|
|
|
|
نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌و جاش و خۆفرۆشانه‌ی که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش...
ڕێبوار كوردستانی (قادر) نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌و جاش و خۆفرۆشانه‌ی که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش نامه و نووسراوێکیان له‌ناو خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و ده‌و‌روبه‌ریدا بڵاوکردۆته‌وه و له‌وێدا پشتیوانی خۆیان بۆ رژێمی ملهوڕی ئێران راگه‌یاندووه و دا‌واشیان له رۆڵه‌کان ئه‌م ده‌ڤه‌ره کردووه که بچنه ناو ریزه‌کانی جاش و چڵکاوخۆره‌کانه‌وه. خۆشیان وه‌ک سه‌رۆک هۆز و نوێنه‌رانی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ر، که وه‌فادارن به رژێمی دیکتاتۆری ئێران، ناساندووه.
ئه‌و زۆڵه كوردانه له‌وپه‌ڕی بێ ئابڕووییدا، پشتیوانی خۆیان له ڕژێمی كورد كوژی ئێران، ڕژێمی فاشیست و به خوێنی كورد تینوی تاران، ڕژیمێك كه ڕێبه‌ره‌که‌ی، واته خومه‌ینی گۆڕبه‌گۆڕ ساڵی-1358-ی هه‌تاوی فه‌توای جیهادی بۆسه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان و گه‌لی كورد ده‌ركرد و خوێن و ماڵی كوردانی بۆ جه‌للاده‌كانی خۆیان حه‌ڵال كرد و ئه‌وانیش زۆر بێ به‌زه‌ییانه و دڕندانه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر خاك و گه‌لی كوردستان، پشتیوانی خۆیان بۆ ڕه‌ژیمێكی ئاوا ده‌ربڕیوه!؟. پێم وایه ئه‌و به‌ناو سه‌رۆك هۆز و... نه له‌بیریان چۆته‌وه كه ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد خوێنیان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ئاو و خاكه ڕشتووه و ده‌یڕێژن، سه رلوتكه ی هه رچیاییه ك،بن سێبه ری هه ر ده وه ن ودارێك،له ژێر هه ر گاشه به ردێكی ئه م نیشتیمانه دا له ئیلامه وه هه تاكو ماكۆ‌و،له ماكۆشه وه تا موسڵ ودیاربه كر وقامیشلو وهه ولێر،گۆڕستانی ڕۆله به وه فاكانی گه لی كورده و ته رمی شه هیدێكی لێ نێژراوه،كه بۆ ئازادی و سه ر به خۆیی ئه و ئاووخاكه گیانی خۆیان به خت كردووه و ده شی ده كه ن.له پێناو ئه و نیشتیمانه یه كه هه زاران كۆرپه بێ دایك و باوك بون وهه زاران دایك كه جگه رگۆشه كانیان پێشكه ش به سه ر به خۆیی و شوناسی كورد كردووه،ئێستاش ڕه شپۆشن وشه وو ڕۆژ بۆ ئازادی ووڵاته كه یان كه ڕۆڵه كانیان بۆ كردۆته قوربانی،فرمێسك ده ڕێژن.كه چی تاقمێكی خائین به گه ل و نیشتیمان كه به دڵنیایی نه نوێنه ری خه ڵكن و نه سه رۆك هۆز، هاتون پشتیوانی و وه فاداری خۆیان بۆ ڕژێمی دیكتاتۆری تاران ده رده بڕن.ئه و خائینانه چونكه كه سیان له گه ڵ نه ماوه، ده یان هه وێ جارێكی‌تر عه شیره وهۆ ز هۆزێن زیندو بكه نه وه بۆ ئه وه ی خه ڵكانێك له ده وری خۆیان كۆ بكه نه وه.ئه و خۆ فرۆشانه ده ڵێی له گوێی گادا خه وتون و نازانن چ سه رده مه،نازانن كه ئێستا سه ده ی بیست و یه كه و هۆز و عه شیره و...باوی نه ماوه و بۆ هه میشه له گۆڕ نراوه.ڕۆڵه كانی نه ته وه ی كوردیش زۆر هوشیارن و هه ر گیز ئاماده نین جارێكی‌تر له ژێر هیچ ناوونیشانێكدا وبۆ هیچ مه به ست و ئامانجێك جگه له به رژه وه ندیه گشتیه كان و هه وڵ دان بۆ ئازادی و سه ر به ستی و سه ر به خۆیی كورد و كوردستان،خوێنیان بڕێژن و گیانیان فیدا بكه ن.
شتێك كه جێگای سه رنج وتێڕوانینه ئه وه یه كه ئه و زۆڵه كوردانه خیانه ت به ئاو‌و خاكێك ده كه ن كه تێیدا گه وره بوون و له سه ری ژیاون.ئاخر به ڕاستی نیشتیمان له گه ڵ دایك و...هیچ جیاوازیه كی نیه و كه سێك خیانه ت به نیشتیمانی خۆی بكات وه ك ئه وه وایه كه خیانه تی به دایك و...ی خۆی كردبێ.پێویسته ئه و زۆڵه كوردانه بزانن كه هیچ كه س به نوێنه رو سه رۆك هۆز نایانناسێ وته نیا و ته نیا نوێنه رایه تی كه سایه تی خۆیان ده كه ن،كه كه سایه تیه كی بۆگه ن وچڵكاو خۆرانه یه.ئه و ئاڵقه له گوێیانه ده ڵێی ئاگایان له دنیا نیه،نابینن كه چۆن ئه مڕۆ كورد له هه م‌و پارچه كانی كوردستان یه كیان گرتووه.ئه وه تا كاتێ كه ڕژێمی داگیر كه ری تورك هه ڕه شه ی هێرش كردنه سه ر باشووری كوردستان ده كات،كورده كانی هه ر چوار پارچه له سه رتاسه ری دونیا ڕژانه سه ر شه قامه كان و یه كڕیزی و یه كگرتووی خۆیان به دوژمنان نیشاندا‌و ئاماده یی خۆیان بۆ به رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ڕاگه یاند.ئه و خائینانه پێویسته هه ر چی زووتر له خه و ڕابن وبیرێك له خۆیان بكه نه وه و كات به فیڕۆ نه ده ن و هه چی زووتر چه كی جاشایه تی و ووڵات فرۆشی فڕێ بده ن.ئه گینا له به یانی ئازادی‌دا ده درێنه به ر دادگاییكردنی ڕۆڵه كانی نه ته وه كه یان و به ناوێكی ڕه ش و پڕ له شه رم و شوره ییانه وه فڕێ ده درێنه ناو زبڵدانی مێژووه.به هیوای كوردستانێكی ئازاد و سه ر به خۆ‌و بێ جاش و خائین و خۆفرۆش.
ڕێبوار كوردستانی (قادر) rebwar125@hotmail.com
|
| |||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007