|
|
|
|
مامۆستا ”ئه‌ییوب گه‌نجیی“ بێسه‌روشوێن کرا! به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له شاری ”سنه“ه‌وه گه‌یشتوون، رۆژی یه‌کشه‌ممه-٧⁄١١⁄١٣٨٦ به‌رامبه‌ر به- ٢٧⁄١⁄٢٠٠٨ -ی زایینیی چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتتیلاعاتی رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵی مامۆستای لاوی خاوه‌نهه‌ڵوێست، مامۆستا”ئه‌ییوب گه‌نجیی“ که مامۆستا و پێشه‌وای مزگه‌وتی ”قه‌با“ی شارۆچکه‌ی ”به‌هاران“ی سه‌ر به شاری سنه‌یه، ده‌ستگیری ده‌که‌ن و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار راپێچی ده‌که‌ن. هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌کان کاتێك مامۆستا تازه له لای پزیشك گه‌ڕابۆوه، له‌نه‌کاو دڕنده‌کانی سه‌ر به ئیتتیلاعاتی شاری سنه به‌سه‌ر ماڵیاندا ده‌ده‌ن و به به‌رچاوی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن، که ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره و کاربه‌ده‌ست و به‌پرسانی رژیمیش بێئاگایی خۆیان له‌و کرده‌وه‌یه راگه‌یاندووه. مامۆستا ”ئه‌ییوب گه‌نجی“ مامۆستا و که‌سایه‌تییه‌کی شاره‌زا و بوێر و خاوه‌نهه‌ڵوێستی کوردانه و موسڵمانانه‌ی شاری سنه‌یه که هه‌میشه له نووسراو و خوتبه و وتاره‌کانیدا زۆر ئازایانه سیاسه‌تی دژی ئینسانیی و دژه ئیسلامییه‌کانی رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی له‌قاوداوه و راشکاوانه له مافه ئیسلامیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌رگریی کردووه. دوو رۆژ پێش شوێنه‌ونکرانی، مامۆستا له وتاری هه‌ینی و له ناو ژماره‌یه‌کی زۆر له نوێژخوێنانی مزگه‌وتی ”قه‌با“ زۆر بوێرانه باسی کرده‌وه دزێوه‌کانی ده‌زگا و کاربه‌ده‌ستانی رژیم و ماف و سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه. مامۆستا له وتاره‌که‌یدا به پشتبه‌ستن به قورئان و فه‌رمووده پیرۆزه‌کان چه‌ندین کرده‌وه‌ی دژی ئیسلامیی رژیمیان مه‌حکووم کردووه. له‌وانه: شه‌هیدکردنی لاوی خوێندکار” ئیبراهیم لوتفوڵڵاهیی“ که ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازاری ئیتتیلاعاتی سنه‌دا گیانی لێ ئه‌ستێندرا، ریسواکردنی پلان و کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی ده‌زگا ره‌سمییه‌کانی رژیم بۆ سووکایه‌تییکردن به ئه‌هلی سوننه‌ت و خه‌ڵکی کوردستان، وه‌ك کردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه(بنیاد)ی ”الغدیر“ له شاری سنه و بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و کلتوری شیعه‌گه‌ریی و پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ ویلایه‌تی فه‌قیهـ و بره‌ودان به بیر و بۆچوونه چه‌وته‌کانی شیعه له کوردستان و نێو موسڵمانانی سوننی، هه‌روه‌ها ره‌تکردنه‌وه‌ی کاندیداتۆره‌کانی کوردستان. هه‌ر له وتاره‌که‌یدا مامۆستا باسی له مافی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کردووه و ده‌رباره‌ی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی له ئیسلامدا دواوه و ئاماژه‌شی به (٢)ی رێبه‌ندان و ساڵرۆژی کۆماری کوردستان کردووه و ئه‌و رۆژه‌ی له ئاماده‌بووان و خه‌ڵکی کوردستان پیرۆز کردووه. دواتر مامۆستا له‌گه‌ڵ به‌رگرییکردن له مافی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین، کوردستانی به ”غه‌ززه“ و رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامییشی به ئیسڕائیل چواندووه. ئه‌م وتانه‌ی مامۆستا له‌گه‌ڵ ته‌کبیر و ده‌نگی ”الله اکبر“ی نوێژخوێناندا ئاوێته‌بوون. شایانی گوتنه دوو مانگ له‌وه‌پێش، به هه‌مان شێوه، مامۆستا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی ئیتتیلاعاتی سنه‌وه ده‌فڕێندرێ و بۆ ماوه‌یه‌ك شوێنه‌ون ده‌کرێ و زۆر دڕندانه و ئه‌زیه‌ت و ئازارده‌درێ و پاش هه‌ڕه‌شه‌لێکردن و ده‌رمانداوکردن له رێگه‌ی ده‌رزیلێدانه‌وه، ئازاد ده‌کرێ. له هه‌وڵێکی دیکه‌ی رژیمدا بۆ له‌ناوبردنی مامۆستا، نزیک به دوو مانگ له‌وه‌به‌ر به‌ناو دادگای شاری سنه مامۆستا ئه‌یووب به تۆمه‌تی دووبه‌ره‌کیی نانه‌وه له نێوان سوننی و شیعه و سووکایه‌تییکردن به کتێب و پیاوانی شیعه، دادگایی ده‌کا. ئه‌و دادگاییه پاش ئه‌وه هاتبوو که مامۆستا له وتار و کتێب و نووسراوه‌کانیدا سووکایه‌تیی و بێرێزیی به‌رپرسان و ده‌زگاکانی رژیم، له‌وانه ته‌له‌فزیۆن و رادوێ و بڵاوکراوه‌کانیان، به ئه‌هلی سوننه‌ت و خه‌ڵکی کوردستان، له‌قاودابوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له تاوانی خۆیدا بۆ کپکردنی هه‌ر ده‌نگێکی نارازیی و هه‌ستی ئازادییخوازیی و بۆ له‌ناوبردنی ئازادییخوازان و به تایبه‌تیش مامۆستا و زانایانی کورد و ئێرانیی له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دزێو و دڕندانه و ناشیرین نه‌پرینگاوه‌ته‌وه و هه‌زاران که‌سی به شێوه‌ی جۆراوجۆری زۆر نامرۆڤانه و له پیلانی پیس و چه‌په‌ڵی به‌دڕه‌وشتانه و له هه‌مان کاتدا ترسه‌نۆکانه شه‌هید کردووه و دوایه‌ش زۆر بێشه‌رمانه خۆی و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی لێ بێ خاوه‌ن کردووه. |
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008