|
|
|
|
که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنیی دنیا ده‌گۆڕێ
ئاماده‌کردنی: محیه‌ددین حوسێنیی muhiyaddin2@hotmail.com
ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیسیی ده‌گا به-100-ملوێن
ماڵ ”شه‌ڕه‌فێکی نوێ بۆ هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنیی“ ... ساڵێک و چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنیی نوێ خۆی ناساند و، ئێستا ئاماده‌یه بۆ کارکردن ده‌گه‌ڵ رووداوه هه‌ره گه‌وره‌کان. ”نیگل پارسنز“، به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ر له راگه‌یاندندا، داوا ده‌کا: ”به هه‌ڵه‌دا نه‌چی“. ئه‌و ده‌ڵێ: ئێمه حه‌زمان له هیچ شه‌ڕێکی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نییه، به‌ڵام ئێمه چاو ده‌گێڕین بۆ هه‌واڵێکی گرنگ که خۆمانی پێوه خه‌ریک بکه‌ین. ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌کوو که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنیی ده‌ناسێنێ. ساڵێک دوای ده‌ستپێکردنمان، وه‌کوو ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیسیی، خۆشبینیی و باوه‌ڕبه‌خۆبوونێکی زۆرمان هه‌یه. ئه‌و که‌ناڵه ئینگلیسییه، که به‌شێکه له تۆڕێکی به‌رفراوان له‌ژێر هه‌مان ناودا، له‌و ماوه‌ی رابردوودا خۆی توندوتۆڵ کرد و، خووی بینه‌رانی ته‌له‌فزیۆنی، به‌تایبه‌ت له ئه‌فریقا، گۆڕیی. ”بریتن پارسنز“، که خاوه‌نی ئه‌زموونێکی-30-ساڵه‌یه له بواری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆندا، ده‌ڵێ: ئێمه به‌ڕاستیی ده‌ره‌نجامێکی رێکوپێک و باشمان هه‌یه، هه‌م له‌سه‌ر رووی ته‌له‌فزیۆن هه‌م له ده‌ربڕینی رای بینه‌رانمان.
ده‌گه‌ڵ رۆژ ده‌گه‌ڕێ له‌و هۆده گه‌وره و زۆر پێشکه‌وتووه، که ژووری ئاماده‌کردنی هه‌واڵه و له ته‌نیشت ژووری به‌ڕێوه‌به‌ره، ئێستا ”لۆڕن ته‌یلیر“ ئه‌رکی گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کانی گرته ئه‌ستۆ. کاتژمێر بۆته دوازده و، له‌و سووڕانه نه‌پساوانه‌ی ده‌وری گۆی زه‌ویدا، نۆره گه‌یشته‌وه دۆحه. بڵاوکراوه‌کان له‌گه‌ڵ رۆژدا ده‌سووڕێن. چه‌ند کاتژمێری دیکه ئه‌رکی گه‌یاندن ده‌خرێته سه‌ر شانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ژووری راگه‌یاندنی هه‌واڵ له له‌نده‌ن که له‌وێ که‌سێکیتر ئه‌رکه‌که ده‌گرێته ئه‌ستۆ. دواتر ئه‌و سووڕانه‌وه ده‌گاته واشینگتۆن و دوای ئه‌و کوالالامپوور و به‌و شێوازه شه‌و و رۆژێکی پێده‌چێ تاکوو ”دۆحه“ بۆ جارێکی‌تر بێته‌وه ناو سووڕه‌که‌وه. له‌و ماوه کورته‌ی که‌ناڵه‌که ده‌ستی به‌کار کردووه، ناوی ئه‌لجه‌زیره بۆته ناوێکی خۆشه‌ویست و لێپرسراو له سه‌رتاسه‌ری جیهان. نیشان ”لۆگۆ“ی که‌ناڵه‌که یه‌کێک له نیشانه هه‌ره ناوداره‌کانی جیهانه که به‌ئاسانیی له‌لایه‌ن خه‌ڵکییه‌وه ده‌ناسرێته‌وه و یه‌که‌م نیشانه‌ی ناسراوه له ئاستی کۆمپانیا میدیاییه‌کاندا. ئه‌لجه‌زیره ساڵی-1996-به زمانی عه‌ره‌بیی ده‌ستی پێ‌کرد. له سه‌ره‌تاوه ته‌نیا-6-کاتژمێر بوو، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه توانییان به داهێنانی شتی جیاواز سه‌رنجی بینه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، که تا ئه‌و کاته زیاتر به‌و که‌ناڵانه‌وه سه‌رقاڵ بوون که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ته‌کاندا بوون، بۆ لای خۆیان راکێشن. خه‌ڵکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانیان تێکهه‌ڵچوونی بیروڕای جیاوازیان پێبگات. ته‌نانه‌ت بینه‌ری راسته‌وخۆی ره‌خنه‌گرتن له سه‌رۆکه‌کانیان بن هه‌ر له‌ناو ماڵی خۆیاندا. که‌ناڵه‌که هه‌روه‌ها بنکه‌یه‌کی نوێی له قودس (ئورشه‌لیم) دانا که نه ته‌نیا هه‌واڵی ئیسڕائیل بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی ئیسڕائیلییش چاوپێکه‌وتنی ساز ده‌دا.
