|
|
|
|
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات ..(کۆتایی به‌شی سێهه‌م) عه‌بدوڵڵا عومه‌رنه‌ژاد abdulla1359@yahoo.com
بنه‌مای سیاسه‌ت و راسپارده تایبه‌تییه‌كانی سیاسیی كه له‌م دوو روانگه سه‌ره‌كییه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی تێكهه‌ڵچوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی دێموكڕاتیكدا ره‌چاوده‌کرێن، وه‌كو جۆرێك سیسته‌می هه‌ڵبژاردن كه لایه‌نه شهڕكهرهکان ده‌بێ بۆ په‌سه‌ندكردنی دنهبدرێن، جیاوازیی زۆری هه‌یه. تێگه‌یشتنی جیاوازییه‌كان و هه‌ڵاواردنی سیاسه‌ته باشه‌كان ده‌توانێت جیاوازیی نێوان سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتووی تێكهه‌ڵچوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پڕخه‌رجی توندوتیژییه‌كان ـ بۆ به‌شه‌ڕهاتووه‌كان و بهریوانكارانی نێونه‌ته‌وه‌یی ـ دیار بكات. دهستتێَوهردانه سه‌ركه‌وتووه‌كان له تێكهه‌ڵچوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، وه‌ك نامیبیا، بۆ تێگه‌یشتنێكی باشتر له ده‌مامكه گرنگه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به چه‌ند خاڵی سه‌رنه‌كه‌وتوو وه‌كو سوماڵیی پته‌و بووه. له خاڵی یه‌كه‌مدا، كۆمه‌ڵێكی دیار له بنه‌مای دامه‌زراوه‌كان سه‌باره‌ت به پێكدادانی خوڵقاوی پێكهاته‌یه‌كی سیاسیی بوو، هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا هه‌موو حیزبه‌كان توانیان بگه‌نه ره‌زامه‌ندیی، به‌ڵام رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوماڵیی هیچ روانگه‌یه‌كی روونی نه‌بوو له‌وه‌ی كه چ جۆره حكومهتێَك له دوای ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه له‌و وڵاته‌دا دروست دهبێَت، هه‌ر بۆیه رێگه‌ی دا به حیزبه جۆراوجۆره‌كان تا به ناكۆكییهكانیاندا بچنه‌وه. به دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له چه‌ندایه‌تیی پێكهاته‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ركه‌وتووی نێونه‌ته‌وه‌یی، كه‌ڵكوه‌رگرتن له روانگه‌یه‌كی روونه سه‌باره‌ت به ئاكامه باشه‌كان له كاتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه دڵهه‌ژێنه‌کان. سیاسه‌توانان ده‌بێ ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر ئه‌و پرسیارانه: ده‌ركردنی كام رێباز بۆ دابه‌شكردنی هێَز "پێَكهێَنانی به‌ره یا ئه‌نجوومه‌ن" هیوایه‌كی زیاتری بۆ چاره‌سه‌ر یا چاكسازیی له پێكدادانێكی نه‌ته‌وه‌یی به دوادا دێَت و كام چالاكیی تایبه‌ت دهبێَ په‌سه‌ند بكرێَن؟ چ ئاكامێَكی پڕ مه‌ترسیی له دوای چالاكیه‌كانی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و به‌پێی چ هه‌لومه‌رجێك دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، یا هه‌ره‌س دێنێَ؟ ئایا دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له ئاكامیٍ پێَكهاتنی هه‌ڵكه‌وته‌كان، له بنه‌ڕه‌تدا دیاردهيهكی نادێموكڕاتیین؟ بهپێیَ كام هه‌لومه‌رج كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دهبێَ لایه‌نه‌كانی به‌شه‌ڕهاتووی نه‌ته‌وه‌یی ناچاربكات یا خود به گوشار ملكه‌چی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتیشی بكات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاوا بكه‌ن، چۆن و له چ قۆناغێكی قۆناغه‌كان، به‌رزیی و نزمیی قۆناغه‌كانی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی هانبدرێَن بۆ چالاكییه‌كانی سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات؟ به‌پێی كام هه‌لومه‌رج و به چ شێَوازێَك كۆمه‌ڵگه‌ی نێَودهوڵهتیی دهبێَ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئامرازێَك بۆ به‌رگرییكردن، سه‌ركردایه‌تی یاخود رێَككهوتنی پێكدادانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بباته پێش؟ له سهردهمێَكدا كه پێكدادانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك گرفتێَكی سه‌ره‌كیی بۆ ئاشته‌وایی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان ده‌كرێت، گرینگیی تێگه‌یشتن له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات دیاره. ئه‌گه‌ر گرووپه گهلییهكان بتوانن له رێگای په‌سه‌ندكردنی چالاكییه دێموكڕاتییهكانی رێَكخهر و شیاوی پێَكدادانهكان بگه‌ن به‌و ئاواته لهمێَژینانهی خودموختاریی له‌ناو سنووری ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێستا و، له تێكهه‌ڵچوونه توندوتیژییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دروستبوونی وڵاتانی نه‌ته‌وه‌یی وێَكچووتر و بچوكتر ده‌كرێ به‌رگرییان بخرێَته به‌رده‌م. بگره ئه‌و كاته‌ی كه گه‌ڵاڵه‌ی دێموكڕاسیی نه‌گونجاوه، بهشێَك له پێَشنیارهكانی ئه‌م بابه‌ته دهتوانێَ وه‌ك هانده‌رێك كاری له‌سه‌ر بكرێَت. به كورتی ئه‌وه‌یه كه ریشه‌ی خودموختاریی پێویستی به‌وه‌یه دۆزێَكی دژوار له ره‌وشت و یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا نییه. كاتێك گروپه گه‌لییه‌کان بتوانن توانای راسته‌قینه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به دۆزی ده‌وڵه‌ته فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌كاربێنن، ده‌سكه‌وتی گشتیی ئه‌وه‌یه كه مافی خودموختاریی بهجێدهگات. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، پشتگوێخستنی ده‌سكه‌وتی ئه‌و تاقمانه‌ی هه‌ڵگری شوناسی نهتهوایهتیین له ده‌وڵه‌ت، پێشێَلكاریی به‌ڕاستیی ئه‌م بنه‌مایه به په‌سه‌ندكراوه وه‌رده‌گیرێت. ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوازێَكی بهڕێَزتر باسی لێبكرێَ بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێكی فراوان په‌ره‌پێبدا بۆ چالاكیی په‌روه‌رده‌یی و پڕ واتا و خۆجێگیركردنێكی هاوتا بۆ گشت تاقمه زۆرینه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌نه‌ته‌وه‌ییدا، وه‌ڵامێكی به‌هێز بۆ سه‌ركردایه‌تی پێكدادانی نه‌ته‌وه‌یی له زۆربه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانی هاوچه‌رخی وه‌ك ده‌وڵه‌ته‌كانی پێنج ساڵه‌ی یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فریقیای باشوور. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له حاڵێكدا لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له رێَگهی ره‌وت و كردهوهیَهكی به‌رامبه‌ریانه، كه گشت حیزبه زۆرینه‌كان ئه‌وه‌یان وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی و پێویستیی نه‌گۆڕ بۆ خۆیان له رووی دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی پێ په‌سه‌ند بێ، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی ههتوانبهخشی بۆ ناكۆكییه‌كان لێ بكه‌وێته‌وه. به‌م جۆره له په‌سه‌ندكراوه‌كانی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر چی كوت‌وپڕ چاوه‌ڕوانییه‌كان به راده‌ی پێویست جێگیر نه‌كرابن، یا له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌به‌ستێكی نابه‌جێ، یا له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی لاوازیی پێكهاتبێ، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. رێکه‌وتننامه‌ی هه‌ره‌سهێنانی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له رواندا و رێكه‌وتنامه‌ی-1993-كه به