|
له یادی-١٠-ساڵه‌ی
کۆچی دوایی مامۆستا و رێبه‌ری شه‌هید
مامۆستا
مه‌لا خدر عه‌بباسی
نووسینی/ بــاپیر
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی تایبه‌تییه و له‌نێو هه‌موو
زینده‌وه‌رانی دیکه‌ی جیهان دا ته‌نها زینده‌وه‌رێکی خاوه‌ن
هۆش و گۆشه و له گۆڕه‌پانی ژیاندا تێکۆشه‌رێکی بێوێنه‌یه.
هه‌ر مرۆڤه که به هێزی بیر و بازوو کۆشکی مێژووی بنیاد
ناوه و خێر و شه‌ڕی له‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژگار تۆمار
کردووه.
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی به‌شه‌ر به‌پێی کار و کرده‌وه‌یان، هه‌ر
به‌پێی هه‌ڵوێستی جۆربه‌جۆریان له به‌رامبه‌ر رووداوه‌کانی
جیهان دا پله‌ی لێک جیا بۆ خۆ ده‌گرن. هه‌یانه له ئاژه‌ڵ
به‌ره‌وخوارتره و له خه‌راپیش خه‌راپتره، هه‌یانه
مامناوه‌ندییه و هه‌شیانه زۆر به‌ره‌وسه‌ره و له‌سه‌رووی
دنیای فریشتان تاجی شانازیی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌یان شیاوی
حورمه‌ته و خه‌ڵاتی خودای له‌به‌ره.
له‌نێو کۆمه‌ڵی کورده‌واریی و به‌تایبه‌ت له‌نێو ریزه‌کانی
شۆڕشدا هه‌میشه که‌سێک یان که‌سانێک هه‌بوون جێ متمانه‌ی
خه‌ڵکیی بوون و ژیان و بوون و مردنیان پڕن له ده‌رسی
باییدار و وانه‌ی ئازایه‌تیی و خۆڕاگریی. ئه‌و که‌سانه‌ی له
ژیانی خۆ گوزه‌ران و گیانیان کرده قوربانیی خواسه‌ته
ره‌واکانی گه‌له‌که‌ی، بوونه ده‌سته‌چیله‌ی رێی خه‌بات و
رێی شۆڕ‌شیان بۆ رێبوارانی پاش خۆیان رۆشن کرد. هه‌ربۆیه
خه‌ڵکی کوردستانیش به شانازییه‌وه یاد و بیره‌وه‌ریی ئه‌و
مرۆڤه چاک و پاکانه له‌یاد ناکا و به‌رێزه‌وه باسیان
ده‌کا.
نه‌ته‌وه‌ی ئێمه به درێژایی مێژوو و له درێژه‌ی خه‌بات
و تێکۆشان له دژی داگیرکه‌رانی کوردستان کۆمه‌ڵێکی زۆر
له‌و مرۆڤانه‌ی پێشکه‌ش به باره‌گای شۆڕش کردوون.١٣-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕێزه‌وه یادی
یه‌کێک له رێبه‌ر، سه‌رکرده، مامۆستا و پێشمه‌رگه‌کانی
خۆی ده‌کاته‌وه که نزیک له په‌نجا ساڵ ته‌مه‌نی خۆی بۆ
دابینکردنی مافی نه‌ته‌وه‌که‌ی ته‌رخانکرد. ١٣-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ر یادی مامۆستا و سه‌رکرده‌ی شه‌هید مامۆستا خدر
عه‌بباسییه.
مامۆستا و رێبه‌ری سه‌رکرده مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسی
له ساڵی-١٣١٣-ی
کۆچیی-هه‌تاویی له گوندی ”سیسێر“ی ناوچه‌ی گه‌ورکی
سه‌رده‌شت له‌دایک بووه و هاتۆته مه‌یدانی ژیان و پاشانیش
مه‌یدانی خه‌بات له دژی هه‌موو که‌م و کورتییه سیاسیه و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری. هێشتا بچووک بوو
که هیوای دواڕۆژێکی روونی له دڵی دایک و باوکی‌دا په‌یدا
کرد، زیره‌کیی و وریایی له وتار و ره‌فتاریدا دیار بوو،
هه‌ر بۆیه باوکی بڕیاری دا بیکاته قوتابییه‌کی مه‌کته‌بی
ئیسلام. ته‌مه‌نی که‌م و هه‌یکه‌لی بچووک و زانایی مامۆستا
له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خوێندنیدا بۆ هه‌موو که‌س جێگای
سه‌رسوڕمان بوو.
مامۆستا وه‌ک قوتابییه‌ک له حوجره‌ی ”سیسێر“ه‌وه له
”ئه‌لف و بێ“یانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و پاش پازده ساڵ وه‌ک
سیاسه‌تمه‌دارێک و مامۆستایه‌کی زانسته‌کانی باوی ناوچه و
سه‌رده‌می خۆی له مزگه‌وتی ”گه‌ڵاڵه‌ی شینکایه‌تیی“ له
سه‌نگه‌ری میحرابه‌وه ده‌رکه‌وت و قۆناغی فێربوونی گۆڕیی بۆ
قۆناغی فێرکردن.
