نامه‌ی سه‌ره‌خۆشیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان بۆ ئه‌میر و سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له کوردستان
بسم الله الرحمن الرحیم
زۆر به‌ڕێز ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی!
به‌ڕێز سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له کوردستان! السلام عليكم ورحمة الله وبركاته!
هه‌واڵی شه‌هیدبوونی مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د ره‌زا سه‌نگاویی و کاک سه‌لاحی هاوه‌ڵی له دڵی موسڵمانانی کوردستان و ئێمه‌ش له رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ گران هات. مامۆستا ئه‌رکی خۆی به‌جێ گه‌یاند ( قضی نحبه). پیرۆزبێ پله‌ی شه‌هاده‌ت له مامۆستا و شانازیی بۆ ئه‌وانه‌ش که ئه‌رکی ئه‌م دنیای مامۆستا وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرن. به‌داخه‌وه ده‌بێ له وه‌رز و ساڵ و مانگان دا له‌م کوردستانه گوێمان له هه‌واڵی کوشتاری به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی بێ تاوان و شه‌هیدبوونی رووناکبیری دڵسۆز و تێکۆشه‌ر بێ.
خودای گه‌وره مامۆستا بکاته تکاکاری که‌س وکار و هاوبیرانی. سه‌بر و سوکنایی بۆ هه‌موو لایه‌کتان له خودا داوا ده‌که‌ین. به‌م بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و بنه‌ما‌ڵه‌ی دڵ برینداری شه‌هیده‌کان ده‌که‌ین و ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه مه‌حکوم و ریسوا ده‌که‌ین.
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامیی کورستانی ئێران
9/10/2006