|
|
|
|
په‌یدابوونه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌یووب گه‌نجیی به‌پێی هه‌واڵێك که به سایتی "خه‌بات" گه‌یشتووه، به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیی -١٩-ی رێبه‌ندانی-١٣٨٦- به‌رامبه‌ر به (٨⁄٢⁄٢٠٠٨ ) مامۆستا ئه‌ییووبی گه‌نجیی، که نزیك به دوو هه‌فته له‌مه‌و‌به‌ر له‌لایه‌ن چه‌کداره دڕنده‌کانی سه‌ر به ئیتتیلاعاتی شاری سنه‌وه رفێندرابوو و بێسه‌روشوێن کرابوو، په‌یدابۆوه و گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆیان له شاری سنه. هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌که تاریك و روونی به‌یانی، چه‌ند که‌سی "نه‌ناسراو" به ماشێنێك مامۆستایان هێناوه و له نزیك ماڵی خۆیان له ماشێنه‌که فڕێیان داوه‌ته ده‌رێ و وێڵیان کردووه. سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که رایگه‌یاند که شوێنه‌واری ئه‌شکه‌نجه و ئازاردانێکی زۆری ده‌روونیی و جه‌سته‌یی به سه‌ر و سیما و له‌شی مامۆستاوه دیاره، به‌شێوه‌یه‌ك که له‌تاو ئازار و ئێش پشووی لێهه‌ڵگیراوه و قسه ده‌بزڕکێنێ و زۆر به زه‌حمه‌ت که‌سوکار و دۆستانی ده‌ناسێته‌وه یا هه‌ر نایانناسێته‌وه. دیاره ئه‌وه‌ش کاتێک بووه که رژیمی نائینسانیی و دژه ئیسلامیی ئێران له ترسی تووڕه‌یی خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی و شاری سنه به تایبه‌تیی، هه‌روه‌ها له ترسی ده‌نگدانه‌وه‌ی گیران و فڕاندنی مامۆستا له‌لایه‌ن ناپیاوانی ئه‌و رژیمه‌وه، کاربه‌ده‌سته دڕنده‌خووه‌کانی رژیم زۆر ترسنۆکانه و دڕندانه که‌وتوونه گیانیی مامۆستا. به پێی ئه‌و وێنانه‌ش که دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا گیراون، و به تایبه‌تیی به سایته‌که‌مان گه‌یشتوون، ماندوویی و بێهێزییه‌کی زۆر به سه‌روچاو و جه‌سته‌ی مامۆستاوه دیاره. بێگومان ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئه‌شکه‌نجه گیانیی و جه‌سته‌ییانه‌وه‌یه که کاربه‌ده‌سته دڕنده و دژه مرۆڤه‌کانی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی له ماوی فڕاندنی مامۆستادا له‌سه‌ر ده‌روون و له‌شی ئه‌و به‌کاریانهێناوه. وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن و مێژووی پڕ له تاوانی نزیك به سی ساڵی ئه‌و رژیمه دژی ئینسانیی و دژی ئیسلامییه‌ش نیشانیده‌دا، ئه‌و جۆره تاوانانه کاری هه‌میشه‌یی و به‌رنامه‌ی داڕیژراو و درێژخایه‌نی کاربه‌ده‌سته‌کانی کۆنه‌په‌رستی سیستمی 'مه‌هده‌ویی" رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیـهـ ن. ئێمه له سایتی "خه‌بات"(سایتی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران) ئه‌و کرده‌وه و هه‌موو کرده‌وه دژی ئینسانییه‌کانی دیکه‌ی رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهـ و کۆنه‌په‌رستانی دوژمن به خودا و به‌مرۆڤ ریسوا ده‌که‌ین. هاوکات سڵاو ده‌نێرین بۆ ئیمانی به‌رز و قه‌ڵافه‌تی جوانمێرانه‌ی مامۆستای چاونه‌ترس و له‌به‌رامبه‌ر سه‌بووریی و خۆڕاگریی و حه‌قبێژیی و نه‌ترسیی ئه‌و به‌ڕێزه‌دا سه‌ری رێز داده‌نوێنین و له خودای گه‌وره پاداشتی زۆر و ئیمانی پته‌و و وره‌ی زیاتر بۆ ئه‌و مامۆستا سه‌ربه‌رزه داوا ده‌که‌ین و هیوای ئیمانسه‌لامه‌تیی و له‌شساغیی بۆ ده‌خوازین. هه‌روه‌ها سڵاو ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه و دۆست و خزم و هاوکارانی مامۆستا.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌کی مامۆستان که دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گیراون و به ئێمه گه‌یشتوون.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008