|
|
|
|
به‌جیهانییبوون
عه‌بدوڵڵا
عومه‌رنژاد به‌جیهانییبوون، که له زمانی ئینگلیزییدا پێی ده‌گوترێ گلۆباڵیزم، باس له هاوکارییه ئابوورییه په‌ره‌سه‌ندووه‌کان له گشت وڵاتانی جیهان، به رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی رێژه‌ی ئاڵوگۆڕکردنی کاڵا و خزمه‌ت و گۆڕانکارییه‌کانی ناویان و هه‌روه‌ها رێگای سامانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئاسان وه‌ده‌ستخستنیان له ته‌واوی ناوچه‌کانی دنیادا، ده‌کا. دیارده‌ی به‌جیهانییبوون یا رێکخستنه‌وه‌ی جیهان، که‌م تا زۆر دیارده‌یه‌کی نوێیه. ده‌توانین مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیرۆکه‌یه بگێڕینه‌وه بۆ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و بنه‌ماکانیشی له گۆڕانکارییه فه‌رهه‌نگیی و سامانسالارییه‌کانی بلۆکی رۆژئاواوه چه‌که‌ره‌ی کرد. ره‌وتی به‌جیهانییبوون بۆ ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕ و راگواستنی زانیارییه‌کان و به‌رهه‌می نێوان وڵاتان له ئاستی جیهانییدا ئاڕاسته‌ی وه‌رگرتووه و ئه‌و ئامانجه‌ش به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی سنووره‌کان و په‌ره‌پێدانی ئاستی یه‌کگرتوویی له کۆمه‌ڵ و دامه‌زراوه‌کاندا خۆی جێگیرکردووه. به‌و پێیه، به‌جیهانییبوون له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندیی و یه‌کبوون به جۆرێک که له داهاتوودا به شێوه‌یه‌کی به‌یه‌که‌وه‌گرێدراو هه‌موو وڵاتانی جیهانی بێ‌سنوور له ئاکامی له‌ناوچوونی پێگه و سه‌رده‌م ده‌خاته ژێر کاریگه‌ریی خۆیه‌وه. هه‌موو بڕیاره سیاسییه‌کانی له‌لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه داڕێژراون، هه‌روه‌ها دیارده ماڵییه‌کانی یه‌کییه‌تیی دراوی وڵاتانی ئوروپا و بڕیاره‌کانی رێکخراوی ئۆپێک و بانکی جیهانیی، له پرۆسه‌ی به‌جیهانییبووندا رۆڵی کارایان هه‌بووه.
زۆر که‌س له‌سه‌ر به‌جیهانییبوون و کاریگه‌رییه‌کانی دواون و به‌شێکی زۆر له بیرمه‌ندان و سیاسییه کۆن و تازه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی جیهانیی بیر و بۆچوونی جیاوازییان له‌مباره‌وه هه‌بووه و هه‌یه. لێره‌دا به کورتیی چه‌ند بیر و رایه‌ک ده‌رباره‌ی پێناسه‌ی به‌جیهانییبوون ده‌خه‌ینه روو. هابرماس: ”دابه‌زینی ئاستی بڕیاردان و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی له به‌ڕێوه‌بردنی شیرازه‌ی دێموکڕاسیی“. گیدنز: ” کۆمه‌ڵێک له ئاڵوگۆڕه‌کانی مه‌ودای ژیان، چاکسازیی و په‌یوه‌ندیی مرۆڤه‌کان به‌یه‌که‌وه“. کاستینلیز: ” سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێک له کۆمه‌ڵگای پێکه‌وه‌لکاو له درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارییدا“. گۆرباچۆڤ: ” شێوازی سه‌رکه‌وتووی په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌داریی“. پۆڵ سوئیزی: ” به‌رده‌وامیی جوڵانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی“. جۆزێڤ سیتگلیته‌ر: ” به‌جیهانییبوون، هه‌ستی خۆخستنه په‌راوێزی له جیهانی روو له گه‌شه که‌مکردۆته‌وه و ده‌رفه‌تێکه بۆ گه‌لان بگه‌ن به ئاستی زانستێک که سه‌ده‌یه‌ک پێشتر ئاسووده‌ترین خه‌ڵکی هیچ وڵاتێک به‌و ئاسته نه‌گه‌یشتبوون“. فرانسیس فۆکۆیاما: ” به‌جیهانییبوون هه‌ر هه‌مان ئه‌و خۆ به ئه‌مریکیی کردنه‌یه ، به‌ڵام خۆ به ئه‌مریکیی کردنێکی به واتای کلتووری ئه‌مریکی ده‌یه‌کانی په‌نجا و شێستی سه‌ده‌ی بیسته‌م.“ پرۆسه‌ی به‌جیهانییبوون به‌هۆی گونجاوبوونی بۆ له‌خۆگرتنی بیروبۆچوونی جیاواز یا ته‌نانه‌ت به ته‌واویی دژبه‌یه‌ک، کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رینی له‌خۆگرتووه. ئه‌م روانگانه روو له ئاراسته‌یه‌کی په‌ره‌سه‌ندوو ده‌که‌ن و به‌جیهانییبوونیش په‌یوه‌ندیی به چاره‌نووسی گشت دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وییه‌وه هه‌یه. لایه‌نگرانی به‌جیهانییبوون له‌سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرن که به‌جیهانییبوون ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چۆنیه‌تیی ژیان، ده‌رفه‌تی ره‌خساوی به‌رده‌وامی کار، وه‌ده‌سخستنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئازادیی و زانست و زانیاریی و باشترکردنی کلتووری لێکحاڵیبوون له‌نێوان کلتوور و شارستانییه جۆراوجۆره‌کان بۆ مرۆڤایه‌تیی به دیاریی دێنێ. ئه‌وه‌ش وه‌ک واتایه‌که بۆ لابردنی له‌مپه‌ره ده‌وڵه‌تیی و ره‌گه‌زیی و کلتوورییه‌کان، بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌ودای کاڵاکان، خه‌ڵک، سه‌رمایه و روانگه و له کۆتاییدا رێخۆشکه‌ره بۆ کۆتاییهێنان به کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌یشتن به ئاشتیی و ئاسایشیی جیهانیی.
