|
|
|
|
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات ..(کۆتایی به‌شی دووه‌م) عه‌بدوڵڵا عومه‌رنه‌ژاد abdulla1359@yahoo.com
به‌شێوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو گشت پێکدادانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان گه‌ره‌نتی داواکارییه‌کانی ”خودموختاریی“ نیشتمانێك نییه، به‌ڵام ئه‌و به‌شه له‌م جۆره تێکه‌ڵچوونانه که به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێك سه‌رکردایه‌تیی ناکرێن، زیاتر تا ئه‌و ئاسته توندڕۆیانه ده‌چنه پێش. ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تیی وتوێژی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌دیهێنانی بارودۆخی پێکه‌وه‌ژیانی نێوان گرووپه‌کان زیاتر له‌وه‌ی له‌ڕووی ناچارییه‌وه بێت، ده‌بێ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌خۆ گرتبێت. ره‌زامه‌ندیی سه‌رکه‌وتووانه‌ی وتوێژ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی فره‌نه‌ته‌وه‌دا کاتێك ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت که کلیلی سه‌رکه‌وتنی زۆربه‌ی ناکۆکیی نێوباسهکانی نێوان گرووپه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای مشت‌ومڕ و کرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ریان بێت. جێی ئاماژه‌یه له‌کاتی هاتنه‌کایه‌ی تێکهه‌ڵچوون له مشتومڕه‌کاندا، ره‌زامه‌ندیی پووچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه. گرفتی ته‌وه‌ره‌ی سه‌رکردایه‌تیی تێکهه‌ڵچوونی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رده‌می ئێستادا، پێشکه‌وتن و ده‌نگدانی ئه‌و هه‌وڵانه له‌خۆده‌گرێ که داخوازیی گرووپی به‌رامبه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه له چوارچێوه‌یه‌کی دێموکڕاتیکدا، گه‌شه ده‌کات. ئه‌و هه‌وڵانه بریتین له مشتومڕی به‌رده‌وامی به‌بێ توندوتیژیی له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکه‌وه که هه‌موویان حکومه‌تێکی هاوبه‌شیان هه‌یه، حکومه‌تێك که به هه‌ڵبژاردنی ئازاد، بنه‌مایی و جێ ره‌زامه‌ندیی هه‌مووان، وه‌ڵامده‌ر، شه‌فاف، باری ئه‌منییه‌تیی و مافی مرۆڤی بۆ شارۆمه‌نده‌کانی له باردا هه‌بێ. به کام شێواز سیستمی ده‌وڵه‌ته دێموکڕاته‌کان ده‌توانێت بنیاد بندرێت تا بتوانێت توانای به‌هێزی وێرانکاریی پێکدادانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نزم کاته‌وه؟ خودموختاریی تاقمه‌یی به کام شێواز ده‌توانێ، به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تازه، به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ڵامده‌ر په‌رده له‌سه‌ر تارماییه‌کان لادا؟ چۆن هه‌وڵه‌کانی په‌ره‌پێدراوی پێکدادان له کۆمه‌ڵگه فرهنهتهوهکاندا به دیارده‌یه‌کی دێموکڕاتیانه، وه‌ك هه‌ڵبژاردن، رکهبهرایهتیی و به‌شداریی گشتیی، ته‌باییان ده‌بێت؟ چۆن کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێ سه‌رکردایه‌تیی تێکهه‌ڵچوونه‌کان و ره‌وتی دێموکڕاتیزهکردن به‌شێوه‌یه‌کی هاوکات، به‌بێ نواندنی رۆڵی کارا له‌سه‌ر کێشه‌کان، به‌ره‌وپێش ببات؟ زۆربه‌ی سیاسه‌توانان و زانایان باوڕیان وایه که به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی حکومه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه یا دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی پێکدادانه‌کان له کۆمه‌ڵگاکانی تووشبوو به تێکهه‌ڵچوون و توندوتیژیی نه‌ته‌وه‌یی، شتێکی پێویسته. له‌سه‌ریه‌ك وا لێکده‌درێته‌وه که سیسته‌مه‌کانی سیاسیی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات ئه‌وانه‌ن که چه‌ند به‌ره‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تیی پێکهاتوو له زۆرایه‌تیی، یاخود به‌گشتیی تاقمه سه‌ره‌کییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی گیانفیدا له کۆمه‌ڵگه‌دا، هانده‌دات. له کۆمه‌ڵگه زۆر به‌ربڵاوه‌کان، به‌ختی وه‌ده‌ستخستنی نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ره‌کیی له ریزه‌کانی حکومه‌تدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا له‌مپه‌ری له‌پێشه، وه‌ك ئه‌وه‌ی که رێبه‌رانی سیاسیی خوازیاری نوێنه‌رایه‌تیی تاقمێکی ئاماده‌یان هه‌یه که له دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ رکابه‌ره‌کانیان خۆ ده‌بوێرن. هه‌ر بۆیه