|
|
|
|
8-ی مارس و چه‌ند وشه‌یه‌ک گوڵاڵه عه‌بباسیی golala_abbasi@hotmail.com
ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنین به نێو مێژووی گه‌لان دا، ده‌بینین که چه‌ندین ڕووداو و یاد و بیره‌وه‌ریی هه‌ن که ساڵانه به‌پێی بۆلوان نه‌وه دوای نه‌وه ڕێزیان لێ ده‌گیرێت و یادیان ده‌کرێته‌وه. 8-ی مارس (17-ی ره‌شه‌مه) یه‌کێکه له‌و یادانه‌ی که موڵکی ره‌گه‌زێکی تایبه‌تیی، واته (مێ) یه. به‌بێ جیاوازیی رووخسار و ئاستی خوێنده‌واریی و باری ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی. مافی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت نییه و هه‌ر ئافره‌تێک سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت خۆی به خاوه‌نی ئه‌و رۆژه ده‌زانێت. له‌سه‌ر مێژووی-8-ی مارس زۆر شت گوتراوه و تۆمار کراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێره‌ش دا روونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ین پێم وایه زه‌ڕی په‌زی نییه.
بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی-1908-له شاری نیویۆرک، ژنان هه‌وڵیان دا له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی مافی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردندا ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی به‌رده‌م ئافره‌تان لابه‌ن و رۆژێک ده‌ستنیشان بکه‌ن به‌نێوی رۆژی ژنان، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو. تا ساڵی-1910-له "کۆپنهاگن" پایته‌ختی وڵاتی دانمارک کۆنگره‌یه‌کی ئافره‌تان به نوێنه‌رایه‌تیی ئافره‌تانی-16-وڵات و به به‌شداریی-130-ئافره‌ت به‌رێوه‌چوو. له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئافره‌تێکی ئا‌ڵمانی به‌نێوی "کلارا زێتکین" پێشنیاری کرد که رۆژی-8-ی مارس، وه‌ک رۆژێکی تایبه‌ت به ژنان، ده‌ستنیشان بکرێ و نێوی "رۆژی ژنان"ی لێ بنرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و پێشنیاره به شێوه‌یه‌کی فه‌رمیی ئه‌و کاته په‌سه‌ند نه‌کرا، به‌ڵام ساڵانه له زۆربه‌ی وڵاته‌کان ئافره‌تان یادیان ده‌کرده‌وه و داوای مافی یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ پیاودا ده‌کرد. تا ساڵی-1917-کاتێک ئافره‌ته کارگه‌ره رووسییه‌کان یادی ئه‌و رۆژه‌یان کرده‌وه و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دروشمی "نان و ئازادیی"یان به‌رز کرده‌وه و هه‌ر ئه‌و رۆژه داوایان کرد که رۆژی-8-ی مارس وه‌ک رۆژێکی فه‌رمیی بۆ ژنانی جیهان په‌سه‌ند بکرێت. هه‌ر ئه‌و کاته ئه‌و رۆژه مۆرکی رۆژی ژنانی جیهانی پێوه نرا. پاشان له ساڵی-1975-دا بۆ یه‌که‌مین جار له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیشه‌وه به فه‌رمیی ناسرا.
ئه‌مڕۆ وا نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک تێ ده‌په‌ڕێ هێشتا ئافره‌تانی جیهان به گشتیی و ئافره‌تانی کورد به تایبه‌تیی، وێڵن به‌دووای هه‌مان ئه‌و داوایانه‌ی که له یه‌که‌م ساتی پێشنیارکردنی رۆژی ژناندا کردوویانن. ئافره‌ت وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵ و دایکی تێکڕای مرۆڤ ره‌گه‌زێکی خاوه‌نهه‌ست و تایبه‌تمه‌ندییه‌تی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌تا رۆژانه ده‌بینین به زۆر شێوه و له زۆر جێگه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و ماف و که‌سایه‌تیی پێشێل ده‌کرێ. زۆر به‌داخه‌وه پڕیشکی ئاگری ئه‌و نه‌هامه‌تییانه وه‌به‌ر جه‌سته و رۆحی ئافره‌تی کوردیش که‌وتوون و بێبه‌ش نه‌بووه له‌و جه‌ور و سته‌مه‌ی لێی ده‌کرێ. کاتێک باس له کێشه‌ی ئافره‌تی کورد ده‌کرێت ده‌گوترێت که هۆیه‌که‌ی ته‌نیا دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگایه له باری رۆشنبیریی و فکریی و خوێنده‌واریی و... هتد. له کۆمه‌ڵگای کوردیی دا ته‌نیا پیاوسالاریی و باوکسالاریی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته. راسته ئه‌وانه و زۆر هۆی دیکه‌ش بوونه‌ته هۆی چه‌وساندنه‌وه و ژێرپێنانی مافی ئافره‌تی کورد، به‌ڵام خۆ له وڵاتانی رۆژئاوا و به‌نێو پێشکه‌وتوو له باری خووڕه‌وشت و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌و کێشانه و بگره زیاتریش هه‌ن و ئافره‌ت ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی جیاواز به به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئێمه. تاوه‌کو ئێستاش له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا رێژه‌ی جیاوازیی ده‌رامه‌تی پیاو له‌گه‌ڵ ژن له نێوان-50%-تا-80%-دایه. له ساڵی-1949-دا، واته-59-ساڵ تێپه‌ڕیوه، ئافره‌تانی ئه‌مریکا مافی رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیانیان به‌ده‌ست هێناوه، پرسیاریان له ده‌کرێ: ئایا ئه‌و ماف و سه‌ربه‌ستییانه به‌ختیاری کردوون و به مافی خۆیان گه‌یشتوون؟ زۆربه‌یان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه: نه‌خێر! چونکه له لایه‌کی دیکه‌وه و به شێوه‌یه‌کی دیکه ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه. له وڵاتانی رۆژئاوا، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت، کاتێک ژنێک مێرد ده‌کات به ناوی بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌که‌یه‌وه ناوی براوه و ناوی ده‌برێت، وه‌کو (هیلاری کلینتۆن، وێلی ماندێلا، دانیال میتران و ...) چه‌ندانی دیکه‌ش. باشه پێشێلکردن و زه‌وتکردنی مافی ئافره‌ت له‌وه زیاتر ده‌بێت چی بێت که که‌سایه‌تیی خۆی لێ بستێندرێته‌وه؟!. دیارده‌یه‌کی ئاشکرایه که له وڵاته دواکه‌وتووه‌کان، پیاوه‌کان له ئافره‌ته‌کانیان ده‌ده‌ن. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان لێدانی له‌م شێوه‌یه به‌پێی یاسا قه‌ده‌غه‌یه، که‌چی تا ئێستاش یاسا نه‌یتوانیوه ده‌ستدرێژییکردنه سه‌ر ئافره‌ت کۆنتڕۆڵ بکات و پارێزگاری‌یان لێ بکات. بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت نییه؟؟!
خۆشبه‌ختانه ده‌بێت بڵێم که سوپاس بۆ خودا له کۆمه‌ڵگای ئیسلامیی دا هیچ کاتێک کێشه‌یه‌کی له‌و جۆره نه‌بووه. چونکه خودای گه‌وره مافی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵی به ژن و پیاو و دایک و باوک و کچ و کوڕ و ....هتد. داوه. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که ئافره‌تی موسڵمان گیروگرفتی نه‌بووه و نییه، نه‌خێر، به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کێشه و گرفتی ئافره‌تی موسڵمان ئه‌وه نه‌بووه که ئیسلام مافی لێ زه‌وت کردبێت و چه‌وساندبێتییه‌وه، به‌ڵکو کێشه‌که ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه موسڵمانان به‌پێی به‌رنامه‌ی ئیسلام و شه‌رعیانه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ نه‌کردوون. خودای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت: ( ان المسلمین و المسلمات و المؤمنین و .........) الاحزاب (35) واته: پیاگ و ژنی موسوڵمان و مێر و پیره‌کی به‌باوه‌ڕ، پیاگ و ژنی فه‌رمانبه‌ر و پیاو و ژنی قسه‌ڕاست و پیاو و ژنی خۆڕاگر و پیاو و ژنێ بێ‌فیز و خۆ به‌زلنه‌زان، پیاو و ژنی سه‌ده‌قه‌ده‌ر و پیاو و ژنی رۆژوه‌وان و پیاو و ژنی نامووسپارێز و ژن و پیاوێ که زۆر یادی خودا ده‌که‌ن، له خوداوه لێخۆشبوو‌ن و پاداشێکی گه‌وره‌یان بۆ داندراوه. یان له سووڕه‌تی "التوبه" ئایه‌تی (71) دا ده‌فه‌رموێت: ( و المؤمنین و المؤمنات بعضهم ....) واته: ژن و پیاوی باوه‌ڕدار دۆستی یه‌کترن، فه‌رمان به چاکه ده‌ده‌ن و به‌ر به کاری خراو ده‌گرن، نوێژ ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن و، به‌رفه‌رمانی خودا و پێغه‌مبه‌ری خودان. خوا ئه‌مانه وه‌به‌ر به‌زه‌یی خۆی ده‌خا. خودا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و له‌کارزانه. ئه‌و ئه‌رکانه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که‌یه (پیاو و ژن) و مافه‌کانیش بۆ هه‌ردووکیانه به‌بێ جیاوازیی، له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و ئابووریی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازییش دا. ده‌با به‌چاوێکی کراوه‌تر له ده‌وروبه‌رمان بڕوانین و دۆست و دوژمنه‌کانمان باشتر بناسین. با یادکرنه‌وه‌ی-8-ی مارس ته‌نیا به گێڕانی ئاهه‌نگ و رازاندنه‌وه‌ی سیمای ده‌ره‌وه‌مان قه‌تیس نه‌کرێ، به‌ڵکو-8-ی مارس بکه‌ینه ئاگرێک و له جه‌سته‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رده‌ین که به‌نێوی ئازادی و دیموکراسیی و پێشکه‌وتن و ده‌یان ده‌سته‌واژه‌ی هاوشێوه، مافمان پێشێل ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆمان بزانین. پیرۆزبێ-8-ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، له دایک و خوشک و کچانی کورد و ته‌واوی ژنانی جیهان.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008