|
|
|
|
به‌شدارییکردن له رێوڕه‌سمی "رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان"
له سوئێد رۆژی شه‌ممه-٨-ی دیسامبری-٢٠٠٧-ی زاینیی (١٧-ی سه‌رماوه‌زی-١٣٨٦-ی کۆچیی-هه‌تاویی)، له‌سه‌ر بانگهێشتی کومیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وه‌فدێکی کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به‌شداریی له رێوڕه‌سمی "رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان"دا کرد. ئه‌و رێوڕه‌سمه که بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و له‌لایه‌ن کومیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، به‌به‌شداریی نوێنه‌رانی چه‌ند حیزب و رێکخراوی کوردستانیی و ژماره‌یه‌ک له کوردستانیانی دانیشتووی شاری لینشۆپینگ و ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌و شاره و ده‌وروبه‌ری، کاتژمێر حه‌وتی سه‌رله‌ئێواره به‌رنامه‌کانی ده‌ستپێکرد.
دوای به‌خێرهێنانی میوانه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که‌وه و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، برووسکه و په‌یامی پیرۆزبایی ر‌ێکخراو و حیزبه سیاسییه کوردستانییه‌کان خوێندرانه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی سوئێدی ڕێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستانی ئێرانیش پێشکه‌ش کرا.
|
| |||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007