میانجیگه‌ریی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌سترا، به‌ڵام قه‌ت تا پێش پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاته‌دا جێبه‌جێ نه‌كرا. هێمایَهكی ته‌واو له به‌ربه‌سته‌كانی ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه له كاتێَكدایه كه بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به توندیی ده‌ڕووخێن و دژمنایهتییهكان قوڵترده‌بنه‌وه. پیَكدادانی نه‌ته‌وه‌یی، ئاراسته و نمونه و پێودانهكان په‌ره‌پێدانی زانیاریی و راپۆرتی هه‌واڵه راگه‌یه‌ندراوه‌كان كه له دوای كۆتایی شه‌ڕی سارد تا ئێستا بڵاوكراونه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌زموونن بۆ ئه‌م قۆناغه و قه‌یرانی نوێن كه له ئاكامی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هاتوونهكایه. چه‌ند واتایَهكی كۆن به‌ر له ئێستا كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی پێكدادانه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی به درێژایی شه‌ڕی سارد به‌كارده‌هێنران، چه‌شنی (نهێنیی ئه‌منییه‌ت) ئێستاش كه‌ڵك له به‌كارهێنانیان وهردهگیرێَ. ”باریبوزان“، وێڕای گه‌ڵاڵه‌كردنی ( نهێنیی ئه‌منییه‌ت) كه تاقمه گهلییهكان به‌پێی
هه‌لومه‌رجی گۆڕانكاریی كوت‌وپڕ، شێوازی كاركردنیان له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییدا تاقیكردۆته‌وه، باس له‌و خاڵه ده‌كات كه بۆچی تاقمه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له كاتی تووشبوون به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رلێشێواویی و بێ پێچ و په‌نا دژی ئه‌منییه‌تی تاقمه‌یی په‌نا بۆ شه‌ڕ و ئاژاوه ده‌به‌ن. بۆچی گرووپه قه‌ومییه‌كان بۆ ئامانجه سیاسییه‌كانیان گه‌له‌كۆمه وه‌ڕێده‌خه‌ن؟ له‌به‌رچی تێكهه‌ڵچوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاوا توندوتیژن و به رواڵه‌ت گرێکوێره‌یان تێكه‌وتووه و چاره‌سه‌ریان بۆ نییه؟ نموونه بۆ به‌رزیی و نزمیی به گژیهكداچوونهكان چین و له چ رێیه‌كه‌وه وهدیاردهكهون؟ ئاخۆ ده‌كرێ پێكدادانی قه‌ومیی رێبه‌رایه‌تیی بکرێت؟ ئه‌گه‌ر وا بێت، چ پرنسیپێکی گه‌ره‌كه؟ هه‌رچه‌نده نموونه‌ی ئه‌و پرسیارانه خاوه‌نڕایانی ناكۆكییه نهتهوهیییهكانی به‌خۆوه سه‌رقاڵكردووه و لێره‌دا ناكرێ به ته‌واویی وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌ر باسی پێوه‌ندییدار به‌و پرسانه، به‌شبه‌شكردن و توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته كه‌شێکی به‌رفراوانتر. گریمانه و باوه‌ڕه‌كان سه‌باره‌ت به بنه‌ڕه‌ت و رواڵه‌تی ناكۆكییه قه‌ومییه‌كان، رۆڵێکی گرینگی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و خاڵه ده‌بێت كه ئایا شێوازی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان، یا هه‌توانێك بۆ هه‌ستیاریی نیشتمانخوازیی؟ ئه‌گه‌ر وابێ، كام روانگه و سیاسه‌ت گونجاوه كه له هه‌لومه‌رجی جیاوازدا كاریگه‌ریی بنوێنێ؟! ئاڕاسته‌كانی بووژانه‌وه‌ی ناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌کی گشتیی وا دێته‌به‌رچاو كه دوو ره‌هه‌ندی هزریی بۆ خستنه‌به‌رباس و لێکدانه‌وه‌ی ناكۆكییه قه‌ومییه‌كان بوونیان هه‌بێ:- ١) ره‌هه‌ندێك كه به ده‌سته‌واژه‌ی پێشینهخوازان ده‌خوێندرێته‌وه و، بهیهكهوهبهستراوهیی نه‌ته‌وه‌یی به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاكاری ناخی گرووپ شیده‌كاته‌وه كه له‌لای به‌شێك له زانایان بنه‌مایه‌کی ژینگه‌ناسیی له‌خۆده‌گرێ، به‌و واتایه كه شوناسی گرووپی نه‌ته‌وه‌یی له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌کی دیكه