|
|
|
|
کوردی هه‌ژار و خه‌ونی نه‌یار فارووق عه‌بباسی
faroq88@hotmail.com کوردستان، و‌ڵاتی دابه‌شکراو و خاکی زه‌وتکراوی کوردان، هه‌میشه جێی ته‌ماعی ده‌وڵه‌ته زلهێز و داگیرکه‌ره زۆرخۆره‌کان بووه. هه‌رواش بووه و سووچی ئێمه‌ی تێدا نییه که دراوسێکانمان له هه‌موان زیاتر بێبه‌زه و بیژوو و به‌دفه‌ڕن، گورگن له‌نێو پێستی مه‌ڕن. هه‌رکاتێ بۆیان هه‌ڵکه‌وێ جا لێره بێ یاخود له‌وێ یان له هه‌رجێ بۆی هه‌ڵکه‌وێ، ده‌ست له کوردان ناپارێزێ، ده‌تگرێ ده‌تکووژێ ده‌تبڕێ. به پێلاقه، به دار به به‌رد داتده‌پڵۆسێ و لاشی وایه ناشێ بێژی ئازارم هه‌س، ئه‌بێ بێژی: ئاغای سه‌روه‌ر و سه‌ردارم! له‌جێی هه‌موو که‌سوکارم! بمانبووره، ئه‌گه‌ر به زلله و پێله‌قان ئێمه‌ت کردۆته گۆی شه‌قان، هه‌ر به‌و هۆیه قیچێک لاقت وه‌ژان که‌وت ئه‌وه تاوانی ئێمه بوو تکا ده‌که‌ین به گه‌وره‌ییتان بنبه‌خشه. مێژوو بۆمان ده‌گێڕته‌وه سه‌رده‌مانێک له‌تاو ئازاری جه‌سته‌مان هه‌ر هاوار و ناڵه‌مان بوو، ده‌نگمان گه‌یشته عاسمانان به‌ڵام که‌سی ڕانه‌چڵه‌کاند. زه‌مه‌ن رۆیی و هه‌ر ده‌م نا ده‌مێ داگیرکا‌ر پیلانی نوێی ده‌خسته کار. له رۆژهه‌ڵات پیلانی به فارسکردن، گرتن، کوشتن، دوورخستنه‌وه، ماده‌ی هۆشبه‌ر بڵاوکردنه‌وه، کارمه‌ند له‌سه‌ر کار لابردن، تۆوی دووبه‌ره‌کی چاندن، بڵاوکردنه‌وه‌ی گه‌را و تۆوی شیعه‌گه‌ریی و زۆر شتی شه‌رماویی دیکه‌ش. له رۆژئاوا ساندنی مافی ئینسانیی، گرتن و بێشوێنکردنی هاووڵاتیانی ئاسایی تا ده‌گاته مامۆستایانی ئاینیی. به‌س له باکوور زوڵم و سته‌می بێ‌سنوور، یاساغکردنی زمان، خوێندن و کلتووری گه‌لێک که نزیک به بیست ملوێنه. بیست ملوێن کوردی کوردستان به تورکی شاخیی ناوده‌به‌ن. خۆشیان چه‌ندی پێیان بکرێ شار و دێمان له‌ناو ده‌به‌ن. شه‌رم له خوای گه‌وره‌ش ناکه‌ن خۆ به موسوڵمان ناو ده‌به‌ن.
به‌ڵام ئێستا، که‌م تا کورتێک، له کاری دزێو و بێخێر حه‌زه‌ر ده‌که‌ن، قوربانی ته‌کنه‌لۆژیا بم له ئازاری ئێمه‌ی سووک کرد. داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ترسی میدیای سه‌رده‌م و ڕاگه‌یاندنی جیهانیی کێچیان که‌وتۆته که‌وڵیه‌وه و ده‌زانن که چیتر ناتوانن سه‌رپۆش به‌سه‌ر کاریان داده‌ن، سه‌رپۆشه‌که هێنده کورت و ته‌سک و چووکه بیلامانێ عه‌ده‌بی پێ داناپۆشرێ. ده‌زگای راگه‌یاندن وه‌ک فریشته‌ی فریاگوزار به‌فریای من و تۆوه هات. هه‌واڵی که‌سوکارمان و خوشک و برای هه‌ر کوردێکی له هه‌ر کون و قوژبنێکی کوردستانت به ساتێ پێ ده‌گه‌یه‌نێ. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش داگیرکه‌رانی کوردستان هێشتا چاوی ته‌ماعیان تێر نه‌بووه و به‌و به‌شه ئازاده‌ی باشوور نیگه‌رانن و له به‌هانه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێن بیبیننه‌وه و ئه‌و ماڵه چووکه‌ی هه‌مانه ئه‌ویش تێکده‌ن.
پێش چه‌ند مانگێ کۆماری به‌نێو ئیسلامیی به به‌هانه‌ی پووچ و به‌تاڵ که‌وته تۆپبارانی باشووری کوردستان و به سه‌دان کوردی دانیشتووی گونده‌کانی سه‌ر سنووره ده‌ستکرده‌کانی ئاواره و په‌رته‌وازه کرد. به‌ڵام وه‌ک هه‌موومان دیمان له ڕووڕه‌شیی و داماویی زیاتر چی پێ نه‌بڕا. له باکووری وڵاتیش کۆماری ره‌گه‌زپه‌رستی تورکیه ماوه‌یه‌که به‌ده‌ست شۆڕشوانانی کورده‌وه گیرۆده‌یه و له‌خوای ده‌وێ که‌سێ هه‌بێ له‌م قه‌یرانه قوتاری کا. له‌نێو وڵات مافی کوردان پێشێل ده‌کا و ئه‌وه‌ی خوا نایهه‌وێ ده‌یکا، له‌ولاشه‌وه که‌م رۆژ هه‌یه لاشه‌ی سه‌ربازی کوژراوی به‌دیاریی بۆ نه‌یه‌ته‌وه. ده‌کرێ بڵێین له‌نێوان دوو به‌رداشدایه، های له‌م لایه و های له‌و لایه، له هه‌ردوو لا هه‌ر کێشه و به‌زم و هه‌رایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وانی ناڕه‌حه‌ت کردوه ئه‌و حکوومه‌تۆکه ساوایه‌ی باشووری وڵاته‌که‌مانه که ده‌ترسێ له‌پڕێکا پێ هه‌ڵگرێ و په‌ل و پۆ بۆ ده‌وری باوێ. جا که‌وتۆته سه‌ر ئه‌و ڕایه ئه‌گه‌ر به نرخی زۆریش بێ له‌م کێشه‌یه رزگاری بێ. وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین چه‌ند رۆژێکه دوڵه‌تی تورکیه به هێزێکی ته‌یار و زۆره‌وه چاوه‌ڕێی فه‌رمانی گه‌وره‌ی ده‌کا فه‌رمان بکا و هێرش بۆسه‌ر باشوور بێنێ. هه‌رچه‌ند هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیه زۆرتر عه‌رزی عه‌زه‌ڵاته و نیشاندانی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تیی کورد پێکڤه له‌ته‌ک خه‌ڵکی وڵات گه‌ره‌ک ئاماده‌ی هه‌ر هێرشێکی دوژمن بن، داگیرکه‌ری تورک و فارسیش ده‌بێ بزانن که شاخه‌کانی کوردستان سه‌ختن، زۆر که‌سی وه‌ک وان هاتوون و هه‌تا سه‌ر بڕیان نه‌کردووه و هه‌ر له رێگادا تۆپیون.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007