ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه‌

یارمه‌تییه‌کانتان


به‌ڵگه‌ نامه‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانکردنی بنکەی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پەیامی کومیتەی ناوەندیی بە بۆنەی ٥ی خەرمانان، یادی ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
پەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆرشگێڕی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی (خەبات)

بەپێی هەواڵێکی گەیشتوو چەند ڕۆژ لەوەپێش بەداخەوە پێشمەرگەیەکی پێشووی ڕێکخراوەکەمان، ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، بە ناوی (عەبدوڵڵا ئەمینی) ناسراو بە (عەبدوڵڵا سەرقووڵیی) لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.

 

کاک عەبدوڵڵا کە لە ناوەڕاستی دەیەی شەستی هەتاویی هاتە ناو ڕیزی پیرۆزی (خەبات)ەوە بۆ ماوەی چەند ساڵ وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز خزمەتی ڕێکخراوەکەی و کورد و بزووتنەوەکەی کرد. ناوبراو یەکێك لە پێشمەرگە بەئیمان و خاکیی و لەخۆبوردووەکان بوو. نموونەی ئینسانێکی دڵسۆز و وریا و بەزیپکوزاکوون بوو. لە بەجێهێنانی ئەرکەکانی سەرشانیدا بەبڕشت و کارزان بوو.

کاک عەبدوڵڵا پاش چەند ساڵ پێشمەرگایەتیی و خەباتی ئاشکرا، گەڕایەوە نیشتمان، بەڵام لە تەواویی ئەو ماوەیەدا تا کاتی کۆچی دوایی بۆ ساتێکیش لە ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان و ڕێبازەکەی و هاوبیرەکانی دانەبڕا و هەمیشە وەک خەباتییەکی دڵسۆز و خەمخۆر پێوەندیی لەگەڵ ڕێکخراوەکەی هەبووە و هاوکار و هاوفکری هاوبیرەکانی بووە.

بەو بۆنە دڵتەزێنەوە سەرەخۆشیی لە خۆمان و هەموو هاوبیران و بنەماڵەی سەربەرزی کاکە عەبدوڵڵا و دۆستانی دەکەین. لە خودای گەورە دوعا دەکەین خەبات و هەوڵ و ماندووبوونەکەی لە ڕیزی (خەبات)دا بە ئەجری بەهەشت پاداشت بداتەوە و بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی.