|
|
|
|
سه‌ردانی
وه‌فدێکی کومیته‌ی نۆروێژ له لقی نۆروێژی یه‌کگرتووی
ئیسلامیی کوردستان کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه-٧-٢-٢٠٠٨-وه‌فدێکی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییکردن به‌بۆنه‌ی چوارده‌هه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی "یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان"، سه‌ردانی لقی نۆروێژی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان له شاری ئۆسلۆ کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز میران ئه‌حمه‌د به‌رپرس و کاك خه‌تتاب ئه‌ندامی لقه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیی کران. سه‌ره‌تا وه‌فده‌که‌ی کومیته‌ی نۆروێژ، له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکردنی ده‌سته گوڵێك، پیرۆزبایی خۆیان و ئه‌ندامان و دۆستانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕیان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌وه، پێ راگه‌یاندن و هیوای سه‌ربه‌رزیی و سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواستن. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا که کاتژمێر و نیوێکی خایاند و له که‌شێکی زۆر دۆستانه و برایانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، باس له پێوه‌ندیی برایانه‌ی نێوان (رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان) و (یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان) کرا و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه پێیان داگرت که بۆ خزمه‌ت به ئیسلام و دۆزی ره‌وای کورد هاوکار و پشتیگیریی یه‌ك بن. له کۆتاییدا به‌ڕێز میران ئه‌حمه‌د سوپاسی هه‌ستی برایانه‌ی وه‌فده‌که‌ی رێکخراوی خه‌باتیان کرد و، وه‌فده‌که‌ی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕیش به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێکران.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008