|
|
|
|
ئاماده‌بوون له
مه‌ڕاسیمی یادی دووساڵه‌ی دامه‌زرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستان رۆژی شه‌ممه-27-ی رێبه‌ندانی-1386-(16-2-2008)، له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی شاری ئۆسلۆی پێته‌ختی نۆروێژ و، به به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له کوردانی دانیشتووی نۆروێژ و نوێنه‌رانی چه‌ندین پارت و رێکخراوی کوردیی و نۆروێژیی، مه‌ڕاسیمێک له یادی دووساڵه‌ی دامه‌زرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ر بانگهێشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نۆروێژ، وه‌فدێکی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان مامۆستا حسێن حه‌سه‌ننه‌ژاد و فاروق عه‌بباسیی، به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمه‌که‌دا کرد. هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا که ژماره‌یه‌ک برووسکه و په‌یامی پیرۆزبایی به‌و بۆنه‌وه خوێندرانه‌وه، په‌یامی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانیش له‌لایه‌ن فاروق عه‌بباسییه‌وه پێشکه‌ش کرا. شایانی ئاماژه‌یه که وه‌فده‌که‌ی کومیته‌ی نۆروێژی ڕێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ، له‌لایه‌ن سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌ڕاسیمه‌که‌وه به‌گه‌رمیی به‌خێرهاتن کران و دواتریش به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێکران.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008