شه‌ش که‌ناڵ له مانگی فێبریواری-1999-که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیی بوو به-24-کاتژمێر. دواتر-5-که‌ناڵی دیکه‌ی نوێ هاتنه گۆڕێ: وه‌رزش، مناڵان، به‌ڵگه‌نامه و که‌ناڵێکی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی کۆبوونه‌وه‌ی فراوان و بۆنه‌ی تایبه‌ت. له-15-ی نۆومبری-2006-یش ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیسیی، به کورتکراوه‌ی (AJE)، ده‌ستی به په‌خشی به‌رنامه‌کانی کرد. (AJE) یه‌که‌مین که‌ناڵی له‌و شێوه نییه، به‌ڵکوو پێشتر-CNN-ی ئامریکایی و-BBC-بریتانیایی له مه‌یدان بوون، به‌ڵام ئه‌وه یه‌که‌مینیانه که بنکه‌ی سه‌ره‌کیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت. هه‌روه‌ها ”نیگل پارسنز“ باسی ئه‌وه ده‌کا که ئه‌لجه‌زیره هه‌واڵانێک بڵاوده‌کاته‌وه که که‌سی دیکه به‌لایدا ناچێ. بۆ نموونه باسی ئه‌و گێژه‌ڵووکه و لافاوه ده‌کا که له‌م دواییانه‌دا به‌سه‌ر ”به‌نگلادیش“ی دادا، زۆربه‌ی هه‌واڵنێران پاش ته‌نها-24-کاتژمێر وڵاته‌که‌یان به‌جێهێشت به‌ڵام ئێمه له‌وێ ماینه‌وه تا چۆنیه‌تیی ناڕه‌حه‌تیی و وێرانکارییه‌کان خۆیان ده‌رخه‌ن.
ته‌له‌فزیۆنی تیرۆر کاتێک ده‌رکه‌وت که ئه‌لجه‌زیره کاناڵێک به زمانی ئینگلیسیی ده‌کاته‌وه، زۆرکه‌س وایان دانا و پێیان وابوو که کاناڵه‌که ده‌بته کۆپییه‌کی ده‌قاوده‌قی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیی. به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان ”لانا خاچان“ ده‌ڵێ: ”ئێمه ناچارین که نێوده‌وڵه‌تیی بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌ت به بینه‌رانێکی زیاتر بکه‌ین. ”نیگل پارسنز“ باسی ئه‌وه ده‌کا و ده‌ڵێ: ”ئه‌و خۆشبینیه‌ی له سه‌ره‌تاوه به‌ره‌وڕووی ئێمه بۆوه، له ئه‌مریکا وا پێشوازییمان لێ نه‌کرا. ساڵی-2004-که سه‌ردانی ”کۆنگرێس“م له واشینگتۆن کرد زۆریان روو ناخۆش بوو و، منیان وه‌ک نوێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنی تیرۆر ته‌ماشا ده‌کرد. ئێستا دوای زیاتر له ساڵێک، وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره روویداوه. ئێستا به رووخۆشییه‌وه پێشوازییمان لێده‌که‌ن و تامه‌زرۆمانن. ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له بڵاوکراوه‌کانیشدا باسی لێوه کراوه. ”رۆگر کۆهن“، که له رۆژنامه‌ی ”نیویۆرک تایمز“دا گۆشه‌ی تایبه‌تیی به نووسینه‌کانی خۆی هه‌یه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به خراپیی باسی لێوه ده‌کردین، به‌ڵام له بڵاوکراوه و نووسینه‌کانی دواتریدا باس له‌وه ده‌کا که ئه‌مریکییه‌کان پێویستیان به‌وه هه‌یه که بزانن چی له‌و دونیایه‌دا رووده‌دا که ئه‌وانی تێدا ده‌ژین. جا بۆیه له کۆتاییدا ده‌ڵێ: ”واباشه ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیسیی به‌باشیی په‌ره‌ی پێبدرێ تا خه‌ڵکیی به ئاسانیی بکه‌وێته به‌رده‌ستیان“.
