|
|
کاتێ بێشه‌رمیی ده‌بته خه‌سڵه‌ت
فارووق عه‌بباسی
فارووق
عه‌بباسی
فه‌رمایشتێکی زۆر جوانه ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر هاتو شه‌رمت نه‌بوو، چیت پێ باش بوو
بکه و بڵێ".
هه‌موو مرۆڤێکی ئاسایی
خاوه‌ن ئه‌قڵ و ژیریی دارای کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌ت و
تایبه‌تمه‌ندیی تایبه‌ت به خۆیه‌تیی و هه‌ر له‌و
روانگه‌یه‌شه‌وه مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگادا به‌پێی ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یانه پۆلێن ده‌کرێن، جا هه‌رکاتێ
پۆلێن کران کارمان ئاسان و ره‌حه‌ته. ئه‌وجاره دێین له
باغچه‌ی پڕ له‌گوڵزاری ژیانی کۆمه‌ڵ چاک و پاکان بژار
ده‌که‌ین، له هه‌ر جێ گیاکه‌ڵه‌یه‌کمان به‌رچاوان که‌وت
ناشێ هه‌روا لێی ڕامێنین. وا پێویسته ده‌ستبه‌جێ و هه‌روا
له‌جێدا هه‌ڵبقه‌ندرێ و هه‌تا هێز له به‌ده‌ن دایه فڕێ
بدرێ. هه‌ر به‌و پێیه و به‌و پێوه‌ره، زۆر به‌زانایی و
وشیاریی، خاس و خراو، مه‌رد و نامه‌رد، سووک و سه‌نگین
له‌هه‌ر کات و شوێنێکدابێ گه‌ره‌ک لێکتر هه‌ڵاوێردرێن، گه‌ر
وا نه‌کرێ کارمان سه‌خت و ژیانمان هه‌مووی چه‌رمه‌سه‌ریی و
ده‌رده‌سه‌ریی و هه‌ڵدێر ده‌بێ.
مرۆڤه‌کان خاوه‌ن
خه‌سڵه‌تی جیاوازن، سروشتییشه ئه‌گه‌ر تاکێک خاوه‌نی
کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌تی خراپ بێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێندێك له
خه‌سڵه‌تی باش و گونجاو له ده‌روونیا جێگرتوو بێ. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که من له‌م باسه کورته‌دا لێوه‌ی ده‌دوێم
خه‌سڵه‌تێکی زۆر خراوی زۆر به‌دناوی زۆر زۆر پیسه. ئه‌و
خه‌سڵه‌ته‌ش "بێشه‌رمیی"ه.
بێشه‌رمیی یه‌ک له‌و
خه‌سڵه‌ته خراپ و بێزراوانه‌یه که بوونی له ناخی هه‌ر
کۆمه‌ڵ و تاکێکدا ده‌بته مایه‌ی داڕزان و داڕمان و تێکچوونی
باری ده‌روونیی ئه‌و که‌س و کۆمه‌ڵه و به‌حاسته‌م لێی
خه‌لاس ده‌بێ. نه‌خوازه‌ڵه ئه‌وانه‌ی وا له بێشه‌رمییدا
کوڵاوی هیچ له باران نه‌هاتووی هیچ فێرنه‌بووی بێزراوی
په‌راوێزخراون. تازه کارله‌کار ترازاوه و وا هه‌تڵه بوون
رزگاربوونیان زۆر چه‌توونه و ده‌بێ تازه سڵاو بۆ دیداریان
بنێری و خوا روحم به ئه‌ولادیان بکا بۆخۆیان فت.
بێشه‌رمه‌کان له که‌سانی
سه‌نگین و ژیر خۆشیان نایه، بێ‌زیان له زۆرکه‌س دێته‌وه و
رقیان له غه‌یری خۆیانه. گه‌ر بۆیان کرا تۆش دێننه نێو
ئه‌و زه‌لکاوه ئه‌گه‌ر نه‌شکرا وای به‌حاڵت! هه‌ر تیر و
توانجه تێتده‌گرن. ئه‌گه‌ر چوویه سه‌ر دینی وان ده‌بێ وه‌ک
وان بێشه‌رم و بێ حه‌یا و شڕ بی، دۆستی درۆ و دوژمنی
سه‌رسه‌ختی خوا بی. له پاشانیش ده‌بێ له جێیان خۆ
ده‌رخه‌ی، به‌ڵام چلۆن؟ به زمانێکی ره‌ق و ته‌ق و زبر و
ناخۆش، سه‌رتاپا بۆختان و درۆ به‌لام چ درۆ؟! پیاو به
خوێندنه‌وه و بیستنی لێی تێده‌گا که سه‌رچاوه‌ی ئه‌م
زه‌لکاوه پیس و بۆگه‌ن و بێکه‌ڵکه له کوێوه‌یه و خاوه‌نی
سه‌رچاوه کێن و کێن له ده‌وری هه‌ڵده‌په‌ڕن.
