|
|
|
|
"دیکتاتۆر شتێکی ته‌واو ناپه‌سه‌نده" پرۆفیسۆر تاریق ڕه‌مه‌زان له‌باره‌ی دێمۆکراسییه‌وه ده‌دوێ
وه‌رگێڕانی له سوێدی‌یه‌وه: خونچه سلێمان‌پوور
د‌ه نگ به کێ ده‌ده‌ی ببێته سه‌رۆک کۆماری هه‌موو جیهان؟ پێش هه‌موو شتێک ده‌مهه‌وێ بڵێم که من له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروبۆچوونه‌دا نیم، له‌به‌رئه‌وه‌ی من پێم وایه ئه‌مه ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌یه. بۆچوونی من ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌لاتێکی ڕه‌ها و بێ‌سنوور هه‌رگیز ناتوانێت دادگه‌ر بێت. ئێمه پێویستییمان به هاوسه‌نگی‌یه‌ک هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتدا.
تیرۆریزم ده‌توانێت دێموکراتیی تێکبدات؟ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م دواییانه‌دا بینیومانه، به‌تایبه‌ت دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر، دۆڕاندنی مافه مه‌ده‌نییه‌کان ئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی تیرۆریزمه. کاتێک مرۆڤ به‌م شێوه‌یه هه‌وڵی به‌ربه‌ره‌کانیی تیرۆریزم ده‌دات ئه‌وا وڵاته دێموکراته‌کان لێده‌گه‌ڕێن تیرۆریزم ته‌واوی سیسته‌می دێموکراسیی بنکۆڵ بکات.
کێ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر جیهاندا هه‌یه؟ من له‌و باوه‌ڕه‌دام که ده‌سه‌ڵات هه‌یه بینراو و له‌به‌رچاوه و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌یه که‌متر له‌به‌رچاوه. ڕێکـخراوه ئابووریی و پان نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کجار گه‌وره‌یان هه‌یه که له‌سه‌ر ئاستی گشتیی قسه‌ی لێ ناکرێت. هه‌روه‌ها میدیا‌کانیش زۆر به ده‌سته‌ڵاتن: ئه‌وانن که ڕای گشتیی دروست ده‌که‌ن.
بۆچی پێویسته ده‌نگ بده‌ین؟ ئه‌مه ئه‌رکێکه و هه‌روه‌ها شێوازێکه بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییه‌کان. به‌شدارییکردنی هاووڵاتیی له سیاسه‌تدا زۆر گرنگه. زۆرتر وایه ئێمه باس له مافه‌کانی هاووڵاتیی ده‌که‌ین نه‌ک له ئه‌رک و به‌شدارییه‌کانی.
ئایا ژنان له پیاوان دێموکراتییترن؟ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم که ڕاستییه‌کان به‌و شێوه‌یه دابه‌ش بکرێن، پیاو له لایه‌ک و ژن له لایه‌کی دیکه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنی زۆر دێموکرات هه‌ن هه‌ر وه‌ک پیاوی دێمۆکراتیش هه‌ن.
ئایه خوا دێموکراته؟ به‌لای منه‌وه خوا دووره له‌م ده‌سته‌واژه‌یه. ئێمه ده‌بێت له ڕاستییدا زۆر وریا بین کاتێک ئه‌م دوو بواره، سیاسه‌ت و دین تێکه‌ڵ ده‌که‌ین. چونکه ده‌کرێت ئه‌مه زۆر مه‌ترسییدار بێت.
دێموکراتیی باشه بۆ هه‌مووان؟ ئه‌گه‌ر به‌ها و بنه‌ماکانی دێموکراسیی له‌به‌رچاو بگرین ئه‌وه ئه‌و کاته دێموکراسیی بۆ هه‌موو لایه‌ک باش ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ مۆدێله‌کانی دێموکراسیی زۆر دوورن له ڕاسته‌قینه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ی خۆیان له‌سه‌ر دێموکراسیی بینا ده‌که‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه دێمۆکراسییه [باوانه]، ناتوانن دێمۆکراسی‌یه‌کیان هه‌بێت که باش بێت بۆ هه‌مووان.
چی وات لێ ده‌کات که شۆڕشێک هه‌ڵگیرسێنی؟ له ڕاستییدا زۆر شت، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک ده‌مهه‌وێ بڵێم ئه‌گه‌ر مافه مرۆییه‌کانم ڕێزیان لێ نه‌گیرابێ یاخود که ببینم خه‌ڵک، له‌ژێر ناوی سیسته‌مێکی ئابووریی یان سیاسییه‌وه، وه‌ک مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناکرێ، له‌ڕێی ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه بۆ نموونه. ئاسایی‌کردنی ئه‌شکه‌نجه و ئازار وام لێده‌کات که بیربکه‌مه‌وه له‌وه‌ی که شتێک پێویسته بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاریی ئه‌نجام بدرێت، به‌هاپێدانێکی دیکه، شۆڕشێک.
ئایا دیکتاتۆر هیچ کاتێک باشه؟ نه‌خێر، هه‌رگیزاو هه‌رگیز، به‌پێی بیروبۆچوونه‌کانی من دیکتاتۆر شتێکی ته‌واو ناپه‌سه‌نده. بیرۆکه‌ی دیکتاتۆرێکی چاکساز که به دڵێکی چاکه‌وه خه‌ڵک به‌رێوه‌ببات زۆر مه‌ترسییداره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌نییه‌ته هه‌ره باشه‌کانیش ده‌ست پێ‌بکات.
دێموکراسیی ده‌توانێت قه‌یرانی ئاو و هه‌وا چاره‌سه‌ر بکات؟ من دڵنییا نیم له‌وه‌ی که دێموکراتیی باشترین چاره‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌و جۆره پرسیاره ئه‌خلاقییانه. ده‌کرێ خه‌ڵک زۆر خۆپه‌سندبن وه هه‌ندێ جار ئێمه ناچارین بڕیاری نائاسایی بده‌ین که قوربانییدان له‌خۆ ده‌گرێت بۆ رزگارکردنی هه‌ساره‌که‌مان. سه‌رچاوه: Metro, 2007-10-16 تاریق ڕه‌مه‌زان، ته‌مه‌نی-46-ساڵه و نووسه‌ر و پرۆفیسۆره له بواری فه‌لسه‌فه و ئایین، به‌ناوبانگه به گرنگییپێدنه‌کانی به ئێوروئیسلام
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007