|
|
|
|
ده‌ستگیرکردن و شه‌هیدکردنی چه‌ند
مامۆستایه‌کی ئایینیی به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ، به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیی-٢٣-ی خاکه‌لێوه‌ی-١٣٨٧-به‌رامبه‌ر به (١١-٤-٢٠٠٨)، هێزه‌کانی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ی رژیمی خومه‌ینیی هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵی مامۆستایه‌ك به‌ناوی (مه‌لا حه‌سه‌ن زارعیی) و ده‌ستگیری ده‌که‌ن. هه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، له کاتی هێرشی چه‌کدارانی رژیم بۆ سه‌ر ماڵی مامۆستای ناوبراو، مامۆستا ئه‌ییووب گه‌نجیی، که نزیك به دوو مانگ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی رژیمه‌وه رفێندرابوو و زۆریش ئه‌شکه‌نجه‌درابوو، به رێکه‌وت له‌وێ ده‌بێ و پیاوانی رژیم ئه‌ویش ده‌ستگیر ده‌که‌ن و هه‌ردووکیان به‌ره‌و شوێنێکی نادیار ده‌گوێزنه‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو هێزێکی زۆری به‌ناو ئینتزامیی و ئیتلاعاتی رژیم به‌نیازی گرتنی که‌سایه‌تییه‌ك به‌ناوی مه‌لا حه‌سه‌نی دارابیی، هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر گوندی (دارا)ی سه‌ر به (رێژاو) له ناوچه‌ی کرماشان. ناوبراو خۆ نادا به‌ده‌سته‌وه و هانا بۆ خه‌ڵکی گونده‌که ده‌با. خه‌ڵکی گونده‌که‌ش، به‌تایبه‌ت لاوان و مێرمنداڵان، له هێزه‌کانی رژیم وه‌ده‌ستدێن و به دار و به‌رد ده‌که‌ونه وێزه‌ی چه‌کدارانی رژیم. هێزه‌کانی رژیمیش زۆر دڕندانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکه‌که و به زۆری چه‌ك و به لێدان چه‌ند که‌سیان لێ بریندار ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کی به‌رچاویشیان ده‌گرن و له‌گه‌ڵ خۆیانیان ده‌به‌ن که ژماره‌یه‌کیان ئێستاش هه‌ر گیراون. هه‌ر له‌درێژه‌ی فشار و گرتن و راوه‌دوونان و ئیعدامکردنی که‌سایه‌تییه ئایینیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی موسوڵمانانی سوننیی ئێران و کوردستان، کاربه‌ده‌ستانی رژیمی به‌ناو ئیسلامیی ئێران رۆژی چوارشه‌ممه-٢١-١-١٣٨٧-(٩-٤-٢٠٠٨) دوو که‌س له مامۆستایانی دیار و به‌رچاوی ئایینیی سوننیی زاهیدان، که ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له شاری (ایرانشهر) له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی رژیمه‌وه ده‌ستگیرکرابوون، به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه (٢١-١) له زاهیدان شه‌هیدکران. به‌پێی پێگه‌ی ئینتێرنێتیی (ناوه‌ندیی زانستی "دار العلوم"ی زاهیدان) ئه‌و دوو مامۆستایه ناویان (مولوی عبدالقدوس ملازهی) و (مولوی محمد یوسف سهرابی)یه و چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش به‌تاوانی دژایه‌تییکردنی رژیم و هاوکارییکردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی چه‌کداریی دژی رژیم له (چاه جمال)ی سه‌ر به (ایرانشهر) گیراون وپاش چه‌ند مانگ زیندانییکردن به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه له زاهیدان شه‌هیدکراون و ته‌رمه‌کانیشیان ته‌سلیم به که‌سوکاریان نه‌کراونه‌وه.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008