|
|
|
|
به‌شدارییکردن
له مه‌ڕاسیمی-٦٢-هه‌مین
ساڵیادی کۆماری کوردستان رێکه‌وتی رۆژی شه‌ممه-١٩-١-٢٠٠٨-، به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن و به‌رزڕاگرتنی-٢-ی رێبه‌ندان،-٦٢-هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان و، هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتن له خه‌بات و تێکۆشانی پێشه‌وای کورد و دامه‌زرێنه‌ری یه‌که‌م کۆماری کوردستان "قازیی مه‌حه‌ممه‌د"، مه‌ڕاسیمێکی فراوان له "ستۆکهۆڵم"ی پێته‌ختی سوئێد به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، وه‌فدێکی کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوه‌که‌مان "رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان" به‌شداریی له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا کرد و له‌لایه‌ن کومیته‌ی حیزبه‌وه به‌گه‌رمیی به‌خێرهاتن کران. ئه‌و مه‌ڕاسیمه که له‌لایه‌ن کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکڕاته‌وه رێکخرابوو و له ساڵۆنی "سۆلنا هاللێن" له شاری "ستۆکهۆڵم" به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئه‌و وه‌ڵاته و ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراو و لایه‌نه سیاسییه کوردیی و سوئێدییه‌کان ده‌ستی به به‌رنامه‌کانی خۆی کرد. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌ڕاسیمه‌که‌وه به‌خێرهاتنی میوانه‌کان کرا. پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند هۆنراوه و په‌خشانێک به‌وبۆنه‌وه، داوا له نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان کرا په‌یامی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن. هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا که په‌یامی ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی حیزبه‌کان خوێندرانه‌وه، په‌یامی کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانیش له‌لایه‌ن کاك (که‌ماڵ عه‌بدوڵڵاهیی)ه‌وه پێشکه‌ش کرا.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008