|
|
|
|
کومیته‌ی سوئێد، به په‌یامێکی
پیرۆزبایی،به‌شداریی رێوڕه‌سمی "دوو"ی رێبه‌ندان ده‌کا رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی-٢٦-١-٢٠٠٨-، له‌لایه‌ن کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانه‌وه، رێوڕه‌سمێک بۆ یادی "دوو"ی رێبه‌ندان (62-هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان) به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و رێوڕه‌سمه به به‌شداریی سه‌دان که‌س له کوردانی دانیشتووی سوئێد و نوێنه‌رانی ده‌یان پارت و رێکخراوی سیاسیی کوردیی، له ساڵۆنی (سۆلناهالێن) هه‌ڵکه‌وتوو له شاری "ستۆکهۆڵم"ی پێته‌ختی سوئێد، کاتژمێر هه‌شت و نیوی ئێواره ده‌ستی به به‌رنامه‌کانی خۆی کرد. رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین پارچه هۆنراوه و خوێندنی چه‌ند سروودێک، پاشانیش به خوێندنه‌وه‌ی برووسکه و پیرۆزبایی نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان، رازابۆوه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، که به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمیی له‌لایه‌ن کومیته‌ی سوئێدی حیزبه‌وه بانگێشت کرابوون، به ناردنی په‌یامێکی پیرۆزبایی به‌شدارییان له‌و یاده مه‌زنه‌دا کرد.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008