که‌متر له‌سه‌ر هه‌ست ده‌جووڵێنه‌وه ئێستا به‌ره‌به‌ره به‌هێزکردنی ئیش و کاری په‌ره‌پێدان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کاناڵه‌که ده‌بێته گرینگ‌ترین کارمان، به‌تایبه‌ت له ئه‌مریکا که کاناڵه‌کانی دیکه شێوه‌یه‌ک له گومانیان به‌رامبه‌رمان هه‌یه. ”پارسنز“ ده‌ڵێ: ”ئێمه نووکه خه‌ریکی رێکه‌وتنی ناوخۆیین بۆ باشترکردنی بارودۆخه‌که. له به‌رنامه‌ماندایه چاوپێداخشاندنێک به‌سه‌ر کاروباره‌کانماندا بکه‌ین. به‌ڕێوه‌به‌ری کاناڵه‌که ده‌ڵێ: ”ساڵی داهاتوو نۆره‌ی گۆڕانکارییه. ئێمه که تازه هاتووینه مه‌یدانه‌وه، ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین که که‌س تووڕه نه‌که‌ین. جا ئه‌وکات که کامڵ بووین و پێگه‌یشتیین ده‌توانین، به تێپه‌ڕبوونی زیاتری کات، ئارامییه‌کی زیاتر روومان تێبکات له‌کاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشهاته ناخۆشه‌کاندا. ”پارسنز“ پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ که مه‌به‌ستیان دامه‌زراندنی تۆڕێکی هه‌واڵنێریی رێک‌وپێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه.
ئازادییه‌کی زیاتر بۆ راگه‌یاندنی هه‌واڵ کۆنه‌کاری به‌ئه‌زموون، که ئه‌زموونێکی زۆری له ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریکایی و ئینگلیستانیی دا کۆکردۆته‌وه، پێزانینی خۆی به‌رانبه‌ر به شێوازی هه‌واڵنێریی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیسیی ده‌رده‌بڕێ که ئه‌و (کاناڵه‌که) ده‌توانێ به‌دڵی خۆی رێکیان بخات. ”مایک هاننا“، یه‌کێک له به‌ئه‌زموونترین هه‌واڵنێره‌کانی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیسیی، ده‌ڵێ: ”ئه‌و شێوازه هه‌واڵنێرییه ده‌رفه‌تێکی باشی ره‌خساند که شته‌کان به‌وشێوه‌ی که ده‌بێ بکرێن، ده‌کرێن. ئێمه له سه‌ره‌تاوه بۆخۆمان داڕێژه‌ر بووین و لاپه‌ڕه‌ی سپیمان به‌ده‌سته بوو، جا بۆیه به‌وشێوه‌یه چاکتر و ئاسانتر شته‌کان جێبه‌جێ ده‌بن. ”هاننا“ زیاتر له-25-ساڵ ئه‌زموونی هه‌والنێریی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، بۆ وێنه کاری بۆ کاناڵی (ئای تی ڤی) ئینگلیسیی و (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مریکایی کردووه و به کۆمه‌ڵێک خه‌ڵات رێزی لێندراوه. هه‌رێمه گرینگه‌کان ئێستا ”مایک“ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته ئه‌ستۆ که گرینگ‌ترین هه‌رێمه بۆ کاناڵه‌که. مایک ئه‌و هه‌رێمه‌ش باش ده‌ناسێ، چونکه کاتی خۆی به‌رپرسی بنکه‌ی (سی ئێن ئێن) بووه له (به‌یتول مه‌قدیس)، به‌ڵام شێوه‌ی کارکردنی ئه‌وکات و ئێستای ته‌واو لێک جیاوازن. ئه‌و باسی ئه‌وه ده‌کا که به‌ته‌واوه‌تیی وه‌ڕه‌ز ببوو له‌وه‌ی که رامیارانی ئینگلیسیی و ئه‌مریکایی، بۆ چۆنیه‌تیی راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان، پێش ئه‌و بکه‌ون، به‌تایبه‌ت دوای هێرشه‌که‌ی-11-ی سێبته‌مبری-2001-ی نیویۆرک، بارودۆخه‌که به‌ته‌واویی شڵه‌ژابوو. کاناڵی (سی ئێن ئێن) رێڕه‌وێکی به‌ئاشکرا شۆڤێنیستانه‌ی گرته‌به‌ر، به‌تایبه‌ت که تین و گوشاری کاناڵی ته‌له‌فزیۆنیی (Fox News) ”فاکس نیوز“یشی له‌سه‌ر بوو. به‌وشێوه ”مایک هاننا“ ئێشی ده‌گاته ئێسکانی و به‌تووڕه‌ییه‌وه کۆتایی به کارکردن له‌گه‌ڵ کاناڵی (سی ئێن ئێن) دێنێ. ناوبراو له‌وباره‌وه ده‌ڵێ: ”بڕیارێکی زۆر ئاسان بوو“. ماک دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ گه‌یشته لای خاوه‌نکاره تازه‌که‌ی. مایک ده‌ڵێ: ”ئێستا من لای ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیسیی ئازادییه‌کی زۆر زیاترم هه‌یه له کاره‌که‌مدا و به‌وشێوه کار ده‌که‌م که خۆم مه‌به‌ستمه. هه‌روه‌ها پێموایه که ئه‌لجه‌زیره هه‌نگاوێک له کاناڵه رۆژئاواییه‌کان له‌پێشتره، چونکه ئه‌لجه‌زیره ده‌یه‌وێ زیاتر به‌ره‌وڕووی هه‌واڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێته‌وه.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008