ده‌گوازرێته‌وه. -٢) ئه‌وانه‌ی دیكه كه به ئینسترۆمێنتالیزم به‌ناوبانگن، فه‌لسه‌فه‌كه‌یان وه‌ها ده‌هۆننه‌وه كه نه‌ته‌وه‌خوازیی گوتارێکی پێکهاتوو، خاوه‌ن بنه‌ما و لایه‌نگری دۆخی پێکهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه. ئالیهتخوازان (ئینسترۆمێنتالیزم) بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شوناسی قه‌ومیی به‌گوێره‌ی پانتاییه‌كی فراوان گۆرانكارییه‌كان به‌ره‌و به‌رزیی و نزمیی ده‌بات، كه ئه‌م گۆرانكارییانه بریتییه له لێهاتوویی و لێزانیی ده‌سپێشخه‌رانی سیاسیی كه به شێوه‌یه‌كی كارامه توانای كۆكردنه‌وه و هاندانی تاقمهكانیان بۆ مه‌به‌ستی گشتیی و ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕ و ئامانجه‌كان له دوو ناوه‌ندی هاوپه‌یمانی خاوه‌ن رابردوو و چاره‌نووس هاوبه‌شیان هه‌یه. هه‌ندێك له ئالیهتخوازان كه وه‌ك پێکهاته‌خواز لێکده‌درێنه‌وه، بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شوناسی قه‌ومیی له‌سه‌ر بنه‌مای بارودۆخی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی دروستده‌بن، واتا زۆرجار ئه‌م شوناسه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتخواز له باری مێژووییه‌وه له كه‌شێکی دیاریكراوی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا هه‌ڵپه‌سێردراوه، یا ئه‌وه كه به كه‌مبایه‌خ پێشاندراوه. تا ئه‌و جێگه‌ی شوناسه قه‌ومییه‌كان بوونه‌ته مایه‌ی به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتری ئه‌و شاره‌زایانه، وه به شێوه‌یه‌كی زۆر پته‌و، شیاوی به‌هره لێوه‌رگرتن و به شێوه‌یه‌کی به‌رته‌سك پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. ئالیهتخوازان، وتوێژی نێوان نه‌ته‌وه‌كان زۆر به كه‌میی وه‌ك گوتاری شوناسه ناتهبایهكان ده‌بینن و زیاتر وه‌ك په‌ككه‌وته له دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانن: ١) جیاوازیی پله و مۆدیله‌كانی نوێخوازیی له نێوان گرووپه‌كان. ٢) کێبه‌رکێ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی و ژینگه‌ی ناوچه‌یی له دۆخێک‌دا كه پێوه‌ندیی نێوان تاقمه‌كان به پێی سامانداریی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی، گۆڕانی به‌سه‌ردادێ. به واتایه‌کی دیكه، نه‌ته‌وه‌خوازیی زیاتر ده‌مامکێکه بۆ به‌دواداچوونی به‌رژه‌وه‌ندیی زیاتری ئابووریی. ”دوناڵد هورویتز“ له به‌رهه‌مه ناسراوه‌كه‌ی خۆیدا به ناوی (گرووپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌ست وهیهخهی ناكۆكیی) به وه‌گه‌ڕخستنی روانگه‌یه‌كی كلتووریی ـ دهروونناسیی گرینگیی بایه‌خی رێژه‌یی تاقم سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی هێزی ئاماده‌كردنی تاقمه قه‌ومییه‌كان، جه‌خت ده‌كات. ئه‌م باسه روونه ئه‌وه‌یه كه تێگه‌یشتن له‌و جیاوازییانه‌ی له هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێکهێنه‌ر و هۆكار بوون یا نه‌مانی ناكۆكیی نێوان تاقمه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی پێگه‌ی تاقمێکی ده‌ستنیشانكراو به‌خێرایی به‌ره‌و بووژانه‌وه یا وێرانیی ده‌ڕوات، گرینگیی و بایه‌خ له خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها لهنێوانن تاقمه به‌جێماوه‌كان یا پێشكه‌وتووه‌كان به‌گوێره‌ی لێهاتوویی و دامه‌زراویی و تهكنولوژیایان، جیاوازییان بۆ دیاریی ده‌كات و ئێمه به‌و گۆرانكارییانه له‌نێوان سیسته‌مه رێك و ناڕێکه‌کانی په‌یوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی وریاده‌كاته‌وه.
(کۆتایی به‌شی سێیه‌م)
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008