مامۆستا مه‌لا خدر کاتێک که حوجره‌کان بنکه‌ی شۆڕش بوون،
مامۆستا و رێنوێنی شۆڕشگێڕان بوو، له گونده‌کان مامۆستا و
وتاربێژ و رێبه‌ر بوو، له‌نێو زه‌حمه‌تکێش و هه‌ژاراندا
دوکتۆری ده‌رد و ئازاری جه‌سته و ڕووحی نه‌داران بوو، له
زیندانه‌کاندا سوکناییده‌ری ئێش و ئازاری
ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌کان بوو، له ئاواره‌ییدا پشتیوان و هیوا و
مامۆستای ئاواره و په‌ڕیوه‌کان بوو، له شۆڕشی رزگارییدا
سه‌رکرده و سکرتێری پێشمه‌رگه‌کان بوو.
ژیانی سیاسی مامۆستا له ته‌مه‌نی لاوییدا ده‌ستی پێ‌کرد،
شێوه و سه‌رده‌می خوێندن و گه‌ڕان به ناوچه جیاجیاکانی
کوردستاندا زۆر زوو مامۆستای له ئازاره‌کانی گه‌لی کورد
تێگه‌یاند. دیتنی ئه‌و راستییه به‌رچاوانه و تێگه‌یشتنی
له ناوه‌رۆکی قورئان و ئیسلام، مامۆستایان خسته سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه که ده‌بێ بۆ ئازادیی ئه‌و گه‌له و بۆ رزگاریی
ئه‌و نیشتمانه هه‌وڵی بێ‌وچان بدرێ و فیداکاریی به ماڵ و
ژیان و گیان بکرێ. هه‌ر بۆیه مامۆستا زۆر جاران
له‌سه‌رده‌می رژێمی پاشایه‌تییدا که‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه و
په‌لاماری گرتن و لێدان و ئاواره‌بوون. کاتێک گه‌لانی
وه‌زاڵه هاتووی ئێران له دام و ده‌زگای شایه‌تیی راپه‌ڕین،
مامۆستا مه‌لا خدر وه‌ک پێشڕه‌وێکی وریا و کارزان له
کوردستان رێبه‌ریی و رێنوێنیی خه‌ڵکی ده‌کرد و رێگای راستی
نیشانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌دا.
دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی دژی شایه‌تیی و هاتنه‌سه‌رکاری
کۆماری به‌نێو ئیسلامیی و هێرشی به‌ربڵاوی رژێم بۆ سه‌ر
کوردستان، مامۆستا خدر به‌ربه‌ره‌کانیی ئه‌رته‌شی داگیرکه‌ری
به هه‌موو شێوه‌یه‌کی گونجاو به ڕه‌وا دانا و خه‌باتی
چه‌کدارانه‌ی بۆ دیفاع له گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان به
رێگایه‌کی له‌بار و شیاوی ئه‌و سه‌رده‌مه دانا. هه‌ر بۆیه
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک زانای ئایینیی و رووناکبیری دڵسۆز
”رێکخراوی خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستانی
ئێران“ی دامه‌زراند و تا دوا ساته‌کانی ژیانی له‌گه‌ڵ کۆڕی
هاوبیرانیدا له‌و سه‌نگه‌ره‌دا له‌پێناو دابینکردنی
دادگه‌ریی و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری ئیسلامییدا به‌گژ هێزه
په‌لامارده‌ره‌کانی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی و سیاسه‌ته
ناڕه‌وا و دژی گه‌لییه‌کانیدا چۆوه.
له ره‌مه‌زانی ساڵی-١٣٧٤-دا
نه‌خۆشییه‌ک له جه‌سته‌ی مامۆستادا دیاریی دا و دوای نزیک
به دوو ساڵ و له-١٣-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٧٦-دا
بوو به‌هۆی کۆچی دوایی مامۆستا و به‌ڵێنی خۆی به‌جێهێنا و
به سه‌ربه‌رزیی له پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی ”خه‌بات“ه‌وه
و به‌به‌رده‌می گه‌له‌که‌یدا تێپه‌ڕی و هه‌ر به
سه‌ربه‌رزییه‌وه له پێشه‌وه‌ی کاروانی شه‌هیدانه‌وه
گه‌ڕاوه به‌ر باره‌گای به‌رزی یه‌زدان.
دڵخۆشین به‌وه که ئه‌و شێوه گه‌ڕانه‌وه چاکترین شێوه‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌یه و چاکترین پاداش له خوداوه بۆ ئه‌وانه‌یه
که (هاجروا فی سبیل الله ثم قتلوا او ماتوا لیرزقهم الله
رزقا حسنا و ان الله له‌و خیر الرازقین). مامۆستای رێبه‌رمان
به‌م کۆچه جه‌سته‌ی له‌به‌رچاومان لاچوو به‌ڵام زیاتر چووه
ناخی دڵمانه‌وه.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاک و پیرۆزی مامۆستای رێبه‌رمان
”مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسی“.
|