|
|
|
|
له یادی شه‌هیدبوونی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعی دا
نووسینی: سه‌ید باقر هاشمی (جه‌ژنی قوربانی-1376-ی کۆچیی - هه‌تاویی)
به‌هاره و جه‌ژنی قوربانه له هه‌رلا ده‌نگی قورئانه ده‌سا بۆ ده‌نگی خوتبه و خوێندنی قورئانی تۆ نایه به دڵگه‌رمیی هه‌موو هاتن له‌بۆ مزگه‌وت و بۆ جه‌ژنێ لـه‌باتی جـه‌ژنـه‌پیرۆزه گرین و شین و حــه‌یوایه
خه‌فه‌تبار و په‌ریشانن ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی مزگــه‌وتن سه‌دای گریه و فه‌قان و ئاهـ و ناڵه دێ له هه‌رلایه مه‌گه‌ر فرمێسکی خوێنینم دڵه‌ی زامم بدا ته‌سکین دڵم شارێکی پڕ جۆش و خرۆش و پڕ له غه‌وغایه
دڵم گریانی پێویسته بڕێژێ ئه‌شکی خوێناویی ئه‌گه‌رچی شین و واوه‌یلا خیلافی ئه‌مری ئه‌ڵڵایه به‌ڵام چی بکه‌م نه‌ما تا و ته‌وان و تاقه‌ت و سه‌برم به ئه‌شکم دائه‌مرکێنم بڵێسه‌ی دڵ که شه‌یدایه
شکاتی دڵ به لای هه‌رکه‌س ئه‌به‌م بێسوود و بێکه‌ڵکه که‌سێ گوێ ناگرێ بۆ ناڵی چیه هۆی ئه‌م سکاڵایه له‌بۆ بنیاتی ئه‌م جێگه گه‌لێ ده‌ردیسه‌ر و مه‌ینه‌ت له‌سه‌رشانی موسوڵمانان هه‌تاکو گه‌شته ئه‌م پایه
ره‌بیعی! وا ره‌بیعه و جه‌ژنی قوربانه و هه‌موو جه‌م بوون به‌یادی خوتبه‌که‌ی جاران به‌ڵام داخم نه‌ئه‌وسایه ئه‌جه‌ل ماڵت بشێوێ وا که شێوانت جه‌ماعه‌تمان نه هه‌ست و مروه‌ت و ره‌حمێ، ئه‌تۆ بێبه‌ش له ئه‌و مایه
ئه‌وه‌ی وا ئه‌هلی عیلم و دانش و فه‌رهه‌نگ و عیرفان بوو له ناکادا له‌ناوت برد به‌ڵێ کارت له ناکایه درێغ و حه‌سره‌ت و ده‌رده به‌شی ئێمه له مه‌رگی ئه‌و هه‌تا ماوین به‌دڵ ئه‌گرین له ئه‌و سه‌روی باڵایه
به‌سه باقر مه‌ناڵێنه له‌داخی ده‌ردی دووری ئه‌و به‌هه‌شتی خوایه جێگای ئه‌و موباره‌ک شوێن و ماوایه
|
| |||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007