|
|
|
|
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی بێستان لێدانی رۆژنامه‌نووسان، له‌لایه‌ن ئاساییش و پۆلیسه‌وه، مه‌حکووم ده‌کا
به‌ناوی خودای ده‌هنده و دلۆڤان
خه‌ڵکی ئازادییخوازی کوردستان!
رۆژنامه‌نووسانی بوێر و، خاوه‌نقه‌ڵه‌مانی
خاوه‌نهه‌ڵوێست! وه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵێک له خوشک و برایانی رۆژنامه‌نووس له باشووری کوردستان، به‌مه‌به‌ستی شکاندی گه‌مارۆ بێبنه‌ماکه‌ی سه‌ر بناری قه‌ندیل، مه‌فره‌زه‌یه‌کیان به‌ناوی "مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م" پێکهێنا و بڕیاریان دا به نووکی قه‌ڵه‌مه‌کانیان گه‌مارۆ تێکبشکێنن و به‌ره‌و قه‌ندیل رێبکه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی "مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م" به دوایین بازگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێم، له‌لایه‌ن ئاساییش و پۆلیسه‌وه، رێ‌یان پێده‌گیرێ و دواتر، دوای ده‌ستگیرکردنی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێک، زۆر دڕندانه ده‌که‌ونه لێدانی هه‌ردوو برای رۆژنامه‌نووس سۆران عومه‌ر و ڕه‌حمان غه‌ریب و، به‌په‌له ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئاساییش و پۆلیس دژ به رۆژنامه‌نووسان له‌کاتێکدایه که دانیشتووانی بناری قه‌ندیل له بارودۆخێکی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و، به تامه‌زرۆییه‌وه له چاوه‌ڕوانیی گه‌یشتنی "مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م"دان.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه، ئێمه له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی بێستان، ده‌ستدرێژیی بۆسه‌ر هه‌ر رۆژنامه‌نووسێک مه‌حکووم ده‌که‌ین و نووکی خامه‌مان له په‌نا نووکی خامه‌ی "مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م" راده‌گرین و خۆمان به سه‌ربازی ئه‌و مه‌فره‌زه بوێره ده‌زانین و، ده‌نگمان یه‌کده‌نگ ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی دلێرانه‌ی رۆژنامه‌نووسانی بێ‌دار. هاوکاتیش داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین هۆشیارانه و حه‌کیمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه‌دا بکه‌ن و رێبده‌ن نوێنه‌ری قه‌ڵه‌م و گۆڤار و سیپاره‌کان به‌ره‌و بناری قه‌ندیل هه‌ڵکشێن. دڵنیاش بن ئه‌م رێگرییه له زیان به‌ولاوه چیتری لێ شین نابێته‌وه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی بێستان ٢-٢-٢٠٠٨
|
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008