|
|
|
|
کتێبی "بندگی خدا" چاپ کرا
مسته‌فا ئه‌مینیی
ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش کتێبی "بندگی خدا"، که له به‌رهه‌مه‌کانی شه‌هید کاک ناسر سوبحانییه، له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی "نشر احسان"ی تاران بڵاوکرایه‌وه. ئه‌م کتێبه بریتییه له دابه‌زاندنی-١٣-کاسێتی ده‌نگیی کاک ناسر سوبحانی که له‌شێوه‌ی زنجیره ده‌رسدا به زمانی کوردی بڵاوکراونه‌وه به‌ڵام دوای خستنه‌سه‌ر کاغه‌ز له‌لایه‌ن "جه‌هانگیر وه‌له‌دبه‌گی"یه‌وه وه‌رگێڕاونه سه‌ر فارسی. به‌شی یه‌که‌می ئه‌م کتێبه باس له "به‌ندایه‌تیی خودا و حه‌قیقه‌تی خۆشبه‌ختیی" ده‌کا و دواتر دێته سه‌ر مانای ئیسلام و ئیمان و به‌ندایه‌تیی. به‌شی دووه‌می تایبه‌ت دراوه به به‌ندایه‌تیی بۆ خودا و ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی له‌و باره‌وه هاتوون، شیکراونه‌وه و مانای راسته‌قینه و چۆنیه‌تیی به‌ندایه‌تیی لێکدراوه‌ته‌وه. به‌شی سێیه‌م ده‌رباره‌ی "یه‌کتاپه‌رستیی و بابه‌ته پێوه‌ندیداره‌کان به‌وه‌وه‌یه ". به‌شی چواره‌می کتێبه‌که له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عیباده‌ت به‌گشتیی و عیباده‌ته ئیسلامیه‌کانی وه‌ک نوێژ و زه‌کات و... ده‌دوێ و به‌شی پێنجه‌میش لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئیمان و پایه‌کانی ئیمان و کتێبه ئاسمانیه‌کان و پێغه‌مبه‌ران و پایه‌کانی تری ئیمان. له به‌شی کۆتاییدا باس له هێندێک ئاکار و خووڕه‌وشتی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌کات، له‌وانه: رێزگرتن له دایک و باوک و مافه‌کانیان، پشودرێژیی، ئه‌مر به چاکه‌کردن، خۆ به‌که‌م زانین و چه‌ندین ره‌وشت و ئه‌خلاقی دیکه‌ی ئیسلامیی. کتێبی "بندگی خدا"، وه‌ک هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی تری کاک ناسر سوبحانی، به پشتبه‌ستن به شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی سووڕه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز، بابه‌ت و پرسه‌کان دێنێته گۆڕێ و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌کا و دواتر به سانایی و زانستیانه ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه ده‌دا. |
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008