییش خه‌ڵکی ناوچه‌ی کرماشان و شاری جوانڕۆ و ده‌وروبه‌ری ، ده‌نگی دایه‌وه. لاوان و خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی ئه‌و ناوچانه به کۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانی گه‌وره و به‌رچاو راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌رییان وه‌ڕێخست و به هێرش بردنه‌سه‌ر داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی ئیتتیلاعات و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ر و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رژیم، له‌لایه‌ک خۆشه‌ویستیی و وه‌فادارییان بۆ مامۆستا و رێبازه‌که‌ی نیشاندا و له‌لایه‌کی تریشه‌وه رق و بێزاریی خۆیان له‌و رژیمه دیکتاتۆر و دڕنده‌خووه ده‌ربڕی و به‌رنامه‌داڕێژ و به‌ڕێوه‌به‌رانی تاوانی شه‌هیدکردنی مامۆستایان مه‌حکووم و ریسوا کرد. کاربه‌ده‌ستانی رژیمی نائیسلامیی بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئاگری رقی پیرۆزی خه‌ڵک و له ترسی ته‌شه‌نه‌کردنی گڕی گڕکانی تووڕه‌یی لاوان له هێزی زۆر و چه‌کوچۆڵ بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک سوودی وه‌رگرت و به ته‌قه‌کردن له ژنان و پیاوان و لاوانی راپه‌ڕیو وه‌ڵامی راپه‌ڕینه‌که‌ی دایه‌وه. له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له به‌شدارانی راپه‌ڕینه‌که شه‌هید کران و ژماره‌یه‌کی زۆتریش بریندار و چه‌ندی دیکه‌ش گیران و راپێچی زیندانه‌کان کران و خرانه ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی خۆشه‌ویستیی له‌راده‌به‌ده‌ری خه‌ڵکی ناوچه‌ی کرماشان بۆ مامۆستا، هه‌روه‌ها ناو و ناوبانگ و وره و ئیمانی ئه‌و، ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم ئه‌و راستییه‌یان باش ده‌زانی که شه‌هیدکردنی مامۆستا کارێکی سانا نییه. هه‌ر بۆیه زۆر ترسنۆکانه و له پیلانێکی ناجوامێرانه‌دا به بیانووی ئه‌وه‌ی که گوایه کارییان پێیه‌تی و چه‌ند قسه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، مامۆستا بانگده‌که‌نه ئیداره‌ی ئیتتیلاعات و دواتر ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆری ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌گوترێ له رێگه‌ی ژاراوییکردنه‌وه شه‌هیدی ده‌که‌ن و ته‌رمی پیرۆزیشی له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری کرماشان فڕێده‌ده‌ن. رژیم بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه له ترسی خرۆشانی جه‌ماوه‌ر و به خه‌یاڵی خۆیان بۆ چه‌واشه‌کردنی بنه‌ماڵه و که‌سوکاری مامۆستا و خه‌ڵکی کوردستان، له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ئاگادارده‌که‌نه‌وه که مامۆستا له رووداوی ئوتۆمبێلدا گیانی له‌ده‌ستداوه. یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی رژیم له کرماشان، که پێده‌چێ له به‌رنامه‌ی تیرۆرکردنی مامۆستا ئاگادار نه‌بووبێ، له کاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مامۆستادا به که‌سوکاری مامۆستا ده‌ڵێ: ”مامۆستایان کوشتووه و وا پێده‌چێ به گازی سیانور کوژرابێ“. پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی، ته‌رمه‌که ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ریی ده‌کرێ و له‌وێ، دوای پشکنین، پزیشکان راده‌گه‌یه‌نن که مامۆستا ئه‌شکه‌نجه کراوه و شه‌هید کراوه و دڵی زیاد له راده‌ی ئاسایی گه‌وره‌بووه.
