|
|
|
|
گرینگیی زانین له ژیانی مرۆڤدا
وریــا
کۆمه‌ڵێک توانای سروشتیی له په‌روه‌ردگاره‌وه به مرۆڤه‌کان به‌خشراوه که به‌هۆی ئه‌وانه‌وه مرۆڤ بۆی ده‌لوێ زۆر نهێنیی هه‌ڵبێنێ و له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بینین گه‌لێک زانستی نادیار ئاشکرا بکات. ئه‌و که خاوه‌ن هێزی بیستن و بینین و دڵ و ئیراده‌یه، شیاوی گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشچوونه و، به فراوانیی بیر و هۆش و تێفکرینی له ڕێگای ئه‌و هێزانه‌وه بواری بۆ ره‌خساوه په‌ره به زانیارییه‌کانی بدا و به ئاشکراکردنی نهێنییه‌کانی زانست زه‌مینه‌ی ژیانێکی خۆشتر ئاماده بکات. ئه‌م توانایه‌ش تایبه‌ت نین به چه‌ند که‌سێک به‌ڵکوو تێکڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ر به‌ڕاده‌ی خۆیان له‌م توانایانه به‌هره‌مه‌ندن، که‌وابوو پێویسته هه‌موومان له ئاستی به‌رپرسیاریی دا بین و کات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین و له فێربوون و تێگه‌یشتنی زۆرتر درێغیی نه‌که‌ین. مه‌کته‌بی مرۆڤ‌سازی ئیسلام له زۆر شوێن و گه‌لێک سه‌رچاوه‌یدا هانمان ده‌دات که فێربین و بخوێنین و زۆر ئاداب و رێوشوێنیشی بۆ داناوین تا به‌ته‌واویی که‌ڵک له شیاویی خۆمان وه‌ربگرین و خۆمان پێبگه‌یه‌نین. یه‌که‌م وشه له نیگا و سه‌ره‌تای ئاخافتنی قورئان فه‌رمانه به خوێندن و گه‌وره‌ترین په‌یام له په‌روه‌ردگاره‌وه له‌و تاکه ووشه‌یه‌دا بۆ به‌نده‌کانی هه‌یه. کاتێک جوبڕه‌ئیل به فه‌رمانی خوا به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ بخوێنه! گوێمان له ده‌نگی بانگی په‌روه‌ردگاره که:“ئه‌ی مرۆڤه‌کان! بخوێنن“، چونکه خوێندن سه‌رچاوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگای راست و پڕ به‌خته‌وه‌رییه له ژیاندا. خوێندن مایه‌ی رزگارییه له دڵه‌ڕاوکێ و راڕایی و سه‌رلێشێواویی و چرای رووناکییده‌ری ژینه و گرێکوێره و گرفتی نهێنییه‌کانمان ده‌کاته‌وه و وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی ده‌روونمان ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌تا حه‌زره‌ت دوای ئه‌و هه‌موو گۆشه‌نشینییه له ئه‌شکه‌وتی ”حراء“ دا به‌مه‌به‌ستی وردبوونه‌وه و تێفکرین له‌و بوون و ژیان و بوونه‌وه‌ره و گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌کاندا، ووشه‌ی ”إقرا“ ئاوی دڵی ده‌داته‌وه و وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ئایا و بۆچی و کێ و که‌ی و له‌کوێیانه‌ی ده‌ستده‌که‌وێ. قورئان که فه‌رمووده‌ی خودا و یاسای بنه‌ڕه‌تی ژیانمانه و سه‌رچاوی خاڵ و به‌نده یاساییه‌کانی هه‌موو مرۆڤه‌کان له گشت چاخ و سه‌رده‌مه‌کانی دایه، زۆر گرینگیی به به‌کارهێنانی توانای به‌شه‌ر ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاریی. سه‌ره‌تای ووشه پیرۆزه‌کانی ئه‌و په‌ڕاوه‌ی په‌روه‌ردگار به خوێندن و زانست و فێربوون و فێرکردن ده‌ست پێده‌کا و ئه‌و به‌هرانه به چاکه‌یه‌کی گه‌وره ده‌ژمێرێ.. له هه‌ر شوێن و کاتێکیشدا فه‌رمانی به چاکه‌یه‌ک کردبێ یان رێگریی له خراپه و تاوانێک یا بانگه‌وازی کردبێ بۆ وردبوونه‌وه له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوا له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا، ووشه‌کانی ”بۆ بیرناکه‌نه‌وه، بۆ نازانن، بۆ عه‌قڵ ناخه‌نه‌گه‌ڕ“ یا له‌پێش فه‌رمان و بانگه‌واز و رێگرتنه‌که‌دا ووشه‌ی ”بزانن“ به‌کاربراون. له‌و شێوازه داڕشتنه‌ی قورئانی پیرۆزدا له‌لایه‌ن خوداوه، به‌ڕوونیی ئه‌وه ده‌بیندرێ که زانست و فێربوون و تێگه‌یشتن چرای رووناکییده‌ری رێبازی ژیانن و بێ به‌هره‌مه‌ندیی له‌وان ژینمان تاریکه. له فه‌رمووده و رێوشوێن و سووننه‌ته‌کانی ژیانی پێغه‌مبه‌ریشدا (د.