|
|
|
|
به‌شدارییکردن له مه‌ڕاسیمی ساڵیادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له ئۆسلۆ کاتژمێر حه‌وتی سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه-٢٦-١-٢٠٠٨-، له ساڵۆنی (فۆڵکه هووسه) له شاری ئۆسلۆی پێته‌ختی نۆروێژ، یادی (دوو)ی رێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌رز و به‌ڕێز راگیرا. له‌سه‌ر بانگهێشتی کومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، وه‌فدێکی ره‌سمیی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌دزاده و فارووق عه‌بباسیی، به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمی شێست و دووساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا کرد. له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا و به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردانی نۆروێژ و نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراو و لایه‌نه سیاسییه کوردیی و نۆروێژییه‌کان، ئه‌و یاده به‌رز نرخێندراو به کۆمه‌ڵێک هۆنراوه و په‌خشان و شانۆی سه‌رنجڕاکێش رازێندرایه‌وه. به‌شێک له به‌رنامه‌کانی مه‌ڕاسیمه‌که بۆ خوێندنه‌وه‌ی برووسکه و په‌یامه پیرۆزباییه‌کان، که به‌و بۆنه‌وه ناردرابوون، ته‌رخانکرابوو و، له‌و نێوه‌شدا وه‌فده‌که‌ی کومیته‌ی نۆروێژ به په‌یامێکی جوان و پڕنێوه‌رۆک به‌شدارییان له‌و یاده پیرۆزه‌دا کرد. شایانی ئاماژه‌یه که وه‌فده‌که‌ی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ به‌گه‌رمیی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کومیته‌ی حیزب و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا و دواتریش به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێکران.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008