هه‌روه‌ك گوترا، دوای شه‌هیدکردنی مامۆستا ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم، به‌تایبه‌تی ده‌زگای ئیتتیلاعات، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وه دڕندانه‌یه و داماڵینی ئه‌و تاوانه له داوێنی پیسی خۆیان، له زۆر فێڵ و ته‌ڵه‌که و درۆ و چه‌واشه‌کاریی که‌ڵکیان وه‌رگرت. یه‌ک له‌و رێگایانه ئه‌وه‌بوو که به ده‌سیسه‌ی رژیم، کۆمه‌ڵێک له به‌نێو که‌سایه‌تیی و مامۆستای ترسنۆک و دارده‌ست و گوێ له مست و کاسه‌لێسی رژیم به ده‌رکردنی راگه‌یه‌ندراوێك که ئیمزای ئه‌وانی پێوه‌بوو، رایانگه‌یاند که مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی ئه‌شکه‌نجه نه‌کراوه و نه‌کوژراوه، به‌ڵکو به مه‌رگی ئاسایی و به‌هۆی شه‌پڵه‌ی دڵ (سه‌کته‌ی دڵ) گیانی له‌ده‌ستداوه. بێگومان ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆکه‌ی دوژمن نه‌ك هه‌ر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، بگره رق و بێزاریی خه‌ڵکی زیاترکرد و تاوانباریی ئه‌و رژیمه‌ی له‌و کرده‌وه‌یه‌دا باشتر سه‌لماند. ئه‌وانه‌ی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌شیان ئیمزا کرد جگه له ریسوایی لای خه‌ڵك و دوایه‌ش رووڕه‌شیی به‌ر قاپیی یه‌زدان چیان پێنه‌بڕا. راستییه‌کی روون ئه‌وه‌یه که له ده‌سته‌یه‌کی دڕنده‌خوو و خوێنمژی وه‌ک خومه‌ینی و شوێنکه‌وتوو و هاوکارانی هه‌ر سته‌م و تاوان و خوێنڕێژیی چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، به‌ڵام راستییه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که مامۆستا ره‌بیعیی زۆر دڕندانه و له هه‌مان کاتیش‌دا زۆر ترسنۆکانه شه‌هید کرا. له دوای ئاشکرابوونی تیرۆره زنجیره‌ییه‌کان و له کاتی وه‌رگرتنی دانپێدانانه‌کاندا، یه‌کێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و تیرۆرانه به ناوی ” کازمیان نامی“ له دانپێدانانه‌کانیدا ده‌ڵێ: له هه‌موو ئه‌رکه پێسپێردراوه‌کانمدا زۆر به ئاسانی کاره‌کانم ئه‌نجامداوه، ته‌نها سێ جار نه‌بێ که له‌گه‌ڵ گرفتی به‌رچاو رووبه‌ڕوو بووم، ئه‌و سێ جاره‌ش بریتی بوو له کوشتنی ”ناسر سوبحانیی“، ” فاروق فه‌رساد“ و ” محه‌ممه‌د ره‌بیعیی“. به شه‌هیدکردنی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی کاروانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان مامۆستا و پێشڕه‌وێکی کارزان و ئازا و به‌باوه‌ڕی له‌ده‌ستدا، دیوه‌خانی زمان و فه‌رهه‌نگ و وشه‌ی کوردیی چرایه‌کی به‌شه‌وق و رووناکی لێ کوژێنرایه‌وه و خه‌ڵکی کوردستانیش مرۆڤێکی دڵسۆز و خه‌مخۆری لێ ئه‌ستێندرا. وه‌ک ئه‌مه‌گ و وه‌فایه‌ك به گیانی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی و خزمه‌ته نه‌پساوه‌کانی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه و بۆوه‌ی خوێنه‌رانیش باشتر ئاگاداری ژیان و خه‌بات و ده‌ستکه‌وته‌کانی مامۆستا بن، به پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌یه‌ک به کورته‌ی ژیان و به‌سه‌رهاتی مامۆستای شه‌هید بکه‌م.
مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی کوڕی مامۆستا و زانای کۆچکردوو مامۆستا عه‌بدولحه‌کیمی کوڕی مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعییه و ساڵی-١٣١١-ی کۆچیی - هه‌تاویی (١٩٣٢-ی زایینیی) له گوندی ”دراسپ“ی ناوچه‌ی ”دیوانده‌ره“ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایکبووه. له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییدا خوێندنی قورئانی پیرۆزی له‌لای دایکی ده‌ستپێکردووه و دواتر چۆته حوجره و بۆته فه‌قێ. سه‌ره‌تاکانی ”صرف و نحو“ی له‌لای زانای به‌نێوبانگ و مامی خۆی، مامۆستا مه‌لا مه‌حموود ره‌بیعیی، ده‌ستپێکردووه. پاشان به فه‌قێیه‌تیی زۆر ناوچه و ده‌ڤه‌ری رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان گه‌ڕاوه و له کانگای زانست و ده‌ریای عیلمی ئه‌و زانایانه هه‌ڵیهێنجاوه. ساڵی-١٣٣٣-ی هه‌تاویی له خزمه‌ت مامۆستا و زانای پایه‌به‌رز، مامۆستا سه‌ید عه‌لائه‌ددین حوسێنیی، له حوجره‌ی گوندی ”قشڵاخی سپی“ له ناوچه‌ی دیوانده‌ره ئیجازه‌ی مامۆستایه‌تیی وه‌رگرتووه. هه‌ر له‌وێ مامۆستا عه‌لائه‌ددین پێشنیاری پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ کچی خۆی به‌ناوی ”سوغرا“ پێکردووه. ئه‌م پێشنیاره‌ش له‌لایه‌ن مامۆستا ره‌بیعییه‌وه وه‌رده‌گیرێ و ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ ”سوغرا خانم“ پێکدێنێ. مامۆستا ره‌بیعیی دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیی هه‌ر له ”قشڵاخی سپی“ ده‌بێته مامۆستا و پێشنوێژ و بۆ ماوه‌ی-١٢-ساڵ به گوتنه‌وه‌ی ده‌رس و په‌روه‌رده و فێرکردن و پێشه‌وایه‌تییکردن و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری خه‌ڵکی گوند و ناوچه‌که‌وه خه‌ریک بووه. ساڵی-١٣٤٥-ی هه‌تاویی وه‌ک قورئانخوێنی نموونه له پێشبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌نگخۆشیی له قورئانخوێنییدا که له پاکستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ، به‌شدار ده‌بێ و له‌نێو ژماره‌یه‌کی زۆر قورئانخوێنی به‌نێوبانگی جیهان که له-٢٢-وڵاته‌وه هاتبوون، مامۆستا ره‌بیعیی له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ید عه‌بدولباسیت عه‌بدولسه‌مه‌د پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستدێنێ. پاشا ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و له تاران نیشته‌جێ ده‌بێ و له به‌شی کوردیی رادوێی تاران ده‌ست به خزمه‌ت ده‌کا و به‌رنامه‌ی ئایینیی و ئه‌ده‌بیی ئاماده و پێشکه‌ش ده‌کا، هاوکاتیش له قوتابخانه‌ی ” أردبیلی ها“ و له مزگه‌وتی ” عماد الدولة“ وانه‌ی فێرکردنی قورئان و ته‌جوید ده‌کاته‌وه. دوای دامه‌زراندنی به‌شی کوردیی رادوێی کرماشان، مامۆستا وه‌ك وێژه‌ر و ئاماده‌که‌ر و پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه ده‌ست به کار ده‌کا و هاوکاتیش له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی کرماشان به ناوی ”مزگه‌وتی ئیمامی شافیعیی“ ده‌بێته پێشه‌وا و مامۆستا. به‌رنامه ئایینیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئه‌ده‌بییه‌کانی مامۆستا کاریگه‌ریی زۆر گه‌وره و به‌رچاویان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و ره‌وشت و ره‌فتاری خه‌ڵکی ناوچه‌که و لاوان به تایبه‌تیی هه‌بوو. له رێگه‌ی مینبه‌ریشه‌وه له ئامۆژگاریی و رێنوێنیی و فێرکردن رانه‌وه‌ستاوه و هه‌میشه مینبه‌ری مامۆستا بانگی راستیی لێوه دراوه. جگه له‌وه دڵسۆزیی و خه‌مخۆریی مامۆستا ره‌بیعیی بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که هێنده زۆر بووه که له ماوه‌یه‌کی که‌مدا خه‌ڵکی کرماشان و ده‌وروبه‌ری هۆگریی و خۆشه‌ویستییان بۆ مامۆستا زۆر زیاد ده‌کا. ژیانی ئه‌ده‌بیی مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی هه‌ر له ته‌مه‌نی-١٢-ساڵیی و به نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریی رۆژانه‌ی ده‌ستپێده‌کا و هه‌ر له‌و کاته‌شه‌وه ده‌ستیکردووه به نووسینی شێعر و هۆنراوه و بابه‌ت و کتێبی ئایینیی و زاستیی و ئه‌ده‌بیی و وه‌رگێڕان بۆ سه‌ر زمانی کوردیی. جگه له‌وانه مامۆستا هه‌زاران وتاری هه‌ینی و وه‌عز و رێنوێنیی ئایینیی و نیشتمانیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ن که به‌شێکیان به تۆمارکراویی هه‌ڵگیراون. مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی به هه‌رسێ زمانی کوردیی، فارسیی و عه‌ره‌بیی هۆنراوه‌ی له‌سه‌ر خوداناسیی و عیرفان و ستایشی کوردستان و نیشتمانپه‌روه‌ریی هه‌ن که به چوار هه‌زار به‌یت مه‌زه‌نده ده‌کرێن و له دیوانێکدا به ناوی ” چهار فصل“ کۆکراونه‌وه. له به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌کانی مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند دانه‌یه‌ک بکه‌ین، له‌وانه: ئاوێنه‌ی ئیسلام،” ألإحسان فی تجوید القرآ‌ن“، ”سنت و بدعت“، مالکییه‌ت له ئیسلامدا،”عالیجناب گوریل“ (رۆمان)،” هشت أردیبهشت“، ”سراب عشق و إعتیاد“، ”مسائل و دلائل“، ”راهنمای إزدواج“، ”رسالة القارعة“له ته‌ڵاقدا، ”چهار فصل“ ، ”خانواده کوچک“، دوکاندارانی ته‌ریقه‌ت، ته‌فسیری سووڕه‌ی فاتیحه، ته‌فسیری جزوی ئه‌وه‌ڵی سووڕه‌ی به‌قه‌ڕه، به‌چکه‌ی بنیاده‌م، حه‌زره‌تی عوسمان، داستان و چه‌ن کتێب و به‌رهه‌می چاپکراو و چاپنه‌کراوی دیکه. مامۆستا له یه‌کێک له هۆنراوه فارسییه‌کانیدا ئاوا ده‌فه‌رمووێ: هه‌رجا که دلی هست دل آزاری هست هرجا که گلی هست د‌ر آن خاری هست گویند به هرجای که باشد گنجی أفسوس که ان د‌ر کنفش ماری هست مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رژیمی شایه‌تییدا یه‌کێک له مامۆستا شۆڕشگێڕ و پێشڕه‌وه‌کان بووه. له راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی ساڵی-١٣٥٧-ی کۆچیی - هه‌تاویی (١٩٧٩-ی زایینیی)دا له هاندان و رێکخستن و به‌شدارییپێکردنی لاوان و خه‌ڵکی ناوچه‌ی کرماشان له راپه‌ڕیندا، رۆڵی کاریگه‌ری هه‌بووه. له دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له گفتوگۆکانی وفدی کوردیی له‌گه‌ڵ سه‌رانی رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتوو مامۆستا ره‌بیعیی هه‌م وه‌ك نوێنه‌ری ناوچه‌ی کرماشان و هه‌م وه‌ک که‌سێکی شاره‌زا و کاریگه‌ر، به‌شداریی کردووه. دوای ئه‌وه‌ی رژیمی به‌نێو ئیسلامیی کوردستانی داگیرکرده‌وه و به هه‌موو هێز و توانایه‌وه که‌وته هه‌وڵی گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیی خه‌ڵکی کوردستان، مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی زۆر زانایانه و ئازایانه ده‌مامکی له‌سه‌ر رووی دزێوی خومه‌ینی و هاوکاره چه‌واشه‌کاره‌کانی هه‌ڵماڵی و له دژی چه‌واشه‌کاریی و تاوان و سته‌مه‌کانی ئه‌و تاقمه وه‌ده‌نگهاتووه و تاوانه‌کانیانی له‌قاوداوه. هه‌ر بۆیه رژیم هه‌میشه له هه‌وڵی له‌ناوبردن و کوشتنی دابووه. له یازده‌ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی دا رێز له خزمه‌ت و دڵسۆزییه‌کانی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه ده‌گرین و سڵاوی قه‌ت نه‌پساوه بۆ وره و نه‌ترسیی و بیر‌و باوه‌ڕه پیرۆزه‌که‌ی ده‌نێرین. ریسوایی و رووره‌شیی بۆ بڕیارده‌ران و پیلاندانه‌ران و جێبه‌جێکه‌ران و چه‌واشه‌که‌ران و داپۆشه‌رانی تاوانی به‌ناحه‌ق شه‌هیدکردنی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعیی. سڵاوی خودا له گیانی به‌رزی ئه‌و مرۆڤه فریشته‌خووه و رێگای هه‌ر ئاوه‌دان و پڕ رێبوار بێ.
|
| |||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007