به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی سیسته‌مه‌کانی سیاسیی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌ت له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه په‌رته‌وازه‌کان، له‌خۆگری نوێنه‌رانی متمانه‌پێکراو و یاسایی هه‌موو تاقمهکانه. بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌یه‌ك دێت که به‌رزتر له بڕیاری تاقمه‌کان ده‌بێ و له‌لایه‌ن یهکگرتوویهکی په‌ره‌گرتوو و هه‌مه‌لایه‌نه وه‌ده‌ست ده‌خرێ. بڕیاردانی گشتیی یا تاڕاده‌یه‌ك به‌گشتیی، له‌سه‌ر مۆدیلی دێموکڕاسیی لکێندراوه به زۆرینه‌وه که تێیدا بڕیاردان بۆ هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای داخوازییه‌کانی به‌شێکی زۆرینه‌ی لاواز سه‌رکه‌وتوو دێته هه‌ژمار، جیاوازیش هه‌یه. واتای (دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات) له‌لایه‌ن ئه‌و خاوه‌نبڕیارانه، وه‌ك ”لیچفارد“، به‌واتای ئسووڵیی پێناسه‌ی بۆ کراوه که له‌کاتی به‌کارهێنانی له هه‌ر تاقمێکدا و به‌شێك له کۆمه‌ڵگه‌که هه‌ڵگری پێناسه‌یه‌کی دیاریکراوه، ده‌رفه‌تی توانای داڕشتنی بابه‌ته‌کان بۆ نوێنه‌رایه‌تیی له تاقمی خۆی و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی له بواری هاوبه‌ش پێده‌درێ و بۆ هه‌ر تاقمێك خاڵێك له خودموختاریی له‌سه‌ر بواری گرینگیی خۆی دابین ده‌کات.
شێوازی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ”لیچفارد“ه‌وه، که به "دێموکڕاسیی ئه‌نجوومه‌نیی" ناوبانگی ده‌رکردووه، له روونبوونه‌وه‌ی جیاوازیی نێوان دێموکڕاسیی یه‌کگرتوو و دێموکڕاسیی لکێندراو رێگه خۆشکه‌ره. خاوهنڕایان له‌وه‌ی که کاردانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات که له‌وه‌دا گرووپه‌کان وه‌ك تاقم و گرووپ ئاماده ده‌بن و له بنه‌ڕه‌تدا گرووپه‌کان وه‌ك بلۆکه‌کانی ته‌لار کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هاوبه‌ش یا "زۆرینهگهرا" که له‌وه‌دا کرده‌وه‌کان به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی رێکخراوه سیاییه‌کان دابینکراوه، و ناکۆکییه‌کانی نێوان گرووپ و تاقمه‌کان لهبهرچاوناگیردرێت و جیاوازیی بیروڕایان هه‌یه. خستنه‌ڕووی ته‌بایی، باشترین ده‌ره‌نجامی خۆی له پێکهێنانی چه‌ندین به‌ره‌ی یه‌کگرتوو پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌نێوان حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه یا پێکهێنانی چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی به‌رین و به‌ربڵاو (گشتگیر) له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه گشتگیره‌کان، وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌یی یا به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی هاوبه‌ش، خۆی ده‌بینێته‌وه. زۆرینهخوازیی، به‌شێوه‌یه‌کی نه‌ریتیی، پشتبه‌ستووه به هێزه‌کانی هه‌ڵسوکه‌وتی ئابووریی. ئه‌م هێزانه یارمه‌تیده‌ری دروستبوونی بواری تازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیین که ده‌رخه‌ری شوناسی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یین. نموونه‌ی باڵای مۆدیلی دێموکڕاسیی گشتگیر، له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان فره‌نه‌ته‌وه‌ییه که به‌باشترین شێوه له کتێبی ”مرۆڤی سیاسیی“، نووسینی ”سیمۆن ماتین“ له ساڵی-1960-دا باسی لێوه کراوه. ”لیچفارت“ ئه‌م بابه‌ته ده‌خاته به‌رباس که ده‌ره‌نجامی ئه‌نجوومه‌نی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك نموونه‌کان و ئاڕاسته جۆراوجۆره به‌رینه‌کان ده‌بێت. هه‌روه‌ها ”دۆناڵد هۆرۆتیس“، ده‌ڵێت که ده‌ره‌نجامی شوورایی له واتادا سنووردارتره ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری بابه‌ته‌کانی دێموکڕاسیی شوورایی، باس‌کراو له‌لایه‌ن یهکێتییخوازان وه‌ك مالیزیی یا لوبنان، له‌راستییدا دێموکڕاسیی شوورایی نین، به‌ڵکوو دێموکڕاسیی بۆ تهباییبوونه. ”لیچفارت“ ده‌ڵێت که ئاڕاسته‌ی تهباییبوون له بنه‌ڕه‌تدا لکێندراوه به زۆرینه‌وه، وه پێداویستییه‌کانی ته‌بایی بۆ نوێنه‌رانی زۆرایه‌تیی له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ی میانهڕۆیانه وه نه‌گونجان و ناته‌باییش بۆ که‌مایه‌تییه‌کان دنهدهدا، هه‌رچه‌نده هێشتا له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی راسته‌قینه بێبه‌شبوونه.
