|
|
|
|
ئێران له په‌راوێزی کۆنفڕانسی "ئاناپۆلیس" دا
عه‌بدولڕه‌حیم مه‌عریفه‌تیی
پرسی فه‌له‌ستین کێشه‌یه‌کی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مێژینه‌یه و مێژوویه‌کی دوورودرێژ و پڕ کهڵوهکێشی هه‌یه و عه‌یامێکه ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری ئیسڕائیل به هه‌موو چه‌شنه چه‌کێک گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌چه‌وسێنێته‌وه، چنگی له نیشتمانی ئه‌و گه‌له گیرکردووه و له‌م پێناوه‌دا له هیچ چه‌شنه تاوانێک نه‌پرینگاوه‌ته‌وه. ئاوڕێک له رابردووی ده‌یانساڵه‌ی رژێمی داگیرکه‌ری ئیسڕائیل ئه‌و راستیه‌مان نیشان ده‌دا که دۆسیه‌ی مێژوویی ئه‌و ساڵانه‌ی به زه‌بروزه‌نگ و زێف و زوڵم نه‌خشاوه. له‌و ماوه‌دا له تیرۆر و تاراندن و تۆقاندن رانه‌وه‌ستاوه و هه‌وڵی داوه و چی پێکراوه به کرده‌وه ئه‌نجامی داوه. به‌رده‌وام شه‌ڕی به گه‌لی فه‌له‌ستین فرۆشتووه و به ملوێن که‌سی له زیدی خۆی تاراندووه، مڵک و ماڵی لێ رفاندووه و خانه و لانه‌ی لێ ته‌پاندووه، تا ئێستا چه‌ندین به‌رابه‌ری خاکی خۆی له نیشتمانی فه‌له‌ستین و وڵاته عه‌ره‌به دراوسێکان دابڕیوه و به خاکی خۆیه‌وه لکاندووه و به مڵک و مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خۆی ده‌زانێ و شار و گوندی تێدا بنیات ده‌نێ و له‌حاند بڕیارنامه و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان چاو لێکده‌نێ و تێکڕای عورف و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ژێرپێ ده‌نێ. نێوه نێوه په‌لاماری شهوکوێرانه ده‌کاته سه‌ر شار و گونده فه‌له‌ستینیه‌کان و شه‌لم کوێرم که‌س نابوێرم ده‌که‌وێته وێزه‌ی دانیشتووان و به‌شێوه‌ی ڕه‌شبگیریی لاوانی ئه‌و گه‌له قۆڵبه‌ست ده‌کا و راپێچی زیندانه سامناکهکانیان ده‌کات. له هه‌موو هه‌لومه‌رج و بڕگه‌یه‌کدا درێژه به‌و سیاسه‌تانه‌ی ده‌دات و له‌هیچ دڕنده‌ییه‌ک سڵ ناکات. دیاره له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا به رواڵه‌ت چه‌ندین جار و له چه‌ندین بڕگه‌ی مێژوویی‌دا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه دراوه و له دوو باره‌وه چه‌ندین دانیشتن و وتووێژ ئه‌نجام دراوه و چه‌ند هه‌نگاوێک هه‌ڵێنراوه و به به‌شداریی چه‌ند وڵاتی گه‌وره‌ی دنیا باسی ئه‌و پرسه کراوه و چه‌ند رێکه‌وتننامه‌یه‌ک ئیمزا کراوه. هه‌ر له دانیشتن و رێکه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆوه بگره تا ده‌گاته وتووێژه‌کانی شه‌رمولشێخ و دوایین کۆبوونه‌وه‌یان له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا له "ئاناپۆلی". هه‌موو هه‌وڵی ئیسڕائیل له‌و بواره‌دا به‌مه‌به‌ستی کپکردنی رای گشتیی جیهانیی و به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بیی بووه و ئه‌گینا به‌کرده‌وه هیچ ههنگاوێکی ئاشتییخوازانهی هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه و، خاڵ و به‌ندی هیچ رێکه‌وتننامه‌یه‌کی به‌ته‌واویی پیاده نه‌کردووه. گومان له‌وه‌دا نییه که کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش له ئاناپۆلی، ده‌ستکه‌وتێکی ئه‌وتۆ بۆ فه‌له‌ستینییه‌کان به ده‌سته‌وه نادا و کۆمه‌ڵێک کێشه و بابه‌تی لاوه‌کیی له‌و کۆنفڕانسه‌دا بوونه ئامانجی سه‌ره‌کیی دانشتنه‌که و گرینگ‌ترین ته‌وه‌ری باس و خواسه‌کان بوو. ئێران و کێشه ئه‌تۆمییه‌که‌ی و هێز و ده‌سته‌ڵاتی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هێزی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان جه‌وهه‌ری وتووێژه‌کان بوون و له بابه‌تێکی رێزپه‌ڕ و په‌راوێزه‌وه بوونه کرۆک و ئامانج و ئه‌سڵی مه‌به‌ستیش "کێشه‌ی فه‌له‌ستین" که‌وته په‌راوێزه‌وه. به‌به‌شداریی وڵاته عهرهوییهکان له کۆنفڕانسی ئاناپۆلیس، له‌ڕاستییدا سه‌رکه‌وتنی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای دیپلۆماسیی ئه‌مریکایه. وڵاتانی میسر و ئۆردۆن به حه‌زه‌وه و سعودیه و سوریه به گومان و دڵهتهپهکی زیاتره‌وه به‌شدارییان کرد. ئه‌مریکا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریی ئه‌و وڵاتانه گوشارێکی زۆری خسته سه‌ریان، چونکه هیچکام له‌و پێشمه‌رجانه‌ی که کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ به‌شداریی له‌و کۆنفڕانسه‌دا دیاری‌یان کردبوو، نه‌هاتنه‌دی. هێندێک له‌و مه‌رجانه بریتیی بوون له: راگرتنی بنیاتنانی شار و شارۆچکه جووله‌که‌نشینه‌کان له‌سه‌ر خاکی فه‌له‌ستین، گرفتی ئاواره‌کان و بیت المقد‌س و به‌تایبه‌تیی په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌ی ئاشتیی عه‌ره‌به‌کان که بهڕهسمییناسینی ئیسڕائیل له‌به‌رامبه‌ر پاشه‌کشه‌ی ته‌واوی ئیسڕائیل له زه‌ویه داگیرکراوه‌کانی-١٩٦٧-و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و رێگه‌چاره‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه بۆ گرفتی ئاواره و په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینییه‌کان، ده‌گرێته خۆ. به‌م جۆره ده‌شێ ئه‌مریکا ئومێدی به گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ره‌کیی خۆی هه‌بێت که پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی به‌رینه له وڵاته عه‌ره‌به میانڕه‌وه‌کان و ئیسڕائیل و ئه‌مریکا و ئه‌وروپیه‌کان، به‌تایبه‌تیی فه‌ڕه‌نسه، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران و له‌ڕاستییدا ئه‌و دانیشتنه هیچ په‌یوه‌ندیی به فه‌له‌ستین و فه‌له‌ستینییه‌کانه‌وه نییه. واتا وڵاته عه‌ره‌به میانڕه‌وه‌کان له‌جیاتی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی فه‌له‌ستین، له گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی سه‌ربازیی و ئابووریی و سیاسیی‌دا ده‌بنه هاوده‌ست و هاوکاری ئه‌مریکا و ئیسڕائیل و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ئێران پێکدێنن. چونکه له وڵاته عه‌ره‌به‌کان مه‌ترسیی ئێرانیان به‌لاوه زیاتر مه‌ترسییدارتره له هه‌ڕه‌شه و مهترسییکانی ئیسرائیل. هه‌روه‌ک له چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئیسرائیلیشدا بڵاوکرایه‌وه هه‌م ئیسرائیل و هه‌م عه‌ره‌به‌کان مه‌به‌ستی سه‌ره‌کییان له به‌شداریی کۆنفڕانسی ئه‌ناپۆلیس، ده‌سته‌به‌رکردنی پشتیوانیی ئه‌مریکا و هاوپهیمانییهکانیهتی و ده‌یانه‌وێ له به‌رابه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران‌دا بیانپارێزێ. له په‌راوێزی وتووێژه‌کاندا سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا، جۆرج بوش، به‌ڕاشکاویی دانی به‌و ڕاستییه‌دا هێناوه و پێداگریی کردووه که پێشڤه‌چوونی وتووێژی ئیسرائیل - فه‌له‌ستین، ئه‌رکی ناوبراو له پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوویی به‌رین دژی ئێران، ئاسانتر ده‌کات. ڕۆژی-٢٨-ی نوامبر دوای وێنه‌گرتنی ته‌شریفاتی ئاناپۆلیس ئۆلمێرت، سه‌رۆکوه‌زیری ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ بوش دووقۆڵیی کۆبوونه‌وه و سه‌باره‌ت به بابه‌تگه‌لی جیاواز له کێشه‌ی فه‌له‌ستین قسه‌یان کرد. ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه‌یه که له‌مه‌ڕ گرینگ‌ترین بابه‌تی ڕۆژ (ئێران و کێشه‌ی فه‌له‌ستین) ڕاوێژیان کردووه. ئیهود ئۆلمێرت له‌م بواره‌دا وه‌ک شه‌ڕخوازێک خۆی نیشان ده‌دا و پێی وایه کێشه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران به گورزی سه‌ربازیی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و ئیسڕائیل ئامده‌ی وه‌شاندنی زه‌برێکی له‌و چه‌شنه‌یه و حازره قوربانیی بۆ بدا. پرسیاری سه‌ره‌کیی لێره‌دا ئه‌وه‌یه بوش که ده‌یه‌وێ رێبه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانیی و به‌ره‌یه‌کی دژی ئێران وه‌ئه‌ستۆ بگرێ و زه‌مینه‌سازیی بۆ بکات، چی بۆ ده‌کرێت؟ ئه‌و ته‌نیا-١٣-مانگی له‌به‌رده‌م ماوه و سه‌رۆکی ئه‌مریکا له ئاخرین ساڵی سه‌رۆکایه‌تیی خۆیدا ده‌توانێ چ پڕۆژه و پلانێکی خۆی پیاده بکات و، ئایا ئه‌وه‌نده مه‌ودایه به‌شی وه‌ڕێخستن و ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو به‌رنامه و پلانانه ده‌کات؟ دیاره بیروڕای گشتیی له‌م باره‌وه جۆراوجۆره، نه‌ته‌نیاهۆ که چاوی بڕیوه‌ته راپرسییه‌کانی ئه‌مریکا، ده‌ڵێ: 75%-ی ئه‌مریکییه‌کان نه‌یاری هێرشکردن بن بۆسه‌ر ئێران و ئێستا رێژه‌ی ئه‌م نه‌یارییه دابه‌زیوه بۆ-50%-و به‌ره‌به‌ره بیروڕای ئه‌مریکیی بێزارتر ده‌بێ له سیاسه‌ته‌کانی ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی. کۆندۆلیزا ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی (یه‌کێتیی کۆمه‌ڵه یه‌هوودییه‌کان) له رۆژی-١٣-ی نوامبردا سه‌باره‌ت به ئێران گوتی: توندڕه‌وه تووڕه‌کان که جڵه‌وی زۆربه‌یان به‌ده‌ستی ئێرانه‌وه‌یه، چی له‌توانایاندایه ده‌یکه‌ن بۆ سه‌پاندنی دڕنده‌یی و بێزاریی و ئیدئۆلۆژیی خۆیان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. چینی لاوان له هه‌مووان زیاتر ده‌که‌ونه داوی پیلانی توندڕه‌وه‌کانه‌وه و ئه‌و گرفته‌ش چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان ئیسڕائیل و فه‌له‌ستین پێوسیتتر ده‌کا. ئه‌گه‌ر میانڕه‌وه‌کانی فه‌له‌ستین وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هیوای گه‌لی خۆیان به ئاشتیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین نه‌بن، ناوه‌ندی میانڕه‌ویی له‌به‌ریه‌ک ده‌ترازێ و به‌ره‌ی داهاتووی فه‌له‌ستینیی ئاسانتر ده‌بێته ئاوردووی گڕی حه‌زی شه‌ڕخوازانه‌ی توندڕه‌وه‌کان و به‌رپێگرتنی ره‌وتێکی له‌و چه‌شنه‌ش، کارێکی دژواره. کای ئه‌وه هاتووه که رێبه‌ره به‌رپرسه‌کان هه‌م ئیسڕائیلیی و فه‌له‌ستینییه‌کان و هه‌م ئه‌مریکیی و عه‌ره‌به‌کان، له‌پێناوی دابینکردنی ئاشتییدا خاڵ له‌سه‌ر پیته‌کان دابنێن و چاره‌سه‌رێک ده‌ستنیشان بکه‌ن و ئازایانه هه‌موویان پێی رازیی بن. پێشبینیی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان چه‌ندین جاره ئه‌وه‌یان دووباره کردۆته‌وه که له کۆنفڕانسی ئهناپۆلیسدا هیچ شتێکی تازه روونادات و ئه‌نجامه‌که‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی فریوده‌رانه ده‌بێ. ته‌نیا پرسیارێک که له په‌راوێزی ئه‌و وتووێژانه سه‌رهه‌ڵده‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا گوندی پوتهکینی ئاناپۆلیس، ئاماده‌سازیی و خۆته‌یارکردن بۆ شه‌ڕ یه‌کلاکه‌ره‌وه دژی ئێران، له‌پاش خۆیدا حه‌شارداوه؟.
|
| |||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007