خ) ئه‌و گرینگییپێدانه به ئاشکرا دیاره و ئه‌و مرۆڤه هه‌ڵبژارده‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ به‌گرینگزانینه‌که‌دا گه‌لێک رێوشوێن و پڕۆگرامیشی بۆ چۆنیه‌تیی فێربوون دیاریی کردوون. له زۆر فه‌رمووده‌دا ده‌بینین که چه‌ند گرینگیی به پرسیار و وه‌ڵام داوه و به‌گوێره‌ی سنووری توانای، زانینه‌کانی پرسیاری بێ وه‌ڵام نه‌کردوون. نووسین، کاغه‌ز و زانستی به‌ڕاده‌یه‌ک به‌لاوه خۆشه‌ویست و باییدار بوون، کاتێک هه‌واڵی پێده‌گا که ”کیسڕا“ کاغه‌زی بانگه‌وازه‌که‌ی ئه‌وی دڕاندووه، له خوا ده‌پاڕێته‌وه که به‌ده‌ردی کاغه‌زه‌که بچێ. کاتێک کۆڕ و هه‌ڵقه‌ی ووتار و فێرکردن و زانست ده‌به‌ستران، حه‌زره‌ت له شێوه‌ی دانیشتنی بازنه‌ییدا خه‌ڵکی کۆده‌کرده‌وه و بۆیان ده‌دوا. له یه‌کێ له‌م کۆڕانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دا سێ که‌س دێنه لای کۆڕه‌که، یه‌کیان له‌ناو بازنه‌ی دانیشتنه‌که‌دا بۆشاییه‌ک ده‌بینێ و لێی داده‌نیشێ و دووهه‌میان له‌پشت بازنه‌که‌وه گوێده‌گرێ و سێهه‌میشیان تێده‌په‌ڕێ و کۆڕه‌که به‌جێدێڵێ. پاش ته‌واوبوونی کۆڕه‌که و فه‌رمووده‌کانی له‌و دانیشتنه‌دا، باسی ئه‌و سێ که‌سه ده‌کا بۆ خه‌ڵکه‌که و ده‌فه‌رموێ: یه‌که‌میان داوای له خوا کرد جێی بێته‌وه خواش پێی به‌خشیی. دووهه‌میان شه‌رمی کرد داوا بکات خواش شه‌رمی لێکرد. سێهه‌میان که پشتی تێکردین و رۆیشت گوێی نه‌گرت خواش پشتی تێکرد. له‌م روونکردنه‌وه‌یه‌دا که حه‌زره‌ت له‌باره‌ی ئه‌و سێ که‌سه‌وه فه‌رمووی، ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی گه‌ره‌کی بێ و داوا له خوا بکات، رێی فێربوونی بۆ خۆش ده‌کا و کاری بۆ ئاسان ده‌کا. ده‌بینین که پله‌ی فێرخواز به‌ڕاده‌یه‌ک به‌رز نیشان ده‌دات که خوا شه‌رمی لێده‌کات و که‌سێکیش دوور بێ له فێربوون و پشتی تێکات، په‌روه‌ردگاریش لێی تووڕه‌یه و رووی لێ وه‌رده‌گێڕێ. له فه‌رمووده‌یه‌کیتردا، بۆ ئه‌وه‌ی فێربین چۆن که‌ڵک له کات وه‌ربگرین، کوڕی مه‌سعوود بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به حه‌ز و پرسی ئێمه رۆژی خوێندن و ووتار و ئامۆژگاریی دیاریی ده‌کردن، نه‌وه‌ک تووشی سستیی و ته‌مبه‌ڵیی بین و وه‌ڕه‌زبین. عبدالله‌ی کوڕی مه‌سعوودیش ده‌ڵێ حه‌زره‌ت فه‌رموویه‌تی: چاوتێبڕین و حه‌سوودیی دروست نییه ته‌نیا له دوو شت‌دا نه‌بێ. یه‌که‌م: پیاوێک خوا ده‌وڵه‌مه‌ندی کردبێ و سامانی له رێگای دروست و حه‌ڵاڵدا خه‌رج کردبێ. دووهه‌م: که‌سێک خوا زانست و کارزانیی پێ به‌خشیبێ و کاری پێ کردبێ و فێری خه‌ڵکیتریشی کردبێ. له فه‌رمووده‌یه‌کی دیکه‌ی (ابن عباس) دا ده‌بیستین کاتێک پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له خۆشه‌ویستییدا له ئامێزی ده‌گرێ و به‌خۆیه‌وه ده‌گوشێ، باشترین دوعا که بۆی ده‌کا داوای زانین و له‌کارزانییه تا خوا بیداتێ. ئه‌وانه و چه‌ندین ره‌وشت و ئاکار و فه‌رمووده و رێنوێنیی دیکه که لێره‌دا مه‌ودای باسکردنیان نییه، به‌ڵگه‌ی روونن له‌سه‌ر ئه‌وه که دینی ئێمه چه‌ندی زانین به‌لاوه گرینگه و به ئه‌رکی سه‌رشانی ژن و پیاوی موسوڵمانی داده‌نێ. ده‌ی با گوێ له‌و بانگه‌واز و فه‌رمان و ئامۆژگارییانه‌ی ئایینه‌که‌مان بگرین و کات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین. ئه‌و کات و ته‌مه‌نه‌ی که هه‌ر چرکه‌یه‌کی تێپه‌ڕی، هیچ توانا و سامان و هێزێک ناتوانێ بۆمان بگه‌ڕێنێته‌وه و سات به سات و چرکه به چرکه به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت. بابخوێنین و وه‌خوێنین و فێربین و فێرکه‌ین تا به رووناکیی گڕی مه‌شخه‌ڵی زانین تاریکیی و تنووکیی رێباز و کون و قوژبنه‌کانی ژیان دڕ پێ بده‌ین و له‌به‌ر چرای ئه‌و زانینه‌دا داهاتووی خۆمان روون ببینین.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008