بێشه‌رمه‌کان، له خۆ که
هیچ، شه‌رم له کۆمه‌ڵگا‌ش ناکه‌ن! لایان وایه شاکار
ده‌که‌ن. تۆ له جێیه‌ک شتێ بڵێ یا شتێ بنووسه و که‌یفیان
نه‌یگرێ، بزانه چۆن وه‌ک شیری سه‌ر ئاور هه‌ڵده‌چن. خۆ
نه‌ک ئه‌وه‌ی هێنده ژیر و به‌ده‌تبیر بن بێن له به‌رامبه‌ر
نووسراوت یان گوتارت، به‌شێوێکی مه‌نتقیانه و دوور له
ده‌مارگرژیی و زلی، شت بنووسن و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی
به‌رامبه‌ر بریندار بکه‌ن بۆچوونی خۆیان ده‌ربخه‌ن. نا،
به‌ڵکوو دێن پێش هه‌ر سه‌لام و که‌لامێ به سه‌ر و گوێلاکی
نووسه‌ر دێنه خوارێ. جا به ئه‌ده‌بیاتێکی رزیو، به
زمانێکی هێند تێکته‌پیو مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی لێی حاڵی بێ.
ئه‌وجار، وه‌ک دزێکی له کادێنێکدا گرتبێ، ده‌یکاته هه‌را و
هوریایێ هه‌ر مه‌پرسه. له نووسراوه ماشا‌ڵڵا زۆر به‌تام و
چێژ و به‌سووده‌که‌یدا! هه‌ر درۆیه و پاڵی وه درۆیان داوه
و ئه‌و به‌و ده‌ڵێ جێی من وه‌که. له‌ولاشه‌وه ناوزڕاندن و
سووککردن، که ئاکاری هه‌ر مرۆڤێکی بێشه‌رمه، هه‌وینێ
نووسراوه‌که‌یانه و لاشیان وایه شه‌ره‌فنامه‌یان نووسیوه،
له‌کاتێکا شه‌ره‌ف و شه‌رم و شه‌خسییه‌ت زۆر ده‌مێکه له
حزووریان ئۆغری کردووه و مه‌حاڵه بگه‌ڕێته‌وه.
بێشه‌رمه‌کان لێناگه‌ڕێن
ئاسووده بی، ئاواتیانه له‌سه‌ر نووسراویان وه‌ده‌نگ بێی.
تۆ ناته‌وێ ده‌نگهه‌ڵبێنی ئه‌وان هه‌ر وه‌ده‌نگت دێنن، تۆ
گه‌ره‌کته ده‌نگ و گوفتاریان نه‌بیستی ئه‌و له په‌نات
هاوار ده‌کا، تۆ حه‌ز ده‌که‌ی نه‌ک به حزوور له خه‌ونیشدا
نه‌یان بینی ئه‌و به لاشه‌ی خێچ و خواری دێ به‌ری چاوانت
ده‌گرێ. به کورتییه‌که‌ی تۆ له چاره‌ی ئه‌و بێزاری ئه‌و دێ
شه‌ڕت پێ ده‌فرۆشێ.
له‌و نێوه‌دا و بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه ئه‌تۆ سێ ڕێگات له‌پێشه: رێگای
یه‌که‌م یان ده‌بێ تۆش هه‌ر وه‌کوو وان، وه‌ک وان بێشه‌رم و
کڵۆڵ بی و به سه‌د ئاوانیش ته‌ڕ نه‌بی. وه‌ک چۆن ئه‌وان بێ
ترس له خه‌ڵک و خوا زۆر بێ په‌روا سه‌ر و بنی وته و وتار و
کرداریان درۆ و بێشه‌رمیی و بوختانه تۆش وه‌ها بی، به‌س
پیاوی ژیر له‌م رێگه خۆی به‌دوور ده‌گرێ و خۆی لێ نادا.
رێی دووه‌میان
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به مه‌نتیق یان گفتوگۆی هێمنانه و
له‌سه‌رخۆیه. ئه‌م ڕێگه‌شیان هه‌ر وه‌کوو هه‌ر نه‌بێ وایه
چوون ئه‌و ده‌سته له‌شوێن گفتۆگۆ عه‌وداڵ نین هێنده‌ی تۆ
بۆی به‌تامه‌زرۆی.
ڕێی کۆتایی بێده‌نگبوونه.
هه‌رچه‌ند له‌نێوماندا بڵاوه که بێده‌نگبوون نیشانه‌ی
قبووڵکردنه به‌س هێندێک جار بۆ که‌سانێک تێنه‌گه‌یشتوو و
هیچنه‌زان، بێشه‌رم و بێکه‌ڵک و گه‌مژه، باشترین ڕێگه
چاره‌یه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌وانه‌شدا ناکرێ هه‌موو کات و ساتێ چاوه‌ڕێی لوتفی
که‌ره‌می بێشه‌رمان بین که ئاخۆ که‌ی له درۆکردن وه‌ڕه‌ز
ده‌بن و له‌کۆڵ کۆمه‌ڵگا ده‌بنه‌وه. هه‌ربۆیه گونجاوه
جارجار لێره و له‌وێ به زمانێکی ساده و ساکار به‌گوێیاندا
بچرپێنین: بمرن به‌و ده‌رده‌وه‌ی پێوه‌ی ده‌ناڵن.
|
|