گرنگترین رواڵه‌ته‌کانی به‌جیهانییبوون بریتین له: ١- گرنگییدان به سه‌رمایه و گونجاندنی، به‌رهه‌مهێنان، زانستی فه‌ننیی و رێکخستنی تواناکان. ٢- بووژاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی و وه‌ڕێخستنی به ئاڕاسته‌یه‌کی گه‌شه‌پێدراو به‌هۆی زانستی فه‌ننیی و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی. ٣- سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی پێکهاته حکومه‌تییه‌کان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان، وه‌ک: یه‌کیه‌تییه‌کان، سه‌ندیکاکانی پیشه‌یی و پارت و رێکخراوه سیاسییه‌کان. به‌جیهانییبوون به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی له تێگه‌یه‌شتنێکی ئابووری سه‌رچاوه ده‌گرێ و پێکهاته ئابوورییه‌که‌ی له ئاست وه‌زنی سیاسیی، کلتوریی و زانستیی به‌سه‌نگتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌جیهانییبوون له به‌شی ئابووریدا زیاتر له به‌شه‌کانی دی گرنگیی له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌ربۆیه بۆته مایه‌ی گرنگیی پێدانی. به‌جیهانییبوونی ئابووری مژده‌ی گۆڕانی جیهان بۆ جیهانێکی بێ سنووری ئابووری و سیستمه‌کانی ئابووری به‌ره‌و پێکه‌وه‌لکاندن و لێکگرێدان، ده‌به‌خشێ. به‌جیهانییبوونی ئه‌مڕۆیی توانیویه‌تی تۆڕه‌کانی به‌ره‌و‌یه‌کبوونی به‌رهه‌مهێنان و چالاکییه ماڵییه‌کان له‌نێوان کۆمپانیا جیهانیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه به‌یه‌که‌وه ببه‌ستێته‌وه، به جۆرێک که له چاره‌گی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م رێژه‌ی ئه‌م کۆمپانیا چالاکانه له حه‌وت هه‌زار دامه‌زراوه‌وه گه‌یوه‌ته سی و هه‌شت هه‌زار کۆمپانیا، وێڕای بیست و پێنج هه‌زار کۆمپانیای پێکه‌وه‌لکاو و په‌یوه‌ندییدار به یه‌کتری که چۆنیه‌تی رێباز و کرده‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش و یه‌کسانیان به‌ره‌وڕووی جیهان کردۆته‌وه به شێوه‌یه‌ک که زۆربه‌ی کاره ئابوورییه‌کان و کلتووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ژووره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمپانیای نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کانه‌وه دیاریی ده‌کرێن. ئانتۆنی گیدنیز ده‌ڵێ: ”به‌جیهانییبوون له‌وانه‌یه وه‌ک سه‌کۆی هه‌رڵدانی مووشه‌ک بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانێ به‌ره‌و هه‌ڵدێری رووخانیش په‌لکێشی بکا. یا ببێته هۆی دروستبوونی گوشاری تازه بۆسه‌ر سه‌ربه‌خۆیی نێوخۆیی و ناوچه‌یی. ده‌بێ بگوترێ ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی زۆربه‌ی کاره ئابوورییه‌کان و کلتووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له بازاڕه‌کانی به‌شی ماڵیی نێونه‌ته‌وه‌یی له نیویۆرک، له‌نده‌ن، تۆکیۆ،....هتد، دیاری ده‌کرێ نه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تیی و پارله‌مانه‌کاندا“.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007