|
|
|
|
هێرشه‌کانی ئه‌مریکا و قازانجه‌کانی ئێران
موسته‌فا ئه‌مینیی mustefam@hotmail.com
له‌دوای هێرشه‌کانی-١١-سێپتامبری-٢٠٠١-بۆ سه‌ر دوو باڵه‌خانه گه‌وره‌که‌ی ئه‌مریکا و کاردانه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تیی و جیهان به‌گشتیی، بارودۆخی سیاسیی جیهان و جه‌مسه‌رگیریی سیاسیی و هه‌ڵوێست و به‌ره و هاوپه‌یمانییه‌کان گۆڕانی به‌رچاویان به‌سه‌رداهات و ڕه‌نگ و شێوه و قه‌واره‌ی تازه‌یان به‌خۆوه گرت. هێرشی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی " تاڵیبان" و پاشتریش هێرش بۆ سه‌ر عێراق و ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌یانساڵه‌ی حکومه‌تی به‌عس له عێراق، دوو له‌و گۆڕانکارییه سیاسیی و سه‌ربازییه به‌رچاوانه بوون، که شوێنه‌واری دیاریان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێهێشت. ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به کاریگه‌ریی هێرشه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق له سه‌ر داهاتوو و چاره‌نووسی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران هه‌بێ، هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌کانه‌وه زۆر توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌ر کراوه. زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ر و چاودێرانی سیاسیی, له ئاستی جیهانیی و ناوچه‌ییدا, پێیانوایه که ئه‌و هێرشانه له‌گه‌ڵ ڕووخاندنی ئه‌و ڕژێمانه‌شدا، زۆرتر بۆ گۆشه‌گیرکردنی ئێران و که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریی و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییکه‌ی بووه تا له کۆتاییدا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رژیمه بێنێ. له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره بۆچوون و لێکدانه‌وانه‌دا، هه‌ندێك توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ش هه‌بوون، هه‌رچه‌ند لایه‌نگریان که‌مبوون و ده‌نگدانه‌وه و بره‌ویان له ئاستێکی به‌رزدا نه‌بوو. به‌شێك له چاودێران و، هه‌تا ده‌وڵه‌ت و هێزه‌کانیش، له‌و بڕوایه‌دا بوون که هێرشی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق له‌وانه‌یه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێ و به سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی ڕژێمی ئێران ته‌واوبێ. ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه زۆرتر جێی سه‌رنج و تێبینییه ئه‌وه‌یه که پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان و پێنچ ساڵیش به سه‌ر ڕووخانی حکومه‌تی به‌عسدا، لایه‌نگرانی ئه‌و بۆچوونه، ئێستا له زیادبوون دان. ته‌نانه‌ت له‌ناو کاربه‌ده‌ست و به‌رپرسانی ڕۆژئاوا و خودی ئه‌مریکاش بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی له‌و جۆره سه‌ریان هه‌ڵداوه. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش "زه‌ڵمای خه‌لیلزاد"، نوێنه‌ری ئه‌مریکا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له لێدوانێکدا له زانکۆی "کۆڵۆمبیا"ی ئه‌مریکا گوتی: ”ئێران ئه‌مڕۆ، له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق، له جاران به‌هێزتر بووه. داگیرکردنی عێراق له ساڵی-٢٠٠٣-دا، که به رووخاندنی ده‌وڵه‌تی "سه‌ددام حسێنی" سوننیی، واته رکه‌به‌ری سه‌ره‌کیی ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی ئێران، کۆتایی پێهات". وه‌ک ده‌بینین، ئه‌مڕۆ ئێران په‌یوه‌ندیی زۆر دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێڕاقدا هه‌یه که تێیدا شیعه‌کان ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌نهێزی راسته‌قینه‌ن. زه‌ڵمای خه‌لیلزاد له وه‌ڵامی پرسیاری خوێندکارانی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی زانکۆکه، گوتی: " ئه‌م کاره(واته هێرش بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان) یارمه‌تیی کرد به شوێن و جێگه‌ی ئێران له ناوچه‌که، چونکه وه‌ك ده‌زانین عێراق ڕکه‌به‌ری ڕژێمی ئێران بوو، ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌بوو تێکچوو، یان لانیکه‌م لاسه‌نگ بوو. هه‌ر بۆیه یه‌کێك له‌و کارانه‌ی، به بڕوای من، ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا بکرێ، گێڕانه‌وه‌ی عێراقه بۆ شوێن و جێگه‌ی پێشووی خۆی وه‌ك هێزێکی به‌رامبه‌ر و پارسه‌نگی ڕژێمی ئێران. له ئه‌فغانستانیش، گۆڕانکارییه‌کان هه‌ر به سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی ڕژێمی ئێران ته‌واوبوون". کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ئه‌مریکا، له‌وانه‌ش "جۆرج بۆش" ی سه‌رۆك کۆمار، هه‌میشه له بۆنه و یاده جۆراوجۆره‌کاندا، ڕژیمی ئێرانیان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزم و ڕاهێنه‌ر و داڵده‌ده‌ری تیرۆریستان ناساندووه. هه‌ر بۆیه ئه‌مریکا به‌رده‌وام هه‌وڵی سنووردارکردنی توانا و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئێرانی داوه و، به ده‌رکردنی بڕیاری سه‌پاندنی سزای ئابووریی له ڕێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، تێکۆشاوه ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران بگرێت. هێرشکردنه سه‌ر ئه‌فغانستان و دواییش عێراق و ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان ئه‌ڵقه‌یه‌ك بوو له زنجیره کارێك بۆ که‌مکردنه‌وه و له کۆتاییدا نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئێران له ناوچه‌که‌دا. ”خه‌لیلزاد“ یه‌کێك له لایه‌نگرانی هێرش بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق بوو. ماوه‌یه‌کیش دوای هێرشه‌کان سه‌فیری ئه‌مریکا له هه‌ریه‌ك له ئه‌فغانستان و عێراق بووه، به‌و پێیه له نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی ئه‌و دوو وڵاته و ناوچه‌که و هه‌ڵوێست و بۆچوونی دۆستان و نه‌یارانی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له ناوچه‌که و کاردانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ڕای گشتیی و خه‌ڵکی ئه‌فغانستان و عێراق و پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناوچه‌که‌یه. به بۆچوونی ناوبراو یه‌کێك له ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌کانی هێرش بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان، بێگومان، به‌هێزکردنی شوێنی ڕژێمی ئێران و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دایه. ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌دی زایینیی په‌یوه‌ندیی نێوان حکومه‌تی تازه به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتووی تاڵیبان له ئه‌فغانستان و ڕژێمی ئێران زۆر ئاڵۆز و شێواو بوو، به جۆرێك که ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی شه‌ڕێکی خوێناویی و ترسناك له نێوان ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌دا زۆر نزیك بوو و، بگره هه‌ندێك پێکدادان و ورده‌شه‌ڕیش ڕوویاندا، به‌ڵام وه‌ك گوترا پاش هێرشی ئه‌مریکا و ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان، په‌یوه‌ندیی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئاسایی بۆوه و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و هاتوچۆ ده‌ستی پێکرده‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا ئێران به هاندان و یارمه‌تییدانی هێزه‌کانی تاڵیبان له دژی ناتۆ و ئه‌مریکا، تاوانبار ده‌کا. هه‌ر له وته‌کانیدا،" زه‌ڵمای خه‌لیلزاد" ده‌رباره‌ی گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، به خوێندکارانی گوت: "هه‌روه‌ك ده‌زانن من به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ که پله و پایه‌ی جۆراوجۆری به‌رپرسیارێتییم، بۆ نموونه له ئه‌فغانستان، به‌ده‌سته‌وه بوون، چه‌ند جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی ئێران دیدار و چاوپێکه‌وتنم هه‌بووه. من به سه‌فیری ئێرانم گوت: ئێمه له ئه‌فغانستان و عێراق کارێکی زۆرمان بۆ ئێوه کردووه، لانیکه‌م کارێك که ئێوه ده‌توانن بیکه‌ن ئه‌وه‌یه که به‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه‌ی ئێمه هاوکاریی و یارمه‌تیی بکه‌ن، ئه‌گه‌رنا ڕۆژێك دێ "سووڕه‌ت حیساب" ێکی گه‌وره‌تان پێ ده‌گات". چاوخشاندنێك به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان حکومه‌تی ئێستای عێراق و ڕژیمی ئێران، ده‌ریده‌خا که ئه‌مڕۆ ئێران ڕۆڵی به‌رچاو و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووریی و سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق هه‌یه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق، که زۆربه‌یان له حیزبه شیعه‌کانن، ده‌ڵێن و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌وان و فارسه شیعه‌کان (واته ئێران) زۆرباشه و له داهاتووشدا په‌ره‌ی پێده‌درێ و باشتر و توندوتۆڵ‌تر ده‌کرێ. خه‌لیلزاد، سه‌ره‌ڕای نکۆڵیی نه‌کردنی ئه‌و ڕاستییانه، له‌م باره‌وه گوتی:"عێراق له کۆتاییدا ناچێته ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئێران. ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌وانه (عێراق) به خۆیه‌وه ببه‌سترێنه‌وه به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه که له‌و کاره‌یاندا سه‌رکه‌وتوو ده‌بن. بۆیه من له‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران ده‌بینن، داوام کرد که به‌و شێوه‌یه بیرنه‌که‌نه‌وه". له جێگه‌یه‌کی دیکه‌دا و هه‌ر له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران، خه‌لیلزاد گوتی "خولی سێیه‌می سزاکانی سه‌ر ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاته گوێ به بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێشوو نادا و له‌سه‌ر وه‌ده‌ستخستنی چه‌کی ناوکیی پێداده‌گرێ. ئه‌و گوتی ”ئێران مافی وه‌ده‌ستخستنی وزه‌ی ناوکیی هه‌یه"، به‌ڵام گوتیشی ده‌بێ کۆنتڕۆڵ و چاودێرییه‌ك بۆ ئه‌م کاره هه‌بێ. دواتر گوتی: "بوونی ئێرانێك که خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌تیی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناوکیی بێ، مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره بۆ ناوچه و جیهانه".
تێبینیی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره (٩٧)ی گۆڤاری تێکۆشان دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008