|
|
|
|
بڕیاری ژماره-١٨٠٣-ی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ توندترکردنی سزاکانی سه‌ر کۆماری
به‌ناو ئیسلامیی ئێران خه‌بات: رۆژی سێشه‌ممه-٤⁄٣⁄٢٠٠٨-(به‌رامبه‌ر به-١٤-ی ره‌شه‌مه‌ی-١٣٨٦) ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به کۆی-١٤-ده‌نگ له-١٥-ده‌نگ، بڕیاری ژماره-١٨٠٣-ی خۆی له دژی رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ده‌رکرد. ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له وه‌ڵامی سه‌ره‌ڕۆیی و ملهوڕییه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئێران و بۆ رێگه‌گرتن له به‌ره‌وپێشبردنی چه‌کی ناوکیی و گوێنه‌دانی رژیم به داوا و بڕیاره‌کانی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، ده‌رچووه. به‌پێی بڕیاره نوێیه‌که، چاودێریی توند ده‌خرێته سه‌ر ئاڵوگۆڕه بانکییه‌کانی ئێران، سه‌رمایه‌ی-١٢-کۆمپانیا و-١٣-که‌س به تاوانی به‌شدارییکردن له به‌رنامه‌ی ناوکییدا ده‌به‌سترێ، پشکنینی هه‌موو ئه‌و فڕۆکه و که‌شتیانه‌ی ده‌چنه ناو یان ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌وه‌ش بۆ رێگرتن له هێنان و بردنی ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که بۆ دوو مه‌به‌ستی مه‌ده‌نیی و سه‌ربازیی به‌کارده‌هێنرێن و، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه خستنه‌سه‌ر هاتوچۆی ژماره‌یه‌کی تر له کاربه‌ده‌سته باڵاکانی رژیم. هه‌ر دوای راگه‌یاندنی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، رژیم، وه‌ك هه‌میشه و له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ره‌که‌ی له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،“ محمد خزائی“، ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌و بڕیاره ده‌ربڕی. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که له کاتی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره‌دا ته‌نها وڵاتێك که ده‌نگی نه‌دا، ئه‌ندۆنیزیی بوو. ئه‌م جاره به پێچه‌وانه‌ی جاره‌کانی پێشوو، هه‌ر یه‌ك له ”لیبیا“ و ”ئه‌فریقای باشووریی“یش ده‌نگی ئه‌رێیان به په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ئه‌مه سێیه‌مین بڕیاری یه‌ك له دوای یه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه بۆ فشارخستنه سه‌ر رژیم و رێگرتن له وه‌ده‌ستخستنی چه‌کی ناوکیی.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008