|
|
|
|
ده‌بێ ئیسلام خۆماڵی بکرێ!؟
محه‌ممه‌د مه‌لازاده
- مه‌هاباد ئه‌مڕۆ له وڵاتانی ئیسلامیی‌دا زور بیرۆکه‌ی دژ به دین- به مه‌به‌ستی خه‌ڵک له ئیسلام دوورخستنه‌وه‌و ڕاکیشانیان به‌ره‌و سیکۆلاریزم‌و بێدینی به شیوازگه‌لی جۆراوجۆر‌و له قالب‌و ناو‌و ناتۆره‌ی جیاوازدا بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کرێ. له‌سه‌رده‌می دوو جه‌مسه‌ری بوونی جیهاندا، قووتبی کومۆنیزم به‌ئاشکراو ڕاشکاویی، دژایه‌تی دینی ده‌کردو کۆمونیسته‌کان شه‌ڕی دژی دینیان به مایه‌ی شانازی ده‌زانێ‌و لایان ئه‌رکێکی پیرۆز بوو. به‌ڵام پاش ڕووخانی پێگه‌ی کومونیزم‌و ته‌ک قووتبی بوونه‌وه‌ی جیهان‌و سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی سیسته‌می نوێی جیهانی‌و به‌جیهانی کردن له‌لایه‌ن قوتبی سه‌رکه‌وتووی ڕۆژئاوا به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، دژایه‌تی دین جاریکی تر چۆوه خانه‌ی نیفاق‌و دووروویی‌و که‌وتنه فرت‌و فێڵی سه‌یرو سه‌مه‌ره بۆ دژایه‌تی ئایین. بۆ وێنه ته‌ڵه‌و داوی "ده‌بێ دین (به تایبه‌ت ئیسلام) خۆماڵی بکرێ؟!" من ئه‌م ڕسته‌یه‌م زۆر جار له ده‌م سیکۆلارو بێدینه‌کان ده‌بیست یان له ووتاره‌کانیاندا ده‌مخوێنده‌وه که لام گرنگ نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سرنجی منی بۆ لای خۆی راکیشاو لێی هه‌ڵبه‌زیمه‌وه؛ ته‌نانه‌ت هانی دام ئه‌م چه‌ند دێڕه بنووسم ئه‌وه بوو که ئه‌و ووته‌یه‌م له ده‌م موسڵمانێکی ڕووناکبیر بیست که هه‌ژاندمی‌و هانی دام بکه‌ومه بیری وه‌کارخستنی ژیر‌و ڕشتنی زاخاوی مێشک بۆ سه‌ر لاپه‌ره‌ی لێنووس‌و ئه‌م چه‌ند دێڕه بنووسم. زۆربه‌مان ده‌زانین که ئیسلام دینێکی فره‌ره‌هه‌ندو فه‌راگیره(شامل و کامل)، که به‌واتای راستی ووشه، ئیدئۆلۆژیه‌کی ته‌واوو تێر‌و ته‌سه‌له که بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان گه‌ڵاڵه‌و به‌رنامه‌ی هه‌یه‌و زنجیره‌ی دینه ئاسمانیه‌کان به‌و کۆتایی هاتووه، هه‌رچه‌نده لایه‌نه سیکۆلارو عه‌لمانیه‌کان چاویان به‌و ڕاستیه هه‌ڵنایه، چوونکه ئه‌وان به چاویلکه‌ی تارماوی‌و دوودی ڕۆژئاوایی بۆ شته‌کان ده‌رڕوانن، ته‌نانه‌ت ئیسلامیش هه‌ر له‌پاش ئه‌م چاویلکه دووکه‌ڵاویه‌وه ده‌بینن، هه‌ر بۆیه ئیسلام وه‌ک مه‌سیحیه‌تی تێکدراوو گۆڕاوی ڕۆژئاوا چاو لێده‌که‌ن که قیاسی که‌شک له مه‌شکه. خوای باڵاده‌ستیش خۆی بڕیاری داوه که هه‌تا ڕابوونی قیامه‌ت ده‌بێ ئه‌م دینه هه‌ر بمێنێ. وه‌ک لای هه‌موو که‌سی خاوه‌ن ئینساف ڕوونه ئایینی ئیسلام پێک هاتووه له:
1- کۆمه‌ڵێک بنه‌ما(اصول)ی نه‌گۆڕ، که هه‌رچی زه‌مان به‌ره‌و پێش بچێ‌و ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵ‌و مرۆڤ دا بێ، ناگۆڕێن. 2- کۆمه‌ڵێ یاسای شه‌رعی"ئه‌سڵی یان فه‌رعی" که خۆیان نه‌گۆڕن؛ به‌ڵام بابای خاوه‌ن نه‌زه‌رو پسپۆڕی شه‌رع(مجتهد) به پێی نیازی کات‌و سات له‌و دقانه، فه‌توای پێویست هه‌ڵدێنجێ‌و ره‌مزی کارسازبوونی به‌رده‌وامی شه‌رعی ئیسلام، لێره دایه. 3- سه‌ره‌ڕای ئه‌م دووانه عورف‌و عاده‌تی جووانی گه‌لانیش- ئه‌گه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌کانی شه‌رع نه‌بێ– له ئایینی ئیسلامدا وه‌ک بنه‌مایه‌کی یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێزی لێ ده‌گیرێ.
