ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان (١٢-٩-٢٠١٨) بە بەشداریی دەیان کەس لە شاری (هەولێر) و لە بەردەم دەفتەری نەتەوە یەکگرتووەکان، بە دژی مووشەکبارانی بارەگاکانی (حیزبی دێموکڕات) لەلایەن سوپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری نائیسلامیی ئێران و هەروەها لەسێدارەدانی ٣ لاوی خەباتگێڕی کورد لە گرتووخانەکانی رێژیم، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بە هەڵگرتنی وێنەی شەهیدانی کارەساتەکە و چالاکانی سیاسیی لەسێدارەدراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، هەڵگرتنی پۆستەر و دروشمی دژ بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران، سیاسەتەکانی ئەو حکوومەتەیان لەدژی کورد مەحکووم کرد.
هەر لەو خۆپیشاندانەدا، نوێنەرایەتیی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئورووپا لە هەرێمی کوردستان و کونسووڵگەریی وڵاتان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ کرد کە لە بەرانبەر هێرشی کۆماری بەنێو ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دێموکڕات و لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسیی ڕۆژهەڵات بێدەنگ نەبن و لەدژی ئێران و سیاسەتەکانی بوەستنەوە.
جێگەی ئاماژەیە ژمارەیەك لە ئەندامانی (ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان)، بەمەبەستی پشتیوانیی لە خەباتگێرانی کورد و مەحکوومکردنی هێرشە دڕندانەکەی ڕژیمی ئێران بۆ سەر بنکەی سەرکردایەتی (حدک)، بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکە کرد.