به‌وپێیه باسی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له په‌راوێزی پرسیاره‌کانی خواره‌وه ده‌خولێنه‌وه. کام ئاڕاسته‌ی به‌ربڵاو ناکۆکییه‌کان به باشترین شێوه به‌ڕێوه ده‌بات؟ ئه‌و ئاراسته‌یه که له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن گرووپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌شێوه‌ی بلۆکی ته‌لاره‌کان سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له حکوومه‌ته‌کانی فره‌نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بینن یا ئه‌وه‌ی که به‌ئه‌نقه‌ست پاڵنه‌رن بۆ شێوه‌ی دروستبوونی به تاقم تاقم کردنی سیاسیی هێزه‌کانی فرهنهتهوییهکان؟ لایه‌نگرانی شوورایی باوه‌ڕیان وایه که باشترین شێوازی سه‌رکردایه‌تیی له‌سه‌ر ناکۆکییه‌کان له ڕێگه‌ی هاوکاریی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانه له به‌ره یه‌کگرتووه‌کان، دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان به پێکهێنانه‌وه‌ی رێبه‌رانی گرووپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بن، ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ. ره‌خنه‌گرانی روانگه‌ی شوورایی، وه‌ك ”هۆرۆتیس“، ئه‌و به‌شه‌ی هێنایه به‌رباس که ئه‌گه‌ری تێکهه‌ڵچوون و توندوتیژیی به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه‌تر له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کان و ئه‌و روانگانه‌ی که ئامانجیان دروستبوونی ویستی بیری سه‌رهه‌ڵدانی پێکهێنانی به‌ره یه‌کگرتووه‌کانه له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و زۆرتر دنه ده‌ده‌نه رکابهرایهتییهکانی فره‌حیزبیی، له‌به‌رامبه‌ریشدا رکهبهرایهتیی نێوان تاقمه‌کان نزم ده‌بێته‌وه. له‌وانه‌شه هه‌وڵ و چالاکیی بۆ یه‌کگرتن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر باش ببێته هۆی دروستبوونی چه‌ند حیزبێکی فره‌نه‌ته‌وه‌یی، یا ئه‌و رێکخراوانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی سنووردار په‌ره‌پێده‌ده‌ن، سه‌رهه‌ڵبده‌ن. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ئه‌م نووسینه که تێگه‌یشتنه له دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات، هه‌ردوو جۆری دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات - ئه‌نجوومه‌نیی و به‌ره‌ی یه‌کگرتوو- ده‌خاته ڕوو. هه‌ردوو روانگه‌ی ئه‌نجوومه‌نیی و به‌ره‌ی یه‌کگرتوو له سه‌رکردایه‌تیی تێکهه‌ڵچوونی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌دوای بره‌ودان به به‌ره‌یه‌کی چالاکهوهن که به‌گشتیی ته‌واوی تاقمه گه‌لییه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی فره‌نه‌ته‌وه‌یی زۆر ئاڵۆز له‌خۆده‌گرێ. به‌ڵام لایه‌نگرانی ئه‌م دوو رێبازه به‌توندیی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌ی و چۆن وه‌ها به‌ره‌یه‌ك سه‌رده‌گرێ و کام دامه‌زراوه ئاڕاسته‌ی تایبه‌ت به تێکهه‌ڵچوونی نه‌ته‌وه‌ییه‌کان باشتر به‌ڕێوه‌ده‌بات، ناکۆکن. هه‌ر به‌و هۆیه، دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ به‌جۆرێك شیبکرێته‌وه که هه‌ردوو روانگه‌که له‌خۆ بگرێت. ده‌کرێ چه‌ندین جۆری جیا له دامه‌زراوه و ره‌وتی په‌ره‌پێده‌ری دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و له‌ڕاستییدا نێوه‌رۆکی ئه‌م تێگه‌یشتنه زیاتر وه‌ک فه‌رمانێکی زانکۆیی بێته به‌رچاو که پڕیه‌تی له لێکدانه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی تایبه‌تیی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه‌ی که رۆژانه ده‌بێ سه‌باره‌ت به تێکهه‌ڵچوونه نه‌ته‌وه‌ییه هاوچه‌رخه‌کان بدرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، باسی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات باسێکی دروست و گرینگه له داڕشتنی سیاسه‌تدا.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008