|
|
|
|
چیرۆکی کارمه‌ندێکی مسوڵمان له یه‌کێک له کارگه‌کانی نۆروێژ
و. گوڵاڵه عه‌بباسیی ساڵی ڕابردوو له جێژنی یه‌کێک له کارگه‌کانی شاری (مۆس)ی وڵاتی نۆروێژ، کوڕێکی مسوڵمانی ته‌مه‌ن-23-ساڵه که توانای بیستنی نییه و شۆفیری ئه‌و کارگه‌که‌یه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌که‌وه فێڵی لێ‌کرا و گۆشتی به‌راز و شه‌رابی ده‌رخوارد درا، هه‌رچه‌ند پێشتر بۆ هاوکارانی به‌شداربووی جێژنه‌که‌ی روونکردبۆوه که ئه‌و، به‌پێی دینه‌که‌ی که ئیسلامه، ناتوانێت نه گۆشتی به‌راز بخوات و نه شه‌رابیش بخواته‌وه. له شوێنی کاری ئه‌و کوڕه جێژنێک رێکده‌خرێت و ئه‌و کوڕه‌ش بانگهێشت ده‌کرێت. کوڕه‌که مسوڵمانه و به ئیحتیاته له‌وه‌ی که چی ده‌خوات و ده‌خواته‌وه. کوڕه‌که باوه‌ڕی زۆری به به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی ده‌بێت بۆیه کاتێک که په‌رداخێک خواردنه‌وه‌ی ده‌داتێ باوه‌ڕی پێده‌کات که شه‌راب نییه و فێڵی لێ‌ناکات و ده‌یخواته‌وه، پاشان ئه‌و گۆشته‌ی که له‌سه‌ر مێزه‌که ده‌بێت ده‌یخوات که له‌وه دڵنیا بووه که ئه‌وه گۆشتی به‌راز نییه. کاتێک هاوکاره‌کانی به‌ده‌ست ئیشاره‌ی بۆ ده‌که‌ن و ده‌ست ده‌که‌ن به پێکه‌نین، تێده‌گات که فێڵی لێکراوه له‌وه‌ی که هه‌م گۆشتی به‌راز بخوات و هه‌م شه‌راب بخواته‌وه. دوای ئه‌وه کوڕه‌که ناڕه‌حه‌ت و تووڕه ده‌بێت سواری ئۆتۆمبێله‌که‌ی خۆی ده‌بێت و ده‌یه‌وێت بچێته‌وه ماڵێ. له ڕێگه‌دا له نزیک ناوچه‌ی (ڕۆده) له به‌نزینخانه‌یه‌ك لاده‌دات و ئه‌وانه‌ی له‌وێ کارده‌که‌ن هه‌ستی پێده‌که‌ن و پۆلیس ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، پاشان پۆلیس له ڕێگه ده‌یگرن و پشکنینی بۆ ده‌که‌ن و نیشانی ده‌دات که شه‌رابی خواردۆته‌وه. دواتر به‌پێی یاسا به-5000-کڕۆنی نۆروێژیی، واته نزیک به-1000-دۆلار، سزای ده‌ده‌ن. پاش چه‌ند رۆژ دۆسیه‌که ده‌گوێزرێته‌وه بۆ دادگای شاری (مۆس) و، دادگاش کوڕه‌که به-16-رۆژ زیندانیی و-5000-کڕۆنی نۆروێژیی سزا ده‌دات و مۆڵه‌تی ئۆتۆمبیل لێخوڕینیشی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ لێ ده‌ستێنێته‌وه. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کوڕه شۆفیری ئه‌و کارگه‌یه بووه پیشه‌که‌شی لێ ده‌ستێنرێته‌وه.
پارێزه‌ری کوڕه‌که (پێر مارکیوس گریوندێسن) ده‌ڵێت که ئه‌م دووانه (کوڕه‌که و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی)، کێشه‌ی نێوانیان پشتگوێ خستووه و له‌بیر خۆیانیان بردۆته‌وه. هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که هێندێک شت له‌و جێژنه‌دا کراوه و گوتراوه که گونجاو نه‌بووه. ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا ئه‌م دووانه هاوڕێی خۆشه‌ویستی یه‌کترن و، من ئاگادار کرامه‌وه که به‌ڕێوه‌به‌ره‌که ئاماده‌یه و حه‌ز ده‌کا پووڵی سزاکه‌ی کوڕه بدات. (پێر مارکیوس) ده‌ڵی که به‌ڕێوه‌به‌ره‌که زۆر دڵگرانه به‌وه‌ی که روویداوه و، له دادگادا گریاوه و داوای لێبوردنی له کوڕه‌که کردووه. ئه‌م رووداوه ناڕه‌زایه‌تییه‌کی زۆری لێ که‌وتۆته‌وه. هێندێک پێیان وایه که کاریگه‌ریی ده‌روونییه‌که‌ی زۆر خراپتره له سزاکه‌ی (به‌نیسبه‌ت کوڕه‌که‌وه)، وه ئه‌مه بێڕێزییه که به بیروباوه‌ڕی ئه‌و کوڕه کراوه. هێندێکیتر پێیان وایه که ئه‌مه جۆرێکه له ره‌گه‌زپه‌رستیی، هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵگه‌ی نۆروێژیی به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ست به ره‌گه‌زپه‌رستیی ده‌کرێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات که هێشتا کۆششێکی زۆر ماوه که ده‌بێت دژ به ره‌گه‌زپه‌رستیی بکرێت.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008