|
|
|
|
بۆ جاری دووه‌م "کاوه
عه‌زیزپوور" به‌ندكراوی سیاسیی، له "مه‌هاباد" ده‌ستگیر
كرایه‌وه خه‌بات: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه-15-ی ره‌شه‌مه، بۆ جاری دووهه‌م " کاوه عه‌زیزپوور" به‌ندیی سیاسیی له شاری "مه‌هاباد" ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره به‌سته‌ری کرا و ئێستاش له باردودۆخێکی ناله‌باردایه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که: کاوه عه‌زیزپوور کوڕی "عومه‌ر" ته‌مه‌ن-25-ساڵ خه‌ڵکی ئاوایی "دریاز" ی شاروێرانی مه‌هاباد، که دوو ساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای اطلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی هاوکاریی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌ستگیر و زیندانیی کرا و، ئێستا به‌هۆی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆری شکه‌نجه‌گه‌رانی اطلاعات، له بارودۆخێکی ته‌ندروستیی زۆر دژوار و مه‌ترسیداردا ده‌ژی. ناوبراو پاش ده‌ستگیرکرانی، به‌هۆی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌وه سه‌ری زه‌ربه ده‌بینێ و ئه‌وه بۆ جاری دووهه‌مه که عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی بۆ ده‌کرێ. به وته‌ی دوکتۆره‌کان، کاوه عه‌زیزپوور به‌هۆی شۆکی کاره‌بایی که له‌سه‌ری دراوه، تووشی نه‌خۆشییه‌کی مه‌ترسییداری مێشک بووه. داوا له ناوه‌ند و کۆڕ و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌کانی سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌که‌ین که به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی "کۆماری ئیسلامیی" که ده‌رحه‌قی لاوێکی بێتاوانی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێ، بێ ده‌نگ نه‌بن و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رببڕن.
بۆ زانیاریی زیاتر له‌م باره‌وه، پێوه‌ندیی به‌م ژوماره ته‌له‌فوونانه‌وه بکه‌ن:
برای کاوه عه‌زیزپوور: موبایل : 009647701361123 : 009647501128474 : 0046765128474 سپاس بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنتان
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008