جا لێره‌دا پرسیار
ئه‌وه‌یه؛ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له خۆماڵی کردنی ئیسلام ئه‌وه‌یه
که ئیسلام ڕێز له ئاداب‌و نه‌ریته جووانه‌کانی گه‌لی کورد‌و
باقی گه‌لان، وه‌ک ئازایه‌تی، شه‌ره‌ف، سه‌خاوه‌ت، ره‌وشت
جووانی، راستی، پاکداوێنی، و... کوردان بنێ، ئه‌وه کراوه‌و
مێژووی ئیسلامیش سه‌لماندویه‌تی‌و ئیسلام هیچ نه‌ریتێکی
جووانی له کورد قه‌ده‌غه نه‌کردوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م ووته‌یه که ئه‌مڕۆ
لایه‌نه سیکۆلارو هێندێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی موسوڵمان بانگه‌شه‌ی
بۆ ده‌که‌ن، ڕێزنانی ئیسلام له نه‌ریتی ناحه‌زی وه‌ک شیرک،
درۆ، دزِی، داوێن پیسی، سه‌ماو ره‌شبه‌ڵه‌ک، ته‌پڵ‌و
تووزه‌له‌و گۆرانی‌و هه‌ڵپه‌رکێ، حه‌رام خواردن، وه‌عده
به‌خیلاف‌و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک له دین، و....هتد بێ، – که
ئه‌مڕۆ به ناوی پیرۆزی کوردایه‌تی‌یه‌وه – بانگه‌شه‌ی بۆ
ده‌کرێ یان مه‌به‌ست ئه‌وه بێ که ئیسلام له قالب‌و
قه‌واره‌ی خۆی ده‌ربهێنرێ‌و وه‌ک مه‌سیحیه‌تی دۆڕاوو گۆڕاوی–
ده‌گه‌ڵ ئیمانم به مه‌سیحیه‌تی راسته‌قینه‌و ڕێزم- دینی
ئیسلام– ده‌گه‌ڵ ڕێز بۆ گه‌لی کورد‌و هه‌موو گه‌لان– لێی
دوور‌و بێزاره‌و ئه‌مه‌ش نه‌ک به کوردایه‌تی‌و خه‌بات بۆ
ڕزگاری گه‌لی کورد نازانێ، ته‌نانه‌ت به پیلانێکی پڕمه‌ترسی
ده‌ناسێ به مه‌به‌ستی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له ئیسلام،
که له‌لایه‌ن "خاچ په‌رسته‌کان"ه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی بۆ
داڕێژراوه‌و به ناهه‌ق‌و درۆ ناویی پیرۆزی کوردایه‌تی
به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. چوونکه
کوردایه‌تی راسته‌قینه واته بانگه‌شه بۆ ماف‌و ئازادیه‌کانی
گه‌لی کورد– که موسوڵمانه- له چوارچێوه‌ی شه‌رعی خوا‌و ئایینی
ئیسلامدا، نه‌ک هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی له دین‌و کردنی به گاور‌و
بێدین‌و داوێن‌پیس و... ئه‌مانه هیچ، بۆ مه‌گه‌ر خاچ‌په‌ره‌سته کۆنه‌کان دریغیان کردوه؟ مه‌گه‌ر زیادتر له ده سه‌ده نیه که شه‌ڕی به ڕواڵه‌ت پیرۆزی خاچ‌په‌ره‌ستی دژی ئیسلام ده‌که‌ن‌و سوپاس بۆ خوا هیچیان پێنه‌کراوه. به‌ڵام، داخی گرانم ئێستا ده‌یانهه‌وێ شه‌ڕی دۆڕاوی خاچ‌په‌ره‌ستی خۆیان به هێندێ له گه‌لانی مافخوراو– ئه‌ویش له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بوونی ئیسلام– و هێندێ تایفه‌ی دۆڕاوی بیری بکه‌ن!, به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه ئاڵای ئیسلام هه‌ر به‌رزو شه‌کاوه ماوه‌ته‌وه‌و من دڵنیام هه‌ر به‌رزو به‌رزتریش ئه‌مێنێ‌و شه‌کاوه‌تر ده‌بێ‌و گه‌لی کورد ڕۆڵه‌ی سه‌لاحه‌ددینی هه‌ر موسوڵمان‌و کوردستانیش هه‌تا قیامه‌ت خاک، وڵات‌و نیشتیمانی گه‌لی کوردی موسوڵمانه‌و هیچ کات نابێته جێی ئه‌سپ‌لینگدان‌و ڕمبازێنی گاور‌و بێدینه‌کان. هه‌وری ڕه‌ش دێن، شه‌ققه‌و گرمه، ڕێژنه‌و لافاویان پێوه‌یه، به‌ڵام ته‌مه‌نیان زۆر کورته!.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008