
به‌ره‌ی کوردستانیی، پێویستییه‌کی ئه‌مڕۆیی
خه‌لیل عه‌بباسی
رۆژ به دوای رۆژ سروشتی دژی گه‌لیی رژیمی ئێران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشکراتر ده‌بێ. فه‌ساد، ئیعتیاد، هه‌ژاریی، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران زیاتر و زیاتر ده‌بێ. دوابه‌دوای هاتنه‌سه‌رکاری ئه‌حمه‌دیی نه‌ژاد و باڵاده‌ستبوونی باڵی تووندڕه‌و که باوه‌ڕی به سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ نییه، رژیم سووره له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی هه‌ر ده‌نگێکی ئازادییخوازانه.
له لایه‌کی تر ده‌هۆڵی ریفۆرمخوازیی خاته‌می که ببوو به مایه‌ی سه‌رلێشیواویی به‌شێک له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بگره دونیای ده‌ره‌وه‌ش له لێدان که‌وت، هه‌رچه‌ند بوو به هۆی درێژ بوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی رژیم بۆ چه‌ند ساڵێک. ئێستا بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران و به‌شێکی زۆر له رای گشتیی ده‌سه‌ڵاتدارانی دنیا روونه که ئه‌و رژیمه بۆ چاکبوون نابێ و ته‌نیا دوای لاچوونی ئه‌و رژیمه ده‌توانرێ پایه‌کانی نیزامێکی ئازاد و خه‌ڵکیی له ئێران دابمه‌زرێ.
له ناوخۆی ئێران خه‌باتی خوێندکاران، کرێکاران، ژنان، لاوان ، که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و چینه سته‌ملێکراوه‌کان له په‌ره‌ستاندن دایه. فشاری ئوروپا و ئامریکا له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوکیی بۆ سه‌ر ئێران هه‌ر دێ و زیاد ده‌بێ. به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئامریکا بۆ چه‌سپاندنی دێموکڕاسی له ئێران بارودۆخێکی گونجاوی بۆ ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی و به‌تایبه‌ت کورد هێناوه‌ته‌کایه‌وه.
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که خاوه‌ن مێژوویه‌کی پڕ له شانازیین ئاماده‌ی هه‌موو فیداکارییه‌کن له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه نیشتمانپه‌روه‌رییه‌کانیان. کوردستان له روانگه‌ی رژیم وه‌ک عه‌مبارێکی پڕ له تی ئین تی وایه که هه‌رده‌م له‌وانه‌یه بته‌قێته‌وه و پایه‌کانی رژیم تێکڕووخێنێ.
ئێستا له هه‌موو کاتێک زیاتر به‌ره‌یه‌کی کوردستانیی به پێویست ده‌زانرێ. وه‌ختی ئه‌وه هاتووه به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سکی حیزبایه‌تیی وه‌لابندرێ، هه‌موو لایه‌ک چاو به خۆیان دا بخشێننه‌وه و به تێڕوانینێکی واقیعبینانه بڕواننه مه‌سه‌له‌کان. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ئازادیی کوردستانه و حیزبه‌کان ته‌نیا وه‌سیله‌ی گه‌یشتن به‌و ئاواته پیرۆزه‌ن. به‌داخه‌وه هه‌نگاوی به‌که‌ڵک بۆ دروستبوونی به‌ره‌یه‌کیی کوردستانیی نه‌هاویژراوه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند شت ، وه‌ک:
1- حیزبه‌کان وازیان له ناکۆکیی له‌گه‌ڵ یه‌ک، ته‌نانه‌ت ناوخۆییش، نه‌هێناوه.
2- پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌ر له سه‌ر ئه‌ساسی سیاسه‌تی کۆن و تێڕوانینی رابردوو ده‌ڕوا.
3- زۆر ده‌مێکه هێزه سیاسیه‌کان له گۆڕه‌پانی خه‌بات له ناوه‌وه‌ی کوردستان دوورکه‌وتوونه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌بزی وه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدابێ.
4 - نه‌بوونی دیالۆگی به‌رده‌وام له‌به‌ینی هێزه‌کان.... هتد.
به بڕوای من ده‌بێ به زووترین کات کار بکرێ بۆ گرتنی کۆنفرانسێکی به‌رین له‌سه‌ر دروستبوونی به‌ره، که تێیدا هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان، که‌سایه‌تییه به‌رچاوه‌کان ، پسپۆڕان و خاوه‌ن نه‌زه‌ران به‌شدار بن. ده‌بێ ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ک هه‌نگاوه‌کانمان گورجتر که‌ین و هه‌له‌کان له ده‌ست نه‌ده‌ین.